هۆتمایل کۆچی کرد
هۆتمایل گەورەترین خزمەتگوزاری پۆستی ئەلکترۆنی مایکرۆسۆفتە لە نێت ، نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە و بۆ هەتاهەتایە لە گۆڕنرا.
ئەو بەکارهێنەرانەی پۆستی ئەلکترۆنی (hotmail) یان هەیە، پێوست ناکات هیچ گۆڕانکارییەک ئەنجامبدەن، چونکە ناونێشانی ئێمێڵەکەیان ناگۆڕێت.
مایکرۆسۆفت لەماوەی ٦ هەفتەدا بڕی ١٥٠[url=http://no.wikipedia.org/wiki/Petabyte] پێتابایت[/url] داتای بەکارهێنەرانی گواستەوە بۆ Outlook، لەبەر ئەوە بەکارهێنەران لیستی هاوڕێیان و پۆستی هاتوو و نێردراو هەموو پەرگەجۆراجۆرەکانیان وەکو خۆی ماون ، تەنیا گواستراونەتەوە بۆ Outlook، بۆ نمونە، ئەگەر ئێستا بەکارهێنەرێکی هۆتمایل، پۆستەکەی بکاتەوە، دەچێتە سەر سێرڤەری outlook و گۆڕانکاری تەواو بەدی دەکات، بەڵام ناونیشانی ئێمێڵەکەی وەکو خۆی دەمێنێت، بۆ نمونە، من هەژمارێکم هەیە لە هۆتمایل بەناویzand@hotmail.com ئێستا ئەگەر بمەوێت ئێمیڵێک بنێرم، ناونیشانەکەم هەروەکو خۆی ماوەو نەگۆڕاوە، ئەگەر کەسێکیش ئێمێڵیکم بۆ بنێرێت، دەبێت هەر هەمان ئەدرەس بەکاربهێنێت.
هەروەها لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریەدا، مایکرۆسۆفت دوو کرداری نوێی زیادکردووە، یەک لەوانە کرداری SMTP، بەمەش بەکارهێنەر دەتوانێت، ناونیشانی پۆست ئەلکترۆنیەکەی بگوازێتەوە بۆ G-mail یا هەر جێگەیەکی تر، واتە لەناو G-mail دا ئیمێڵت بە هەمان ناونیشانی Outlook بۆ دێت.
[img]http://blogs.office.com/resized-image.ashx/__size/550x0/__key/CommunityServer-Blogs-Components-WeblogFiles/00-00-00-00-55/3056.OutlookForHotmail_5F00_Image6_5F00_550x362.jpg[/img]
کردارەکەی تر، قوڵتر لەخۆگرتنی خزمەتگوزاری (Sky Drive) ە، هەنوکە بەکارهێنەر دەتوانێت وێنە، دیکۆمێنت هەر جۆرە پەرگەیەکی تر کە لە[b]سکای درایڤ[/b] هەڵیگرتووە ڕاستەوخۆ لە Outlook وە بنێرێت بۆ هاوڕێکانی.
[b]
[/b]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
یادى بەخێر کە جوابى کەسێکت نەدایەتەوە زوو یەک بزەى بۆ ئەکردیت ڕاى دەچڵەکاندیت
جێگەى چەند دیارە
خواکەی خۆی عەفوی کات
دەس خۆش کاک زەندی مایکرۆسافت بە هۆتمەیلەوە تا ئاوتلۆکی ئێستای نازانم بۆ پشتیبانی IMAP ناکات.
یادی بە خێر...
دوێنێ مەسنجەرو ئەمڕۆ هوتمەیل مایکرۆسۆفت چی بەسەر هاتوە؟؟؟
دەستخۆش کاک زەندی:کاک هێمن من پێم وایە کە مایکرۆسۆفت خەریکە فێردەبێت کە چی بکات . بۆ وێنە: وینی ٨ بە تەواوی بۆ سەر هێڵ بنەڕەتی دامەزراوە کە دەبێ هەژمارەی outlook-ت هەبێت .مایکرۆسۆفت دەڵێت ١٠٠% داگرتنی appەکانم زۆربووە بۆ وینی٨ ! بەتایبەت لەسەر win-phone8 .لە outlook ئێوە دەبینن خزمەتگوزاری مایکرۆسوفت یەکپارچە دەبێت ئەمەش شتێکە کە گوگڵ چەندین ساڵە سیاسەتی وادەباتە پێش.بۆ کۆمپانیائێکی زەبەلاح ئەمانە شتێکی ئاساییە !
مایکرۆسۆفت دونیای کڕی....بەرهەمەکانی زۆر سەرکەوتوە.بەس ویندۆز ٨ لێ دەرچی.
تشتەک نینە!
بەپێی بازاڕی دراو بێت، وەکو داهات و بودجە، لە چاو ڕکابەرێکی وەکو ئەپڵدا نزیکە لە سفرەوە! ئەوە کێشەیەک نییە، بەڵام گوزەشت. بازرگانی دیوێکی سیاسەتە، ڕۆژێک ڕۆژتە، شەوانێک مەینەتی!