وێبگەڕی ئۆپرا و گۆڕانکاریی ڕێشەیی
کۆمپانیای ئۆپرا سۆفتەوەیری نەرویجی پێرێ وەشانێکی تاقیگاری نوێی ویبگەڕی ئۆپرای وەشاند بەناوی Opera 15 next ، مەبەست لەم ناوەش واتە ئۆپرای چینی ئاییندە.
ئۆپرا لەم وەشانەدا دوو وەشانی بازیداوە بۆ وەشانی ١٥، ئەمەش لەبەر ئەوەیە وێبگەڕەکەیان سەرلەنوێ داڕشتۆتەوە و ماتۆڕەکەشیان گۆڕیوە بەهەمان ماتۆڕی گوگڵ کرۆم (Chromium)، بۆ هەردوو سیستەمی ماک و ویندۆز هەمان ەشانی ١٥ یە.
ئۆپرا پێشتر ماتۆڕیکی تایبەت بەخۆی هەبوو بەناوی Presto ، بەڵام لەمانگی ڕیبەندانی ئەمساڵەوە بریاریاندا بیگۆڕن بە کرۆمیوم هەروەک گوگڵ کرۆم.
کۆمپانیە دەڵێن زۆر بەخەستی کاریان لەم وەشانەدا کردووە، وە سەرقاڵی وەشانێکی تایبەتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید، بەڵام ئەو وەشانە ژمارە ١٤ وەردەگرێت.
لەم وەشانەدا ئۆپرا گۆڕانکاریەکی بەرچاوی ئەنجامداوە هەندێک کرادری نوێ و هەندێک کرداریشی لابردوون، بەڵام وێبگەڕەکە زۆر زۆر خێراکراوە لەچاو وەشانە کۆنەکان.
ئێوەش دەتوانن لەم[url=http://www.opera.com/no/computer/windows] بەســتەرە دایبـگرن[/url] و تاقیبکەنەوە، بەڵام ئەوانەی وەشانە کۆنەکانی ئۆپرا بەکاردەهێنن، لە ئێستادا ناتوانن بەرزیبکەنەوە و کرداری هاوکاتگەری هێشتا چالاک نەکراوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستەکانت خۆش،تاقی دەکەمەوە..بەڵام بڕوا ناکەم بگا بە گوگڵ چروم..هەرچەندە بەخۆم مۆزێلا بەکاردەینم.
وەبزانم ئەوە بەستەری داونلۆدە،http://www.opera.com/developer/next
من هەر یەكەم ڕۆژ تاقیم كردەوە، بێ ئەندازە خێرایە، بەجۆرێك خێرایە كە هیچ وێبگەڕێك بەو شێوەیە نیە، بەڵام هێشتا لە قۆناغی نێكستدایە و تەنانەت دوو قۆناغ پێش وەشانی تاقیكاریشە..
دەست خۆش بەڵام نازانم ئەتوانێت لە گۆگل کڕۆم بباتەوە تا ئیستا دیار نیە زۆر سوپاس
بەڕێز کاکە کامەران پێم وانیە ئۆپڕا لە گۆگل کرۆم خێراتر بێت چونکە من ئەوە ٢ سەعاتە تاقی دەکەمەوە گۆگل کڕۆم خێراترە زۆر سوپاس لەوانەشە لای تۆ ئۆپرا خێراترە.
سوپاس بۆ هەردوو برایان كاك ([url=http://kurditgroup.org/u/dilovanit]Dilovanit[/url]) و كاك زەندی، لەڕاستیدا لای من ئۆپرایەكە زۆر زۆر خێراتر دەكرێتەوە، ڕەنگە هی ئەوە بێت كە پێوەكراوی زۆرم بۆ كروم دابەزاندووە، بۆ ڕێنماییەكەی كاك زەندیش دەڵێم كە ئەسڵەن (ccleaner) توانای سڕینەوەی هیستۆری كرومی نیە، بەڵكو دەبێت لەڕێگەی ثێوەكراوێكی تایبەتی خۆیەوە خاوێنی بكەیتەوە، دەكرێت خۆیشت ئەمە تاقی بكەیتەوە، تەنانەت هیچ بەرنامەیەكی دیكەی هاوشێوەش كار لە كروم ناكات.