تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ویندۆزی ٨.١ وەشێنرا

لاوەند

لاوەند

بڵاوکراوەتەوە

2013/05/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەمریکی مایکرۆسۆفت وەشانێکی دیکەی ویندۆز ٨ ی وەشاند کە چەند گۆڕانکارییەکی تێدا کردووە لە هەموویان بەرچاوتر گەڕاندنەوەی دوگمەی Start لەسەر ڕووکاری سەرەکی کەپێشتر لەوەشانی ٨.٠ نەمابوو ، وە گەڕانکەرەکەی پەرەپێداوە لێ ناویدا لەکاتی گەڕان دەتوانیت سوود لەو نەرمەواڵانە ببینیت کە داتگرتوون لە کۆگاکەیدا لە وێنەی نەرمەواڵای ویکیپیدیا وواتا لەکاتی گەڕانکردن لەجێگای ئەوەی بڕاوسەری گەڕان بکاتەوە ئینجا لەویکیپیدیا زانیارییەکانت بۆ دەستبخات ئەوا دەماودەم دەتبات بۆ نەرمەواڵای ویکیپیدیا ، لەنوێکارییەکانی دیکەی لەبەرگگرتنەوە لەنێو خزمەتگوزاری Sky Drive و هۆشمەندکردنی Lock Screen وە هەبوونی Windowsphone Sync کە تایبەت بە سیستەمی کارگێڕی مۆبایلە زیرەکەکانی مایکرۆسۆفت.


پاشکۆقەبارە
Image icon 1_1_win8startbutton.jpg6.65 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەستەکانت خۆش
زانیاریت هەیە دەربارەی ئەوەی لێرە هەیە یان نا؟؟

سپاس ، مەبەستت چییە لەم پرسیارەت من جوان لێت نەگەیشتم!

مەبەستم ئەوەیە کوو ئێستا ویندۆز ٨.٠ دەکڕی شریتەکە بە ٥٠٠٠ دینارە،ئەو ٨.١ هەیە؟

دوێنێ دەرچووە واتا ئێستا لێرە هەر نییە ، خزمێکمان لە هەولێر ٤-٥ جار ویندۆز ٨ بکڕێت هەمووی fake بوونە یانی ساختە بوونە!! ئەمە لەپاش ئەوەی دوای ٤-٥ مانگ لەدەرچوونی ویندۆز٨

دەست خۆش.

زۆر سوپاس دەست خۆش هەواڵێکی دڵخۆشکەر بوو بەڵام بەداخەوە لە هەولێر ناتوانی نوسخەی ئۆرجناڵ بکڕی مەبەستم ئەوەیە نیە
من هەر لە ئەنتەرنێت دادەگرم