تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پێشبڕکێی ساڵانەی ئەندازیارانی ئینتەل

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2013/05/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

ئەمسال لە ڕکابەری ئەندازیارانی ئینتێل سێ کەس خەڵات دەکرێن، یەکێک لەو خەڵاتانە خەڵاتێکی زۆر تایبەت بوو، درا بە خانمێک بە ناوی"ئیشا کەهاری" بۆ بەرهەمەکەی کە پاتریێک بوو بۆ بارگەکردنەوە recharge، ئەمەش لە کەمترین ماوە ( ٣٠ چرکە)دا.
ئەم خەڵاتە ٥٠ هەزار دوڵاری ئەمەریکیە، ئەم خاتوونە لەبری کڕینی ماڵ لە عەنکاوە پێی وا باشە بیدا بە بوورسی زانکۆی هارواردەکەی، بۆ ئەوە لێکۆلینەوەی بۆ بەرهەمەکەی تەواو بکات.
ئەم بەرهەمە بۆ چی باشە ؟
بۆ سوود وەر گرتن لە باتری تەلەفۆنە هۆشمەندەکان، هەروەها ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی تریش. دامەزراوەی گووگڵ ئارەزووی کڕینی داهێنانەکەی هەیە و داوای لەم خاتوونە کردووە بۆ کار کردن، بەڵام تا ئێستا ئەم بەرێزە وەڵامی نەدانەتەوە.
سەرنج راکێشتر ئەوەیە کە ئەم بەرهەمە ١٠٠٠٠ بار بارگەکردنی charging بە بێ کەم بوونی ئاستی خێرایەکەی تێپەراندووە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش، پێشتر هەر بەیاپراغەوە گرتبووت، بەڵام ئەمڕۆ بە فیلستۆپە "!!!!!!" ، بەس خۆمان تێدەگەین لەم جفرەیە.

دەستخۆش، هەندێک دەستکاری هەواڵەکەم کرد.
کاک زەندی، یاپراخ خوارنەکەی قەزوان تەنیا لە وەزری پێگەیشتنی گەڵامێو بوو :)
سوپاس.

دەستخۆش بۆ ئێوەش !
بە خۆشیتان ئەمڕۆش مەنجەڵێک یاپراخم خوارد ! بە خوا کاک ئاراس ئەزانم ئەفەرمووی چی! ئەمن شەو کە خەو دەبینم بە فارسی قسە دەکەم ! با ئەم ئازموونی ماجسترەم بدەم ! شەرتە ئەو کوردیەم هەر زۆر، زۆر باش بکەم ! کە وام لێ بێت بە YAhooبڵێمYAprax ! هەر بژین !