تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

توم توم و خزتمەگوزاریەکی نوێ

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/22

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

[color=#000000]کۆمپانیای بەناوبانگی GPS ی[/color]هۆڵەندی توم توم، لەگەل بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێکی نوێ دا، خزمەتگوزاریەکی نوێشی ڕاگەیاند بەناوی"ڕێگەی نزیک".

[color=#000000]ئەم خزمەتگوزارییە تایبەتە بە شارە گەورەکانی ئەوروپا و بۆ کەمکردنەوەی قەرەبالغی ڕێگاکانە، لە کاتی دروسبوونی ڕیزی درێژ و قەرەباڵغی، لەڕێگەی ئەم خزمەتگوزاریەوە توم توم ڕێگەیەکی نزیکترت بۆ دەستنیشان دەکات.[/color]

[color=#000000]توم توم زانیاری ترافیکی لە ڕێگەی بەکارهێنەرەکانی ترەوە وەردەگرێت لە کاتێکدا کە لەڕیزدا وەستاون و دواکەوتوون، دوای ئەوە بەکارهێنەر لە چرکەساتێکدا ئاگادار دەکرێتەوە کە لاڕێیەکی تر هەڵبژێرێت.[/color]

[color=#000000][b]تورێ ڤۆڵو بیۆرنسەن[/b] لە توم توم دەڵێت، ئامانجی ئێمە لابردنی نائاساییشی و ئاسانکارییە بۆ شۆفێران و بەم خزمەتگوزارییە ڕێگەخۆشدەکەین بۆ شۆفێران کە خێراتر و ڕاسترین ڕێگە هەڵبژێرن و بەمەش جۆرایەتی بەرزتر خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەین.[/color]

[color=#000000]هەروەها لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم خزمەتگوزاریەدا توم توم چەند بەرهەمێکی نوێی ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکردەوە لەوانە چەند کاتژمێرێکی وەرزشی Tomtom Multi- sport وە[/color]Tomtom Runner

[img]http://multimedia.dn.no/archive/00264/LB-TomTom-Runner_Mu_264211e.jpg[/img]

[color=#000000]کە ئەمانەش نەخشەو سیستەمی (GPS) یان[/color] لەخۆ گرتووە لەگەڵ نوێترین کردارەکانی بەرهەمەکانی هاوشێوەیان وەکو پێوانەی لێدانی دڵ و پێوانەی دووری وزۆری تر.

[color=#000000]هەروەها توم توم بەرنامەسەکۆی [/color]Navkit ی بڵاوکردەوە کە ئەمەش کاریگەری و گۆڕانکاریەکی راستەخۆی دەبێت لەسەر کۆمپانیا وەربەهێنەرەکانی ئۆتۆمبیل و بەرهەمهێنەرانی پارچەکانی ئۆتۆمبیل وە پێشخەرانی بەرنامەبەکاربەرییەکان.

[img]http://multimedia.dn.no/archive/00264/LB-Tomtom-NavKit_264212e.jpg[/img]
[color=#000000]توم توم لە ناڤکیتدا سەکۆیەکی هاوبەشی بۆ هەموو یەکەجۆراوجۆرەکاجۆرەکانی توم توم دروستکردووە وەکو نەخشەیەکی هاوبەش بۆ ئەندرۆید و ئایفۆن و جی پی ئێس ی ئۆتۆمبیلەکان.[/color]

[color=#000000]هەندێک لە سەرچاوەکان ئەم خزمەتگوزاریەی ناڤکیتیان هەژمارکردووە بە دژی گوگڵ ماپس.[/color]

بۆچوونەکان

دەست خۆش

زۆر سوپاس ، شێوازخان

هەر بژی كاك زەندی، بابەتێكی بەكەڵك و نوێ بوو

زۆر سوپاس بەڕێز بیرتیژ