چاودێری هەژماری گوگڵ پاش مردن
دوێنی خزمەتگوزاریێكی نوێی گوگڵ بە ناوی "بەرێوەبردنی هەژمارەی ناچاڵاك" بۆ بەكارهێنەران چاڵاك كرا. ئەم خزمەتگوزاریە رێدەدات كە بەكارهێنەر پاش مردن یان لە هەر دۆخێكی تر زانیاریەكانیان پاشكەوت یان بسرنەوە ! ئەم خزمەتگوزاریە هەر جۆرێك كە ئێوە چاوەڕوانن دابین دەكرێت ئەتوانن٣ مانگە ،٦ مانگە ،٩ مانگە یان بە مەودای ساڵێك هەژمارەكەتان لە چاڵاكی بۆ هەمیشه بكەوێت.
١٠ كەس لە هاورێ نزیكەكانت لەم ناچاڵاكیەی هەژمارەت ئاگادار دەبن وە ئەتوانی بە جۆرێك ئەم خزمەتگوزاریەە رێكبخەی كە پاش نا چاڵاك بوون ئەوان ئاگاداری پەیامەكانت ببن لە جی-مەیلەكەت یان خزمەتگوزاریەكانی تری گوگڵ. بۆ ئەم مەبستە بڕۆ بۆ ئێرە تا [url=https://www.google.com/settings/u/0/account/inactive]هەژمارەكەت پاش مردن بەڕێوەببیت[/url]. ئێوە ئەتوانن بە پێی ئەو خزمەتگوزاریانە كە لە گووگڵ وەرتانگردووه هاورێكانت دابنی ، بۆ وێنە ئەمن كاك زەندی پاش مردن بۆ وەرگرتنی پەیامی وێبلاگەكەم دادەنێم وكاك هەڵۆ بۆ وەرگرتنی پەیامی جی-مەیلەكەم دادەنێم خۆشم لە جیهانی پاش مردن بە ئیشتیا یاپراخ دەخۆم !

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستەکانت خۆش بێت، نامریت ئینشاللا کە تۆ یاپراخ نەخۆیت ئیتر بۆ دەمری، خۆی یاپراخ خواردنێکی زۆر گرانە و مەستت دەکات و چوار پەلت دەشکینێت، بۆیە مەترسی لەسەر ژیانی تۆ نییە هههههه.
من خۆشم زۆر جار بیرم لەم خزمەت گوزاریەی گووگڵ کردۆتەوە، ئەگەر من بمرم، مەگەر ئەو خوای ڕەبولعالەمینە بزانێت چیم هەیە لەنێت، خۆشم نازانم، پارێزەرێک ئەتوانێت زۆربەیان بەدەستبهێنێتەوە، بەڵام زۆریشیان دەفەوتێن.
ناوی ئەم خزمەتگوزاریە نوێیە Gmrdowe هههههههه.
کاک قەزوان وا بڕوا خزمەتگوزاری GYapraxـیش دادەنرێت بۆ ئەوانەی حەزیان لە یاپراخە. ئیمەیلێک یان پەیامێک دەنێریت بۆ گوگل ئەویش ناونیشانی مەنجەڵە یاپراخەکەت بۆ رەوانە دەکا..