ڤیدیۆڕێکلام لە فەیسبووک
لە مانگی ڕابردوودا پڕوپاگەندەیەک بڵاوبۆەوە کە گوایە فەیسبووک بەنیازە پشتگیری ڕیکلامی ڤیدیۆی بکات، بەڵام هەنووکە ئەم هەواڵە پشتڕاستکرایەوە.
مالپەڕی [url=http://www.ft.com/cms/s/d64419a6-b30b-11e2-95b3-00144feabdc0,Authorised=false.html?_i_location=http%3A%2F%2Fwww.ft.com%2Fcms%2Fs%2F0%2Fd64419a6-b30b-11e2-95b3-00144feabdc0.html&_i_referer=http%3A%2F%2Fwww.teknofil.no%2Fartikler%2Fna-kommer-videoreklame-pa-din-facebook%2F133338#axzz2T1UUyHgr]Financial Times[/url] ئەم هەواڵــەی پشتڕاستکردۆتەوە و نووسیویەتی کە فەیسبووک لەمانگی پووشپەڕەوە هەڵدەسێت بە پشتگیریکردنی ڕێکلامی ڤیدیۆیی.
بەپێی سەرچاوەکە ئەو ملیارە بەکارهێنەرەی فەیسبووک لەکاتی کردنەوەی فەیسبووک، ڕێکلامێکی ڤیدیۆیان خۆکارانە بۆ دەکرێتەوە بەبێ دەنگ بۆ ماوەی ١٥ چرکە، ئەگەر بەکارهێنەر بخوازێت ئەتوانێت دەنگەگەشی بکاتەوە.
هەروەها فاینانشاڵ تایمز نووسیویەتی، ڤیدیۆڕیکلام بەدووەم گەورەترین ڕێکلام هەژماردەکریت لە ئەمەریکا و پێدەچێت ئەمساڵ بەڕیژەی ٤٠% بەرزتربێتەوە لەچاو ساڵی ٢٠١٢.
بەپێی ڕۆژنامەکە فەیسبووک دەیەوێت چمکێک لەو داهاتانە ببچڕێت کە تەلەفزیۆنەکان لەڕێگەی ڕێکلامەوە بەدەستیدەهێنن.
[b]بریان ویسەر[/b]ی شرۆڤەکار لەڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز دەڵێت، فەیسبووک زۆر بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڕێکلامەدەکات و هەوڵدەدات نەبێتەهۆی لەدەستدانی بەکارهێنەرانی.
پێشبینی دەکرێت فەیسبووک قازانجێکی باش بەدەستبهێنێت لەڕێگەی ئەم جۆرە ڕێکلامەوە، پێدەچێت فەیسبووک چاو لە گوگڵ بکات کە چۆن بەم دواییانە رێکلامێکی نەخوازراوی لەسەرەتای گرتەڤیدیۆییەکانی یوتوب زیادکرد، بەمەش قازانجێکی زۆر دەکات.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون