ئایا هیچ جیاوازییەک هەیە لەنێوان دوو وشەی (دەمەتەقێ و گفتوگۆ)؟
دەمەتەقێ\گفتوگۆ دەستی پێکرد و دەمەتەقێ\گفتوگۆکە بە بابەتی جوان جوان ڕازێندرایەوە. دواتر دەمەتەقێ\گفتوگۆکە سوڕایەوە سەر دوو وشەی گفتوگۆ\دەمەتەقێ، ئەو دەیگوت گفتوگۆ و دەمەتەقێ هیچ جیاوازیەکیان نییە و تەنها شێوەزاری جیاوازن و دەمەتەقێ زیاتر لە گفتوگۆ بەکاردێت. ئەوەی تر دەیگوت نا دەمەتەقێ مانای نەرێی هەیە و واتە گفتوگۆی بێ سوود. و گفتوگۆ بەم مانایە نایات وەکو دەمەتەقێ هەیەتی.
دەی بەڕێزان یارمەتیم بدەن لە جیاوازی ئەم دوو وشەیە؟ سوپاس بۆ بەڕێزتان
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بە بۆچوونی ئەم برا چكۆلەت :كاك سەردار دەمە تەقێ بۆ پێرێژنە یان زۆر بڵێیە پێم وابێت زۆرتر بۆ قسەیێك كە هیچی لێ روون نەبێت كاوێژ كردن لە "حیوانات"نموونەی هاوشێوەی گاڵەگاڵ ، فڵتە فڵت،لەم دوایێەدا كەرەكەر دەتوانی شەویێك چاو لە بەرنامەی كەوانە بكەیت تێدەگەیێت ! ئینجا گفتگۆ دەتوانی لە وەڵاتە پێشكەوتوەكان ببینیت كە تا ئەوی تریان تەواو نەبێت لە قسە ئەوەی تریان قسە ناكات. ئەم نووسراوەی من زۆر بە جدی مەیگره پێم خۆش بوو كەمێ بنووسم :)
گفتوگۆ، وتووێژ، ئەمانە فەرمی ترن لە دەمەتەقێ، بۆ نمونە:
لەکوێ بووی؟ وەڵام، لەگەڵ ئەو برادەرە دەمەتەقێیەکمان کرد، کەواتە بۆ قسەکردنێکی سادە یا دەربارەی بابەتێکی سادە، بەڵام دوو کەس لەسەر تەنوورێک نان دەکەن، ناکرێت بنووسین، خەریکی گفتوگۆن، بەلکو دەڵێین، پوورە حەلاو و میمکە ڕیحان، دەمەتەقێکیان کرد.
ناتوانین بنووسین، سەرۆکی ئەمریکا دەمەتەقێی کرد لەگەڵ سەرۆکی ئەڵمانیا.
discussion/conversation/debate/argumentation/dispute
هەروەکو لە ئینگلیزی و لە زمانی تریش، هاومانا بۆ هەر وشەیەک زۆرە، زمانی کوردیش زمانێکی فرە زاراوە و دەوڵەمەندە، جگە لە کاریگەری دێرینییەکەی کاریگەری زۆری ناوچەگەرێتی پێوە دیارە.
هەر بەو بۆنەیەوە، ئەو پارچە نووسینەکەی Pidgin من نووسیومە، ئەوە بۆیە "دەمەتەقێ"ــم بەکار بردووە، چونکە ئەوکات لەکاتی نووسینی وتارەکان حەزمان دەکرد زمانێکی کوردی پڕ و دوور لە دووبارە بەکار بهێنین.
بژین.
بەس نووکە خاڵێک
چەند هاوڕێییەکی ڕۆژهەڵاتییم هەیە دەڵێن گفتووگٶ فارسییە و بە فارسی دەبێتە گفتوگو وە وتووێژ کوردیترە!
كاک لاوەند، ئێمەی کورد لەمێژە زۆر شتی خۆمان بەخشیوەتە فارس و عەرەب و تورک، بۆ کە فارس گوتی ئەو وشەیە هی منە دەبێ ڕاست بکا بەڵام کە کورد وتی هی منە هەڵە بێت؟
پەهلەوی زمانی میدییەکان بووە، میدییەکانی بە هەموو سەرچاوە دوور و نزیکەکان هەر دەگەڕێنەوە بۆ کورد، جا چ بەپێی خاک و شوێنیان بێت، یان ڕەگەز و زمانیان، ئەوە زمانانەی کە ئێستاش هەن هەمووی بەروبوومی پەهلەوین لە هۆزی ئاری :)
بە بڕوای من : دەمەتەقێ بۆ قسەکردنە لەسەر چەند بابەتێکی هەمەجۆر کە گرنگی بە ئەنجامەکەی نادات و تەنها سەر زارەکییە بەڵام گفتوگۆ زیاتر بۆ بابەتێک بەکاردێت کە گرنگی بە ئەنجامەکەشی ئەدات کە لە ماوەی گفتوگۆکەدا باسی لێوە دەکرێت، هەموو ئەو شتانەی ئەوترێ پەیوەندی بە یەک باباتەوە هەیە ...