پرۆژەی Timelapse- ئاوڕ دانەوه له ڕابردووی زەوی
وێنەی زەوی له ماوەکانی ڕابردوودا
ئێستا ئیتر دەرەتانی ئەوەمان هەیه تا له کاتدا بەرەو دواوه بگەڕێینەوه و دیمەنه مێژوویەکانی ڕووخساری زەوی له ڕابردوودا ببینین.
کۆمپانیای گوگڵ رایگەیاند که تایم-لەیپس؛ پرۆژەیەکه که به هاوکاری لەگەڵ [b]ناوەندی توێژینەوەی زەویناسی وڵاته یەکگترتووەکانی ئەمریکا[/b]و [b]ناسا[/b]و [b]تایم[/b] به ئەنجامیان گەیاندووه. لەو پرۆژەیەدا دەتوانی وێنەکانی زەوی له ماوەی زیاتر له ٢٥ ساڵی ڕابدروودا که له ئاسمانەوه گیراون ببینی.
گوگڵ دەڵێ که ئەوه یەکەمجاره بەم شێوەیه وێنەکانی گۆڕانکاری سەر زەوی دەکەوێته بەر دەستی گشتییەوه.
له ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا زۆر جار بابەتی کەم بوونەوه ئاستی ئاوی گۆلاوی ورمێ هاتۆته ناو باسانەوه. کاتێک لەم وێنانەی گوگل تایم-لەیپسەوه چاوی لێدەکەی ڕاستی ئەم ڕووداوی دڵتەزێنه به باشی دەردەکەوێ. Urmia, West Azarbaijan, Iran
[url=http://earthengine.google.org/#intro/LasVegas]Earth Engine[/url]
[url=http://googleblog.blogspot.co.uk/2013/05/a-picture-of-earth-through-time.html]googleblog[/url]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ئەمەیە قودرەتی وێناکردنی زانستی. جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ئەلگۆر، سیاسەتوانە و ئەحمەدی نەژادیش سیاسەتوان!
سوپاس بۆ هەواڵەکە.
کاک هیوا کەواتە مەرجە "سیاسەتوان"، زانستخوازیش بێ...
کاکە ئاراس،
ئالگۆر بوە هۆی ئەوەی بیرۆکەی "زەوی ڤێرچواڵ" پەرەی پێ بدرێت.
هەر خۆشی دواتر لە [url=http://en.wikipedia.org/wiki/An_Inconvenient_Truth]پشت بەڵگەنامەییە[/url] گرنگەکەیەوە بوو بۆ جوڵاندنی توێژەرەوەکان. ئەگەر سیاسەت وەک ژمێریاری/مامۆستایەتی/کەبابچێتی یان هەر پیشەیەکی تر ئەژمار بکرایە، دەبوایە زۆرێک لەو فەنتەڵۆسانەی لای ئێمە هەرگیز چاویان بە کورسی ساسیەت نەکەوتایە. بۆ خۆت چاک ئەزانی مێرکل دەرچوی کامە [url=http://en.wikipedia.org/wiki/University_of_Leipzig]زانکۆیە[/url] (1409!!).
dast xosh