تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

کۆکۆدی کیبۆرد

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

ئەکرێتە سەرچاوەی کیبۆردی کوردی ناو ئاپی یادگاری هەڵەبجە.
کاری کاکە کەلپریت چیلانا بوو منیش دوای هەندێ یۆرانیۆمی خاو گونجاندومە و پاک و خاوێنیم تیا کردوە بۆ کوردی سۆرانی.
داڕشتنەکەش ئەکرێ بە ڕاو بۆچونە جوانەکانتان دەستکاری بکرێت
https://github.com/layik/Custom-iOS-Keyboards.git
06BEم بۆ نیشاندان بەکار هێناوە بەڵام دوایی لە ناو کۆدەکەدا بە ئیفێک قت ئەکرێت هۆیەکەشی ئەوەیە وەک لەوێنەکەدا دیارە هێ وەک بزوێن دەرنەکەوێت.
لە بەرنامەشدایە کە تەواوی کۆدی ئاپی یادگاری هەڵەبجە بڵاو بکەمەوە.
هیوادارم سودی هەبێت.

دەستخۆش كاك هیوای خۆشەویست ! وەكوو خۆت نایابە ! دەبوا بوایێت بە هەواڵ !

دەک دەست و پەنجەکانت هەر جوان بن کاک هیوا گیان. بەڕاستی کارێکت کردووە بێ وێنەیە و ماندووبونێکی تەواوی پێوە دیارە. ئێوە کەلێنەکان بۆ خەڵک پڕدەکەنەوە و ئەمڕۆش تۆی بەرێز ئەم کەلێنەت پڕکردەوە و پەڕەپێدەر و گەشەپێدەرانت ڕزگارکرد لە ئەپی بێ کیبۆردی کوردی کە ئێستا چەند ئەپێکی کوردی لە کۆگای ئەپی iOS هەن بێ کیبۆردی کوردین و بەکارهێنەران ناتوانێت تەواو سودیان لێببینیت ئەگەر بێت و ئەم کیبۆردە کوردیە تێکهەڵکێش بکەن لەگەڵ ئەپەکانیان ئەوا کارەکانیان بێ کەێشە دەبێت. دووبارە دەستت خۆش و سەربەرز و کامەران بیت.

سوپاس بۆ ئێوەش براینە. وا قاتێکی تریشم زیاد کرد بۆی کە کاک کەلپریت بیری چوە. تاقیکرایەوە و کەم و کورتیەکانی دەرکەوتایە خراپ نەبوو.