تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئینهۆن و تەنکترین لاپتۆپی سەردەم

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

کۆمپانیای[url=http://www.inhon.com/] Inhon[/url] ی تایوانی کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری کۆمپیوتەرە و لای زۆربەمان نەناسراوە، لاپتۆپێکی بەرهەمهێناوە بەناوی Blade 13 Carbon کە بە سوکترین و تەنکترین لاپتۆپ هەژماردەکرێت کە تا ئەم ساتە لەبازاڕەکاندا بوونی هەبێت.
ئەم لاپتۆپە مۆنیتۆرەکەی ١٣ ئینجە و لە سانتیمەترێک تەنکترە و لە ئەستورترین جێگەی ١،٠٧ سانتیمەترە وە کێشی ئەم لاپتۆپە ٨٧٠ گرامە و بەم نزیکانە دەنێردرێتە بازاڕەکانەوە.
[img]http://www.blogcdn.com/www.engadget.com/media/2013/04/dsf6846.jpg[/img]
[b]پێکهاتەکانی ئەم لاپتۆپە بەم شێوەی خوارەوەیە:-[/b]

مۆنیتۆر : ١٣ ئینج
چارەسەرکەر: Core i 7 یان Core i 5
ڕام : ٤ گ ب
پەپکەڕەقە: ١٢٨ یا ٢٥٦ گ گ ب لە جۆری SSD

هەروەها ئەم لاپتۆپە Bluetooth4.0 و دوو پۆرتی USB 3 و پۆرتی HDMI Mini وە پاتریەکەی ٤ خانەیی و بەرگەی ٦ کاتژمێر دەکات.
بڕیارە ئەم لاپتۆپە لە مانگی جۆ زەردان لە وڵاتی تایوان بنێردرێتە بازاڕەوە و نرخەکەشی لە ١٣٥٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

دەتوانن لەم گرتەڤیدیۆیەیەدا تەماشای بکەن.
[youtube]gU2GdG1MauI[/youtube]

[img]http://www.media.allerinternett.no/php/obj.phpi?d=x3&o=4794246&w=740&h=555&ee=1366374850&frame=0&nobg=1[/img]
[img]http://www.media.allerinternett.no/php/obj.phpi?d=x3&o=4794248&w=740&h=555&ee=1366374850&frame=0&nobg=1[/img]

بۆچوونەکان

لاپتۆپێکی نایابە بەڵام ئەبێت بە چ شێوەیەک جێگەی (Fan) فێنککەرەوەی بۆ دابین کرابێت لەو مەودا کەمەدا!!! یان لەوانەیە من هەڵەبم هەر تێیدا نەبێت چونکە SSD بەکار دەبات ئاوا بڕوات HDD یش بەرەوە گۆڕستان دەڕوات و SSD دەبێتە جێگرەوەی چونکە توانایەکی زۆر خێرای هەیە لە گواستنەوەی زانیاریدا.لەو بەستەرەی کە داتناوە ڕیکلام بۆ مۆبایلێکیش دەکەن کە هەمان کۆمپانیای ناوبراو خاوەنیەتی بە ناوی INHON G1 وە کە گوایە لە ئایفۆن 4 ئێس خێراترە! ئەم هەموو بەرهەم و سیستەمە نوێیانە نەک کڕین بەڵکو فریای خوێندنەوەشیان ناکەوین.
بەو هەموو تایبەتمەندییەوە بە نرخێکی هەرزان دەست ناکەوێت.
دەست خۆش کاک زەندی

زۆر سوپاس کاک هەردی، من Samsung 9 Serie م هەیە بەهەمان شێوە تەنکە، پێم وایە تا ئێستا تەنکترین لاپتۆپە، هەرچەند HD کەی SSD، بەڵام پانکەشی هەیە لەدواوە، ئەمەش لە وانەیە لەدواوە یا لەلایەکەوە هەی بێت.
بۆ مۆبایلەکە وابزانم ناویکی تری هە بوو، منیش هەندێک گەڕام ناوی Papilio G1 بوو.
کۆمپانیاکەی نوێیە، لەوە ئەچی بەرهەمەکانی زۆرباش بن، سایتەکەیان هەر بەزمانی دەرگاوپەنجەرەیە، گوگڵیش بۆی نەکرا بە ئینگلیزی.

دەستخۆش،
هەر ئەبێت ساردکرەوەی هەبێت چونکە فان(ساردکەرەوە) بۆ پڕۆسیسەرە نەک بۆ هارد.