تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی هۆکاری لاوازی شەپۆلی مۆبایل

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/05/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

نەبوونی شەپۆل یا خراپی شەپۆل لەکاتی تێلکردن یەکێکە لەو ڕووداوانەی کە زۆربەمانی بێزار کردووە، ئێمەی بەکارهێنەر هەمیشە نەبوون یا لاوازی شەپۆل(شبکة) ی مۆبایل تەلەفۆن دەخەینە ئەستۆی ئەو کۆمپانیایەی سیم کارتەکەمان لێ کڕیوە و ئابونەمان لێکڕیوە، بەڵام لەڕاستیدا هۆکاری خراپی شەپۆل زۆر جار ئامێری تەلەفۆنەکەیە.
بەڕێوەبەری پۆست و گەیاندن[b] ئیلیزابێث ئارسەذێر[/b] ئامەژە بەم کێشەیە دەکات و دەڵێت، لەگەڵ چەند وڵاتێکی سکەندەناڤی و ئەوروپی سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکین، بۆ ئەم مەبەستەش هەشت وڵات داوکاریەکیان ناردووە بۆ کۆمیسۆنی ئەوروپا بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی مۆبایل کە کردارێک دروستبکەن بۆ ئەوەی بەکارهێنەر لەکاتی کڕینی تەلەفۆنەکە ئاستی بەهێزی شەپۆلەکەی بزانێت.
لە تاقیکردنەوەیەکدا کە لەلایەن [url=http://www.en.aau.dk/]زانکۆی [/url][url=http://www.en.aau.dk/]ئالبۆرگە[/url]وە ئەنجامدراوە دەرکەتووە کە تەلەفۆنێکی نۆکیای هەرزان بەهای ٤٠ دۆلاری، شەپۆلەکەی چوارئەوەندە لە تەلەفۆنەزیرەکەکانی سامسۆنگ و ئەپڵ باشتربووە.
شیاوی باسە لە ئێستادا مەحــاڵە بەکارهێنەر ئاستی بەهێزی شەپۆلی تەلەفۆنەکەی بزانێت، بەڵام پێدەچێت لە ئاییندەدا ، جگە لەو هەشت وڵاتە، زۆر وڵاتی تریش پشتگیری ئەم داواکارییەبکەن و ڕێگە چارەیەکی گونجاو بۆ ئەم کێشیە بدۆزنەوە.

بۆچوونەکان

دەست خۆش مامە زەندی 100% لەگەڵ ئەم بۆچوونەم ( تەلەفۆنێکی نۆکیای هەرزان بەهای ٤٠ دۆلاری، شەپۆلەکەی چوارئەوەندە لە تەلەفۆنەزیرەکانی سامسۆنگ و ئەپڵ باشتربووە) بەتایبەتی گالاکسی 3 ئەگەر لە گووگڵ گەڕانێک ئەنجام بدەیت,,, ([b][color=#444444]s[/color][color=#444444]amsung galaxy s3 poor signal reception[/color][color=#555555])[/color][/b] ,,,, دەبینیت کە بەکارهێنەر چەندە ناڕازیین لە بێ هێزی شەپۆلی بەخۆشمەوە annoying

زۆر سوپاس کاک هەردی، منی S2 م هەیە، شەپۆلی باشە، بەڵام لەدەنگی ڕازی نیم، هەمیشە لە ماکس دامناوە، گوێشم گران نییە، بەڵام بیرم دێت یەکەم تەلەفۆنم لە ٩٨ بەدیاری بۆ هات، ئەریکسۆن بوو ئەریاڵێکی ١٥ سەنتیمەتری پێوەبوو، دەنگەکەی هاوشێوەی تەلەفۆنی ئەم سەردەمە نەبوو، نۆکیاش دەنگی وا باش بوو، نازانم ئەبێ لومیا دەنگیان چۆن بێت!

زەلامێک دەناسم بەو ڕۆژگارە لەداخی ئەو حاڵەتە جوێن بە دابینکارەکان ئەدات..هاهاهای