تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چۆن بتوانم گروپە بەر نامەکەی ئەدۆبی لە سەر ئوبنتو دابەزێنم

awat744

Awat744

بڵاوکراوەتەوە

2013/05/03

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

سلاو بەرێزان
چۆن بتوانم گروپە بەر نامەکەی ئەدۆبی لە سەر ئوبنتو دابەزێنم ؟

مەبەستت پڕۆگرامی Adobe Reader ـە؟
دەتوانی لە Sofware Center دایمەزرێنی یان لەڕێگەی تێرمیناڵەوە ، ئەم فرمانانە بنووسە:
[b]sudo apt-get update[/b]
[b]sudo apt-get install acroread[/b]

سڵاو
بەشێوەیەکی گشتی ناتوانی ھەموو گروپەکە دابمەزرێنی و دەبێ بەدوای جێگرەوەدا بگەڕێی
بۆ نموونە دەتەوێ فۆتۆشۆپ بەکاربھێنی ئەوا لەلینوکسدا بەرنامەی [url=http://www.gimp.org/]Gimp[/url]
سەیرێکی ئەم بەستەرانە بکە کە ھەندێ جێگرەوەی تێداباس کراوە لەوانەیە سودی بۆت ھەبێت :
[url=http://www.graphicdesignforum.com/forum/showthread.php?t=33457]Free Open Source Alternatives for Adobe Creative Suite[/url]
[url=http://lifehacker.com/5976725/build-your-own-adobe-creative-suite-with-free-and-cheap-software]http://lifehacker.com/5976725/build-your-own-adobe-creative-suite-with-free-and-cheap-software[/url]
[url=http://itpixie.com/2010/11/adobe-creative-suite-alternatives-a-poor-girls-guide/#.UYQyc4oW00E]http://itpixie.com/2010/11/adobe-creative-suite-alternatives-a-poor-girls-guide/#.UYQyc4oW00E[/url]
[url=http://www.maclife.com/article/features/10_free_open_source_alternatives_adobe_creative_suite#slide-6]http://www.maclife.com/article/features/10_free_open_source_alternatives_adobe_creative_suite#slide-6[/url]
بەکورتی جێگرەوەکان گەلێک زۆرن و بەخۆڕایشن و دەتوانی بەئارەزووی خۆت ھەڵیانبژێری.
ڕێگایەکەی تر ھەیە دەتوانی گشت ئەو بەرنامانەی کەلەسەر وێندۆز کاردەکەن لەسەر لیونکسیش کاریان پێ بکەی ئەویش بەکارھێنانی بەرنامەی [url=http://www.winehq.org/]Wine[/url] ئامۆژگاریت دەکەم کەبەکاری نەھێنی!

منیش هیوادارم کەس بەکاری نەهێنیت زۆر کێشەت بۆدروست دەکات.

زۆر سوپاس بەرێزان بۆ وڵامەکانتان
ئایە زیانی بەرنامیەی wine چیە؟ گەر روونکردنەوەیەک بدەن؟
ئەگەر بەرنامەی WinConn بەکار بهێنم سەرکەوتوە ؟ کە لە رێگای سیستەمی وەهمی ویندۆز دادەبەنێنین لە وێوە دێتە ناو ئوبنتو ؟

Wine تەنیا پشتگیری بۆ ئەو پرۆگرامانە دروست ددەکات بە جۆرێک لەسەر ئوبونتوش دامەزرێن، بەڵام سەرکەوتونییە.

زیانێکی تری Wine ئەوەیەکە کێشەت بۆدروست دەکات لە پیشاندانی نووسینی کوردی لەوێبگەڕەکان .
بۆ پرسیاری دووەمیشت نازانم ئەو پڕۆگرامەم کارپێ نەکردووە،
بەڵام تۆواز لەپڕۆگرامەکانی ویندۆز بێنە چونکە لەلینوکس /ئوبونتوو زۆربەی پڕۆگرامەکانی ویندۆز هەیەو سەرچاوە کراوەن .