ویندۆزی ٨.١ وەشێنرا
ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەمریکی مایکرۆسۆفت وەشانێکی دیکەی ویندۆز ٨ ی وەشاند کە چەند گۆڕانکارییەکی تێدا کردووە لە هەموویان بەرچاوتر گەڕاندنەوەی دوگمەی Start لەسەر ڕووکاری سەرەکی کەپێشتر لەوەشانی ٨.٠ نەمابوو ، وە گەڕانکەرەکەی پەرەپێداوە لێ ناویدا لەکاتی گەڕان دەتوانیت سوود لەو نەرمەواڵانە ببینیت کە داتگرتوون لە کۆگاکەیدا لە وێنەی نەرمەواڵای ویکیپیدیا وواتا لەکاتی گەڕانکردن لەجێگای ئەوەی بڕاوسەری گەڕان بکاتەوە ئینجا لەویکیپیدیا زانیارییەکانت بۆ دەستبخات ئەوا دەماودەم دەتبات بۆ نەرمەواڵای ویکیپیدیا ، لەنوێکارییەکانی دیکەی لەبەرگگرتنەوە لەنێو خزمەتگوزاری Sky Drive و هۆشمەندکردنی Lock Screen وە هەبوونی Windowsphone Sync کە تایبەت بە سیستەمی کارگێڕی مۆبایلە زیرەکەکانی مایکرۆسۆفت.

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 6.65 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستەکانت خۆش
زانیاریت هەیە دەربارەی ئەوەی لێرە هەیە یان نا؟؟
مەبەستم ئەوەیە کوو ئێستا ویندۆز ٨.٠ دەکڕی شریتەکە بە ٥٠٠٠ دینارە،ئەو ٨.١ هەیە؟
دەست خۆش.
زۆر سوپاس دەست خۆش هەواڵێکی دڵخۆشکەر بوو بەڵام بەداخەوە لە هەولێر ناتوانی نوسخەی ئۆرجناڵ بکڕی مەبەستم ئەوەیە نیە
من هەر لە ئەنتەرنێت دادەگرم