هەلبژاردنی فونتی کوردی لە Office 2013
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 63.1 ک.ب. |
لە کاتی هەلبژاردنی فونتی کوردی لە ئوفیسی ٢٠١٣ (وەک فونتی Ali_K_Alwand بە کیبوردی عربی ١٠١) هیچ کارتێکردن نیە واتا ض هەر ض نە چ
لەبەر ئەوە فایلە کونەکانی من تێکداوە ، وەک ئەم وێنەیە:
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاک ئەهمێد ئەمن لە office2013 سووود وەر دەگرم و کێشەم نیە فۆنتەکانم لێرە داگرتووە !
کاک Qazwan ئەم بەرێزە پێم وابێت مەبەستی فۆنتەکانی Ali و هاوشێوەکانییەتی کە لەسەر MS Word 2013 کارناکەن و بەم شێوەیەی لێدێت کە لەوێنە هاوپێچەکە دیارە، لە ڕاستیدا ئەمە بەتەنها لەسەر پەڕەکەش وایە ئەگینا چاپی بکات یان بیکاتە پی دی ئێف دەبینین فۆنتەکە چ کێشەیەکی نییە و وەکو خۆی دەردەکەوێت. من وەکو خۆم چەندام پرسیار و وەڵام لەسەر Microsoft Community بینی تا ئێستا بێ چارەسەر ماونەتەوە و مایکرۆسۆفتیش گوێی نەداوەتی! بەڵام یەکێک لە پێشنیارەکان ئەوە بوو ئەم فۆنتانە پێویستیان بە ئەپدەیت و بەڕۆژکردنەوە هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم نەرمەواڵایە تازانە بگونجێن!
