تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

4k چییە؟

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/06/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

بەدڵنیایەوە هەندێکمان ئەم وشەیەمان بەرچاو کەوتووە، بەڵام مانای چییە و لەچییەوە هاتووە!
بەم دواییانە میدیاکان باسی ئەوەیان دەکرد کەوا (پلەی ستەیشن ٤ ) پشتگیری 4K دەکات، هەروەها لەوانەیە هەواڵی ئەوەشتان بیستبێت کەوا ژاپۆن بەنیازە یارییەکانی تۆپی پێی جیهانی بەرازیل لە ٢٠١٤ بەشێوەی 4k بگوازێتەوە.
بەکورتی و کرمانجی 4k واتە وردی ئاییندە (Future resolution).
4K فۆرماتێکی دیجیتاڵیی ڤیدیۆییە کە چوار ئەوەندەی وردیەکانی Full HD 1080 P بەرزترە.
ناوە فەرمییەکەی 4K بریتییە لە UHD TV یان UHD واتە Ultra high definition television تەلەفزیۆنی پێناسە بەرز، بەو واتایەی وردی دەگاتە ٢١٦٠x٣٨٤٠ پیکسەل لە کاتێکدا ستاندارتی تەلەفزیۆنەکانی ئەمڕۆ ١٠٨٠ بە ١٩٢٠ پیکسەلن.
4K بە واتایی ٤٠٠٠ واتە پیکسەلەکان (خاڵەکان) بەشێوەی شاوڵی ٣٨٤٠ پیکسەڵە، بەڵام لێرە نزیکەی ئەو ژمارەیە کراوە بە ٤٠٠٠ بۆ نمونە ئەگەر ٣٤٩٩ بوایە کەم دەکرایەوە بۆ ٣٠٠٠.
کەواتە تەکنەلۆجیای 4K جۆرایەتیەکی زۆر بەرزترمان دەداتێ لەو تەلەفزیۆنانەی ئەمڕۆ هەن لەبازاڕەکاندا، وێنەی تۆخ تر و خاڵی زیاتر و پاراوتر بەڕەنگ.
بۆ چی 4K هەڵنەبژێردرا وەکو ناو، لەبەر ئەوەیە کە مانایەکی تەواو نابەخشێت بە تەکنەلۆجیایەکە بۆیە لە کۆنفراسی ئەلکترۆنی ساڵانەیCEA بڕیاریاندا ناوەکەی بگۆڕن بە Ultra high definition (UHD) ، بەڵام هەندیک لە کۆمپانیا ژاپۆنیەکان تا ئەمڕۆ 4K بەکاردەهێنن.
شایانی ئاماژەیە وردی 4K (٢١٦٠ بە ٣٨٤٠) ئەمە تەنیا لایەنی کەمی مەرجەسەپێنراوەکانی ئەم تەکنەلۆجیایە، بەڵکو هەندێک خوازیارن UHD بەرتر بکەنەوە بۆ 8K واتە وردی دەگەیەننە (٧٦٨٠ بە ٤٣٢٠) ، بەڵام بۆ ساڵی ٢٠٢٠.


لەوانەیە گرنترین پرسیار کە لای ئێوە بەڕێز دروستبووبێت لەدوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە ئەوەبێت کە ئایە کەی ئەم جۆرە تەلەفزیۆنانە دەکەونە بازاڕەوە یان کەی دەتوانین تەماشای فیلمێک بکەین بەم جۆرە فۆرماتە نوێیە؟
هەواڵی خۆش ئەوەیە کە ئێستا هەندێک لەکۆمپانیاکانی وەکو سۆنی شارب و ئێڵجی وە توشیبا سازو ئامادەن بۆ فرۆشتنی ئەم جۆرە تەلەفزیۆنانە وە هەندێک لە سینەماکانی وڵاتە پێشکەتووەکان فیلمەکانیان بە فۆرماتی 4k نماییشدەکەن.
هەواڵی ناخۆشیش ئەوەیە کە نرخی ئەم تەلەفزیۆنانە لە ئێستادا زۆر بەرزە و لەنێوان ١٢بۆ٣٠ هەزار دۆلار دەبێت، بەڵام گرووپی شرۆڤەکەرانی گارتنەر پێشبینی دەکەن کە لەماوەی ٤بۆ٥ ساڵیتر نرخەکانی گونجاو بن بۆ کڕین.
خاڵیکی لاوازیتری ئەم تەکنەلۆجیایە خاوی هێڵی ئینتەرنێتە (بەرینباند)، چونکە فۆرماتی4k جۆرە پەڕگەیەکی زەبەلاحی دەنگ و ڕەنگ دەگوێزێتەوە، بەداخەوە ئەو هێڵانەی سەردەم توانای ئەو گواستنەوەیەی نییە، بەڵام تەکنەلۆجیا لەم بوارەشدا لە پێشەوەچووندایە و لەم ڕۆژانەدا بابەتێکم خوێندەوە کە گۆڕانکاریەکی گرنگ لەم بوارەشدا بەڕێوەیە بۆ خزمەتی زیاتری مرۆڤایەتی.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک زەندی شیکردنەوەیەکی جوانە

دەست خۆش کاکە زەندی .

کاک زەندی، نرخەکانی بەم شێوە نیە لە نێوان ١٢ بۆ ٣٠ هەزار دۆلار نابێت بۆ شاشەکانی ٦٥ یان ٥٥ بەڵام بۆ شاشەی ٨٥ گرانترە، بەڵام من لەو بڕوایە دام خەڵکی ئاسایی زیاتر پشت بە ٥٠ یان ٥٥ یاخوود ٦٥ دەبەستێت، بەڵام ٨٥ بۆ شوێنە گشتیەکان وەک کافتریاو گازینۆ ئەم شوێنانە دەگوونجێت.
خۆی لە نەڕویج کە بەیەکێک لە وڵاتە گرانەکان دادەنرێت بۆ کەلوپەلی ئەلکترۆنی، بەڵام هێشتا نرخەکانی ناگاتە ١٢ هەزار دۆلار بۆ شاشە مامناوەندیەکان.
سۆنی شاشە 55 XBR-55X900A نرخەکەی 4.999 دۆلارە، لە نەڕویج دەکاتە 6.848 دۆلار، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان نرخەکەی هەر لەنێوان 4.999 بۆ 5.499 دۆلار دەبێت.
سۆنی شاشە 65 XBR-65X900A نرخەکەی 6.999 دۆلارە، لە نەڕویج دەکاتە 9.417 دۆلار، لە هەرێمی کوردستان 6.999 بۆ 7.499.
سۆنی شاشە 85 XBR-84X900A نرخەکەی 24.999 دۆلارە, لە هەرێمی کوردستان 24.999 بۆ 25.499
بەڵام دەتوانی Seiki 50 4k tv شاشە 50 بکڕیت بە 1.399 دۆلار.
خۆی پێشبینی دەکەن ساڵی ئایندە نرخەکان زۆر دابەزێت، لەوەیە سۆنی شاشە 55 بگاتە 2.000 دۆلار، زۆریشیان جیاواز نیە لە نرخەکان لەگەڵ سامسۆنگ F8005 وا فلیپش FLP9xxx وە پاناسۆنیک ZT60 چونکە ساڵی ئایندە شاشەی پلاسما کەم دەبێتەوە، زیاتر خەڵکەکە ڕوو لە 4K TV دەکات.
بەڵام ئەوەی باشە لە کۆڵ Break in Plasma دەبیەوە.

ڕاستە رۆژ بەڕۆژ هەرزانتر دەبێت، بەڵام یەکێک لەو سەرچاوانەی من بابەتەکەم لێوەرگرتووە نووسراوە لە نێوان ٧٥ هەزار کرۆن بۆ ١٨٠ هەزار کرۆن.
تەماشای سەرچاوەکە بکە دووەم مەقتەع لەخوارەوە، هەمان تێکست نوسراوە.
Den dårlige nyheten er prisen. Med prisanslag på minst 75 000 – 180 000 kroner, er TV-er med neste generasjons oppløsning fremdeles et lite stykke unna mannen i gata. Teknologisk utvikling og økt effektivisering av produksjonen vil derimot sørge for at prisene vil synke sakte, men sikkert. Du kan derfor vente deg en full utbredelse av 4KTV-er i alle prisklasser på markedet om cirka 4 – 5 åre

ئەمەش دوو تەلەفزیۆن ئەمڕۆ دانراوە، ٦٥ ئینجەکەیان لە کۆریا بایی ٥٦ هەزار کرۆنە، بەدڵنیاییەوە لەنەرویج ئەچیتە ١٥ هەزار دۆلاریش، بەڵام خۆشبەختانە بەخێرایی هەرزان دەبن.