تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

لینکدن چوارئەوەندەی فەیسبووک بەهای هەیە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/05/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

هەرچەند تۆڕی کۆمەڵایەتی [url=http://www.linkedin.com/nhome/]Linkedin[/url] ڕێژەی بەکارهێنەرانی دەگاتە نزیکەی 225 ملیۆن بەکارهێنەر، بەڵام بەهاکەی لەبازاڕی بۆرسەدا چوار ئەوەندەی بەهای فەیسبووکە، هەرچەند فەیسبووک چوار ئەوەندەی لینکدن بەکار‌هینەری هەیە، کە ڕیژەکەی دەگاتە یەک ملیار بەکارهێنەر.
لەم هەفتەیەدا هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاهەنگیان هەیە بەبۆنەی بەشداری کردنیان لەبازاڕی بۆرسە، بەڵام پێدەچێت تەنیا بەڕیوەبەری لینکدن [b]جفری واینەر[/b] ئاهەنگ بگێڕێت.
[img]http://ei.marketwatch.com/Multimedia/2013/05/16/Photos/MG/MW-BC831_social_20130516190830_MG.jpg?uuid=8ef3ce5c-be7d-11e2-9886-002128040cf6[/img]

پێرێ هەینی نرخی هەر پشکێکی لینکدن لەبازاڕی بۆرسەی ئەمەریکا ١٨٢،٣٥ دۆلار بووە، بەڵام پشکەکانی فەیسبووک نرخەکانیان ٤٥ دۆلار بووە.
جێگەی باسە Linkedin تۆڕێکی کۆمەڵایەتی هاوشێوەی فەیسبووک گووگڵ پلەسە و لە مانگی ١٢ ساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە و لەمانگی ئایاری ساڵی ٢٠٠٣ دەستبەکاربوو، ئەم تۆڕە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ کاری پیشەیی بەکاردێت، ڕیژەی بەکارهێنەرانی بە شێوەیەکی بەرچاو لە بەرزبوونەوەدایە و تەنیا لەماوەی پێنج مانگی ئەم ساڵدا ڕیژەی بەکارهێنەرانی ٢٥ ملیۆن بەرزبۆتەوە لە ٢٠٠ ملیۆن بۆ ٢٢٥ ملیۆن بەکارهێنەر.
ئەم خزمەتگوزارییە بە ١٩ زمان بەردەستە و بەکار‌هێنەری لە ٢٠٠ وڵات هەیە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک زەندی ! فەیس بووک تۆڕی مەنداڵانە بەڵام لینکدن بۆ مرۆڤە"متخصص"ە کانە ! هەقی خۆیەتی.

کاک قەزوان ئەو دووانە ئامانج و کاریان جودایە و ناکرێت ئەو شێوە پۆلێن کردنە ئاراستە بکرێت.