تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Easy Phone Sync چیە؟

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/04

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

 

ئەگەر بەکارهێنەری یەکێک لە ئامێرە دەستیەکانی ئەپڵیت وەک (ئایپۆد، ئایپاد، ئایفۆن) کە سیستەمی IOS یان لەسەرە و ئارەزووی جێهێشتنی ئەم سیستەمە دەکەیت بۆ ئامێرێک کە سیستەمی ئەندرۆید لەسەر ئەوە پێوستیت بە نەرمەکاڵایەکی وەکو [b]Easy Phone Sync[/b] هەیە بۆ گواستنەوەی ماڵەکەت. ئەم نەرمەکاڵایە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەدات بۆ گواستنەوەی ( وێنەکان، ڤیدیۆکان، گۆرانیەکان، ژمارەی پاشەکەوتکراوەکان، نامەکانیان و ..... هتد ) لەماوەی کەمتر لە پێنج خولەک، هەروەها ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەدات کە بەردەوام بن لە بەکارهێنانی [b]Itunes . [/b]
[b][/b]
[color=#000000]ئایفۆن و سامسۆنگ گالاکسی بە نموونە [/color]

[color=#000000]بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا دەبێت ئایفۆنەکە [url=http://support.apple.com/kb/ht1766?viewlocale=it_it]Backup[/url] بکەین بۆ سەر کۆمپیوتەر بۆ ڕاکێشانی هەموو پەڕگەکانمان بۆ ناو ئایتونس. ئێستا کارمان بە ئایفۆن و ئایتونس نەما.پاشان [/color]
[color=#000000] دەبێت بەرنامەی [/color]Easy Phone Sync لەسەر کۆمپیتەر و سامسۆنگ گالاکسیەکە دابەزێنین.
[url=http://easyphonesync.com/download/download.html]Easy Phone Sync[/url] لێرە بۆ ویندۆز یاخود ماک.
[url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.galaxysync.android.app&hl=en]Easy Phone Sync[/url] بۆ سامسۆنگ گالاکسی یاخود تەنها لە Google play دایبەزێنن.
بۆ ئاسانکاری زیاتر جۆنیەتی هەنگاوەکانی تر[url=https://www.youtube.com/watch?v=0eEZyltFyQU] تەماشای ئەم ڤیدیۆیە[/url] بکەن.
هیوادارم ڕوون بێت.

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك هەردی ! نەرمەكالایێكی بە سوودە بەتایبەت بۆ ئەو دەوڵەمەندانە كە هەژار دەبنەوە ! :)

واتا دەکرێت لەسەر ئایفۆن ئەندرۆید دامەزرێنیت بەم بەرنامەیە ؟
یاخود من هەڵە تێگەیشتووم

کاک قەزوان بۆ ئەوانە باشە کە ئارەزوو دەکەن سیستەمێکی نوێ تاقیبکەنەوە یاخوود بێزار بوون لە ئای ئۆ ئێس.
کاکە کورد بۆ 2 مەبەست کار بەکاردێت
1 ئێستا تۆ ئەگەر بەکارهێنەری ئایفۆنیت دەتوانیت ئایتونس بەکاربێنیت ئەم بەرنامەیە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئەندرۆیدش دەدات کە سوود لە خزمەتگوزاری ئایتونس وەرگرن و بەکاری ببەن.
مەبەستی دووەم ئەگەر ماوەیەک بەکارهێنەری ئایفۆن بیت و بتەوێت مۆبایلەکەت بگۆڕیت بە مۆبایلێک کە ئەندرۆیدی لەسەربێت کارێکی دژوارە کە هەموو شتە پاشەکەوتکراوەکانت بگوازیتەوە بۆ ئەم مەبەستە ئەندرۆید ئەم بەرنامەی دروست کردووە کە زۆر ئاسانکاری تێدا کراوە. بۆ ئەوەی زیاتر ڕوون بێت ژمارەی پاشەکەوت کراو بە نموونە وەردەگرین لە ئای ئۆ ئێسد ئەگەر بتەوێت ژمارە پاشەکەوتکراوەکانت کۆپی بکەیتە سەر سیمکارتەکەت ئەم هەڵبژاردەیە نیە و ناتوانیت بەڵام ئەم بەرنامە نەک هەر ژمارە بەڵکو هەموو پەڕگەکانت ( وێنەکان، ڤیدیۆکان، گۆرانیەکان، ژمارەی پاشەکەوتکراوەکان، نامەکانیان و ..... هتد ) بۆ دەگوازێتەوە بە کەمتر لە 5 خولەک لە دەستیەکانی ئای ئۆ ئێسەوە بۆ ئەندرۆید.
بژین

سلاو بەریزان .. من ئەمەوی تەنها دڵنیابم لە وەی كە ئەتوانم بەم شیوەیە هەرچی ژمارە تەلەفونم هەیە لە ناو ئایفونەكەم بیگوازمەوە بو ناو سامسونگە نویەكەم ، چونكە بەراستی من ماوەی چەند روژیكە سەرقالبوم بەو كارەوە كە بە نەرمەكالایەك بدوزمەوە بو ئەو مەبەستە هەموو شتەكانم بگوازمەوە. زۆر سوپاستان ئەكەم دەستان خوش بو ئەم بابەتە بە سودە هەر بژین و سەركەوتووبن.

کاک گەرمیان منیش بۆهەمان مەبەست بەکارم هێنا بە دڵنیاییەوە ١٠٠% کار دەکات .ئەو خاڵانەی لەسەرەوە باس کراوە وەک خۆی ئەنجام بدە ئەگەر پرسیاریشت هەبوو ئەوا بەپێی توانا ارمەتیت دەدەین.

بەریز كاك هەردی من هەر هەموو هەنگاوەكانم ئەنجام دا بەلام لە كوتایە كیشەم هەر توش بو ، جا نازانم هەلەكە لە كۆیە. ئیستا هەوڵ ئەدم بوت روونكەمەوە .. هەنگاوەكان زۆر بە باشی رۆیشت تاكو ئەوشوینەی كە دوای دامەزراندنی سوفت ویری سامسونگ ئەلی لە ئاپل تەلەفونەكە هەلبژیرە ، جونكە من زیاتر لە یەك ئایفون ئینستالكراوە لە سەر macbook pro كەم . تەلەفونەكە نیشان ئەكەم بوی بەڵام كونتاكتەكانم ناچالاكن ناتوانم علامەتی سەحەكەی تیدا دانیم ، لە هەمان كاتدا موسیك و وینەكانم لەگەل ڤدیوكان چالاكن زۆر بە باشی دەگوازرینەوە لە ئایفونەكەوە بو سامسونگەكە.
سوپاس بو هاوكاریتان.

بەڕێز گەرمیان دڵنیابە لەوەی کە کاتێک لە Icloud لەسەر مۆبایلەکەت backup دەکەیت دەبێت contacts چالاک بێت. ئێستا بڕۆ سەردانێکی ئای کلاود بکە بزانە ژمارەکانت چالاکە

دەستخۆش بێت منیش حەزەکەم لێرە بەشێوەیەکی سانا باسی ئەو ئالوگۆڕیە بکەیت
بەرنامەی Itools.hk داگرن زۆر بەرنامەیەکی سوکە.
دوای ئەوە لەڕێگەی ئەو بەرنامەوە هەموو شتەکانت کەلەناو ئایفۆنەکەتە دەریکە بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەت.دواتر ناردنیان بۆ ناو گالاکسی یان هەر ئامێرێکی ئەنرۆید زۆر ئاسانە پێویست بە ڕوونکردنەوە ناکات!