تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سیستەمی کارپێکردنی سووکەلە(لینووکس)

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2013/05/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

پار لای هاوڕێیەک پرسیارێکم کرد ! بەم هۆیە کە ڕەقەکالای سیستەمی نێو دووکانەکەم زۆر لاوازە بە زۆر پەڕگەیێکی فیلمی HD بڵاو دەکاتەوە چی بکەم ! زۆری یارمەتی دام و بوو بە هۆکارێک ئەم نووسراوە بنوسم ! کێشەی من ئەمانە بوون :
- وەستانی زۆری سیستەمەکەم.
- نەبوونی خێرایی زۆری کردنەوەی پەرگەکان.
-.........
ئایا ڕەقەکالاکانم بگۆڕم؟ پارە نیە ! بەس ئەتوانم سیستەمی کارپێکردنەکەم بگۆڕم بۆ کارکردنێکی باشتر!. ئەمن چا لێکردنی ئەنترنێنتم گەرەکە، دیتنی پەرگەی دەنگ و رەنگ، دیتنی پەرگەی وۆردەکا ،...هتد.لینووکس هڵبژاردەیێکی باشە ! بۆ ئەوە کێشەی لاوازی ڕەقەکالام بۆ لادەبات وە هەر وا نوێکاری زۆری تێدایە بە واتەیێک بەرۆژە !
[b]١- Xubuntu :[/b]
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/xubuntu.jpg[/img]
زوبونتۆ لە سەر بنەمای لینووکس-ئوبونتویە ئەمەش دەبێتە هۆکارێک کە بەکارهێنەر لە تەوای ئەو نەرمەواڵانە کە لەسەر ئوبونتو کار دەکەن، لێرەش سوودوەر بگرێت و دایبمەزرێنێت. لە زوبونتو رووکاری gnome یا unity نیە ! بەڵام رووکاری سووکەلەیXFCE زۆر باشە. [url=http://www.xubuntu.org/]پەڕەی فەڕمی ئەم سیستەمە[/url].
[b]٢-Puppy Linux :[/b]
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/puppylinux.jpg[/img]
وشانی زۆر سووکی لینووکس کە بە کەمترین قەبارەی رێکخەر قەنا‌عەتی هەیە ،لینووکسێکە بەناوی پاپی ! فرەتر لە سەر CD یا فلاش کاری پێدەکرێت ! وشانی ئێستای تەنیا ١٢٦ مێگا بایتە . بە تەواوی لە سەر ڕام دەست بەکار دەکات .سیستەمی پاشکەوتی سەر هێڵیشی هەیە بە ناویdrop.io .نەرمەواڵەی کەمی هەیە بەڵام بۆ گەڕان لە وێب باشە و بۆ نووسینی وۆردیش.[color=#808080][url=http://www.puppylinux.org/]پەڕەی فەڕمی ئەم سیستەمە[/url] . [/color]
[b]٣- Macpup :[/b]
[b][/b]
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/macpup.jpg[/img]
لە سەر بنەمای Lucid Puppy .دەتوانی تەواوی پەکەکانی Ubuntu 10.04 لەسەر دامەزرێنیت. لەگەڵ پاپی جیاوازیان بێجگە لە دێسکتۆپ قەبارەکەیە کە پەرگەی ISO ی ٢٠٠ مێگە ! وە رووکاریشیEnlightenment E17 ە. [url=http://www.macpup.org/]پەڕەی فەرمی سیستەم[/url]
[b]٤-Lubuntu :[/b]
[b][img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/lubuntu.jpg[/img]
لە سەر بنەمای ئوبونتو دامەزراوە.لە شێوازی گرافیکی Lightweight X11 کاردەکات. بەراستی زۆر سووکەلەیە .تەوایە نەرمەوالەکانی ئوبونتوی لە سەر دادەمەزرێت.[url=http://www.lubuntu.net/]پەڕەی فەرمی سیستەم[/url][/b]
[b]
٥- SliTaz :
[/b]
[b][img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/slitaz_2.png[/img]
[/b]
[b]پێم وابێت بۆ ئەمە مەنجەڵە یاپراخەکەم وێڵدەکەم. لەم سیستەمی کارپێکردنە هێزی لینووکس دەناسیت ! بۆ ئەوە زۆرینەی نەرمەواڵەکانی ویندۆز زۆرتر لە ٣٠ مێگابایت قەبارەیان هەیە بەڵام ئەم سیستەمی کارپێکردنە خۆی ٣٠ مێگابایت قەبارە داگیر دەکات. فایرفۆکسی لە سەرە ،PDF reader ، ئیدیتۆرێکیشی لە سەرە. چیت گەرەکە ![url=http://www.slitaz.org/]پەڕەی فەرمی سیستەم[/url]
بەکارهێنەر لەسەر پێداویستیەکانی کاریان پێدەکات بەو مەرجە کە بە ڕەقەکالای لاواز خێرای ناشی دەوێت ![/b]

پاشکۆقەبارە
Image icon xubuntu.jpg102.48 ک.ب.
Image icon puppylinux.jpg116.41 ک.ب.
Image icon macpup.jpg97.75 ک.ب.
Image icon lubuntu.jpg109.03 ک.ب.
Image icon slitaz_2.png46.52 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەست خۆش، SliTazـم تاقی نەکردبوویەوە. ئەویش تاقی دەکەمەوە.

SliTazـم داممەزراند لەسەر کۆمیتەرێکی تر. بەڵام کیبۆردەکەم کاری نەکرد!

ئێستا کاری کرد! لەکەتای دامەزراندن تەختەکلیلەکەم هەڵنەبژاردبوو. :D

دەست خۆس ماندوو نەبیت

کاکە قەزوان سڵاو...
تەماشایەکی ئەم بابەتە بکە: http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=471
خاڵبەندیت زۆر زۆر لاوازە.

کاک قەزوانی خۆشەویست، دەستان خۆش ماندوو نەبیت.