تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ویندۆز XP مەترسیدارە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/24

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

بەپێی سەرچاوەیەک[url=http://blogs.windows.com/windows/b/business/archive/2013/04/08/a-year-from-now-support-for-windows-xp-ends-now-what.aspx] لە مایکرۆسۆفت[/url] لە ٨ نیسانی ساڵی ٢٠١٤ وە، چیتر مایکرۆسۆفت پشتگیری ویندۆز XP ناکات و نوێکردنەوەکانی ڕادەگرێت.
هەرچەند لە دوای ئەو کاتەشەوە دەتوانن بەکاریبهێنن، بەڵام لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە پشتگیری ناکرێت، خودی مایکرۆسۆفت ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی ویندۆز XP دەکات کە چیتر ئەم سیستەمەکارگێرێیە بەکارنەهێنن و بە سیستەمێکی لاواز و بریندار ناوی بردووە، بۆیە بەکارهێنەرانی ئەم ویندۆزە هەرچەندە ئەنتی ڤایرۆس و دیواری ئاگرینیشیان هەبێت بەباشی نەپارێزراون و مەترسی هاککردن و ڤایرۆسیان لەسەرە. بۆیە مایکرۆسۆفت ئامۆژگاری بەکارهێنەران دەکات بە زووترین کات ویندۆزەکانیان بەرزبکەنەوە (Upgrade) بۆ ویندۆز ٧ یا ویندۆز ٨.
بەپێی[url=http://www.microsoft.com/security/sir/default.aspx] ڕاپۆرتێکی پاراستنی خودی مایکرۆسۆفت [/url]لەکاتی پشکنین بەدوای ڤایرۆس دا بۆ هەر ١٠٠٠ کۆمپیوتەری Windows XP SP3 ١٥،٦ ڤایرۆسی تێدابووە، بەڵام ئەم ڕیژەیە ٠،٢ وە لە ویندۆز ٨ دا.
دیاریکردنی ٨ نیسانی ٢٠١٤، لەبەر ئەوەیە مایکرۆسۆفت ئەبێت پشتگیری Microsoft Office 2003 و Service Pack3 بکات تا ١٠ ساڵ و لەو ڕۆژەدا تەواو دەبێت.
جێگەی باسە ویندۆز XP پێش ١٢ ساڵ لەمەوبەر وەشێنرا و گۆڕانکاریەکی بەرچاوی هەبوو لە مێژووی سیستەمە کارگێڕیەکان مایکرۆسۆفت و تەمەندرێژترین ویندۆزە و لەدوای ئەوە مایکرۆسۆفت(ویندۆز ڤیستا، ویندۆز ٧ وە یندۆز٨) ی وەشاندووە.

بۆچوونەکان

تیجارەت هەر لە خۆیان دێ. هەتا دوێنێ بوو xp باشترین بوو، ئیستا بۆ بوو بە لاواز و بریندار..؟!

بێگومان بازرگانییە، بەڵام ڕاستە xp کێشەی ڤایرۆسی زۆرە و بازاڕی بۆ ئەنتی ڤایرۆسەکان گەرم کردبوو.