تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پێشبینی شەپۆلێکی هاککی مۆبایل دەکرێت

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

پسپۆڕی ئابووری فرانک رۆبەرت بێرگ، پێشبینی دەکات کە شەپۆلێکی هاککی تەلەفۆنی دەستی تەشەنەبکات وە دەڵێت، لە هەر شوێنێک زۆرترین بەکارهێنەر هەبێت، هاککەرەکان هێرشی بۆ دەکەن.
لە ساڵی ٢٠١٢ هاککەرەکان زۆر هێرشی جۆراوجۆریان کردە سەر نێت بانکەکان، بێرگ پێشبینی دەکات، ئامانجی ئاییندەیان مۆبایل تەلەفۆن دەبێت.
وە دەڵێت هاککەرەکان هەمیشە بەدوای بەدەستهێنانی دراوەوەن، ئەو ڕۆژەی ڕیژەی بەکارهێنەرانی PC کەم دەبێتەوە بۆ ٢٠% و ڕیژەکەی تری دەبنە بەکارهێنەری مۆبایل، مۆبایل دەبێتە ئامانجی هاککەران.
لە ئێستادا ڕیژەی هێرشەکان بۆ سەر مۆبایل کەمن، بەڵام پارساڵ ڕێژەیەکی زۆر پرۆگرام و نەرمەواڵەی هاکک و ڤایرۆس بڵاوبوونەوە و هەندێکیان لە Google play دۆزرانەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی سیستەمی کارگێڕی ئەندرۆید بۆتە گەورەترین سیستەمی مۆبایل.
ناوبراو دەڵێت، زۆر دڵنیام سیستەمی مۆبایل هیچ لە سیستەمەکانی ڕوومێز باشتر و پارێزراو تر نین.
پسپۆڕی پاراستن ڕیک فەرگەسۆن لە [url=http://countermeasures.trendmicro.eu/android-malware-believe-the-hype/]Trend Micro[/url] ئاماژەی بەمەترسی کێشەی ڤایرۆس و هاککی مۆبایل کردووەو بە مەترسی و کێشەیەکی چاوەڕوانکراو هەژماری کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتێکی گەورە کۆمپانیای ئەنتی ڤایرۆسی[url=http://www.f-secure.com/static/doc/labs_global/Research/Mobile%20Threat%20Report%20Q4%202012.pdf] F- Secure[/url] ڕێژەی ٩٦% ی پرۆگرام و ئاپەسیخوڕییەکان و تولئامرازی هاکک کە ڕۆژانە دەدۆزرێنەوە دژی سیستەمی ئەندرۆیدن کە پێشتر سیستەمی سیمبیان ئامانجیان بوو، بەڵام ئەپڵ سیستەمەکەی پارێزرراوتر کردووە و بەمەش کاری هاککەرانی سەختتر کردووە بۆیە ڕێژەی هێڕشەکان بۆ سەر ئایفۆن تەنیا 0,7% بووە لە ساڵی ٢٠١٢ دا.
هەروەها[url=http://www.f-secure.com/static/doc/labs_global/Research/Mobile%20Threat%20Report%20Q4%202012.pdf] F- Secure[/url] لە ڕاپۆرتەکەیاندا ئاماژەیان بەچەند هێرشیک کردووە لە کۆتایی پارساڵدا کراوەتە سەر مۆبایل بانکەکانی ئەوروپا.
شیاوی باسە مەترسیەکی تر لەتەشنەکردنی هاکک کردنی مۆبایل و بەرهەمهێنانی ئەو ڕێژە زۆرەی مۆبایلە کە سیستەمی نوێیان لەخۆ گرتووە لە هەمان کاتتدا زۆر بەی بانکەکان کۆدی سیستەمەکانیان زۆر کۆنن و لە ساڵانی ٨٠ و ٩٠ کاندا داڕێژراون و ئەمەش مەترسیەکی گەورەیە بۆ سیستەمی بانکەکان و ئەگەر سیستەمەکانیان نوێ نەکەنەوە ، لەکاتی ڕوودانی هیرشی هاکک، کاتێکی زۆریان پێوست دەبێت بۆ چارەسەرکردنی، بۆ نمونە بانکێکی ئوسترالی لە کارکەوت و ماوەی شەش رۆژی خایاند تا توانیتیان چارەسەری کێشەکەیان بکەن، ئەوەش لەبەر کۆنی کۆدی سیستەمەکەیان بوو.

بۆچوونەکان

دەس خۆش کاک زەندی، وەڵا وەزعمان شڕ دەبێ ئەگەر هاک بکرێین.
گارانتی و بیمەشمان هەیە تۆ بڵێی شمولی هاک بکات.

بەڕێز هەورامانی، تا ئەمرۆ نەمبیستوە ، بیمەی نێت بانک هەبێت، مەترسی ئەم هاککردنە، زیاتر بۆ نێت بانکەکانە، ئەوەش ئەگەر هەڵەیەکی زەقی بەکارهێنەری تێدا نەبێت، ئەوا بانکەکان، قەرەبووی زیانەکان دەکەنەوە.
سێ چوار ساڵە زۆربەی کاروباری بانکی بە مۆبایل دەکەم، توشی هیچ گرفتێک نەبووم، لەکوردستان و لە تورکیا وە مانگانەی تەلەفۆن و ئینتەرنێت و کارەبام داوە بە مۆبایل.
ئەوەی کەمن زۆر مەترسیم لێی هەیە، کۆدی مۆبایل بۆ کردنەوەی نێت بانک تەنیا ٤ ژمارەیە، ئەمەش ئەگەر کەسێک نێت بانکەکەی تۆ هاک بکات، بەئاسانی ئەتوانێت ئەو کۆدە ببینێت یا بیگۆڕێت، بەڵام تەنیا بەو کۆدە ناتوانیت هەژماری تۆ بەتاڵ بکات، یا پارە بنێرێتە سەر هەژماری تر، لەم بارەدا پێوستی بە ژمارەی کارتی پاراستن دەبێت لەگەڵ تێپەڕووشەی خۆت.
مەترسی لەوە دەکرێت بەکارهێنەر لەڕیگەی داگرتنی ئاپێکی سیخوڕی ئەم زانیاریانە هەمووی لەدەست بدات.

دەستخۆش كاك زەندی بەرێز ! چەند رۆژێك لە مەوبریش كابرایێك توانیبوو لە جیهانی خیاڵی بە ئەپێك ئەندرۆید فرۆكەیێكی هەكك بكات بەڵام لای ئێمە هەكك و مەك كاریگەری نیە پێم وابێت هەر بترسێت قەرەی ئێرە بكەوێت ! سیغەی دەكەن و ئەیدەن بە .....