کیبۆڕدی کوردی لاتینی بۆ هەموو ویندۆزێک
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 25.44 ک.ب. |
هاوڕێیان من شوێنێکم دۆزیوەتەوە کە دەتوانن کیبۆڕدی کوردی لاتینی لێ دا ببەزێنن بۆ هەموو جۆرە ویندۆز و سیستەمێک وە فۆنتی لاتینیشی لێیە کە دەتوانن دای ببەزێنن.
http://www.bahzani.net/services/forum/showthread.php?30385-Klavye-(keyboard)-%FB-font%EAn-kurd%EE
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
دەستخۆش ئەمن خۆ عەرەبی نازانم چی بكەم ! كاك هێمن ئەمن كار بە تختەی زكورد دەكەم زۆر رازیم ! دەستخۆش
کاک ھێمن دەتوانی ھەر لێرە تەختەکلیلی لاتینی لەسەرەوە لەبەشی [url=http://kurditgroup.org/downloads]داگرتن[/url] دابگری.
کاک قەزوان ئەمە ئەدمینی مەکۆکە جارێک لەسەرەوە کۆمەلێک تەختەکلیلی سەقەتی داناوە و بەلاتینی چۆنیەتی بەکارھێنانی ڕوون کردۆتەوە ,پاشان دوای ٥ دەقیقە لەخوارەوە بەعەرەبی باسی تەختەکلیلی کوردئایتیگرووپ کردییە.
کاک قەزوان وابزانم ھاوڕێیان لێرە و لەچاوگ تەختەکلیلەکانیان نوێ کردۆتەوە و تەنیا ئەوەی ز.کورد نوێ نەکراوەتەوە ئەگەر بەکارھێنەری لینوکسی و دەستت لەسەر تەختەکلیلەکەی وەشانی ئوبنتو ڕانەھاتووە وابزانم [url=http://sourceforge.net/projects/kurdinus/]کوردی نووس[/url] بەکاربھێنی باشترە.
ئەوەی من پێم سەیرە تا ئێستا زۆربەی بەکارھێنەری ئنتەرنێتی کورد ئاشنای تەختەکلیلەکانی ئێرە نین و نازانم ھۆکارەکەی کەمتەرخەمی ھاوڕێیانی ئێرەیە لەناساندنی یان بەکارھێنەری کورد.
دەستەكانت خۆش كاك سەلیمی بەرێز وەڵاهی پێم وابێت زكوردیش نوێكراوەتەوە بارێك كاك هەڵۆ فەرمووی بەڵام كەمێ لە داگرتنی نەرمەواڵە تەنبەڵم بە تەواوی. بەڵام بۆ كوردی نووس شتێكی نایابە كە تا ئێستە نەمدیبوو ! سوپاس بۆ جەنابت
کاک هیوا@ خەڵکەکە هی کەمتەرخەمی خۆیانە، بە کیبۆردت عەرەبی، ئەنووسن، دوینێ لەگەڵ خالۆزایەکی خۆم چاتم ئەکرد، لینکی ئەم کیبۆردەی خۆمانم بۆ دانا، لەسەرەتاوە وتی، من بەمە ڕانەهاتووم، وتم تۆ ناتوانی پیتەکانی ( پ ، ۆ ، ێ، ژ، ڕ، ڤ، ث) ئەمانە بنوسیت، دوای تۆزێک، بریاری دا ئیتر بەم کیبۆردە بنوسێت، کێشەیەکی تر، زۆربەیان کیبۆردەکەیان ، خەلکەکەش تاقەتی فێربوونی نییە.
کاک هێمن@ [url=http://kurditgroup.org/n/%D8%AA%DB%95%D8%AE%D8%AA%DB%95%DA%A9%D9%84%DB%8C%D9%84%DB%8C-%D9%84%D8%A7%D8%AA%DB%8C%D9%86%DB%8C-%D8%A8%DB%86-%D9%88%DB%8C%D9%86%D8%AF%DB%86%D8%B2%D9%A8]لێرە چارەسەرمان بۆ کیبۆردی لاتیینی ٦٤ بیت دۆزیوەتەوە .[/url]
سڵاو کاک زاندی, زۆر ڕاستە بەشی زۆری کەمتەرخەمییەکە لای خەڵکە.
من بۆیە ئەم بۆچونەم نووسی چونکە لەفەیسبووک چاوم بەم [url=https://sites.google.com/site/peshawaa/kurdish-unicode-arabic-keyboard-layout-v3-0-2010]تەختەکلیلە[/url] کەوت و کۆمەڵێک لایک دەستخۆشی بۆ ھاتبوو و لەکۆمێنتیشدا ئەم [url=http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm]بەستەرەیان[/url] بۆ دانابوو, نازانم ئەم ھەموو کاتەی بۆ بەفیڕۆداوە بۆ دروستکردنی تەختەکلیلێک کەدەزانێت وا لێرە چەندین ساڵە درووستکراوە.
مایکرۆتەڕەماش لە ٣٢ دەنک و ٦٤ دەنکیش سەقەتە و قۆڕە.
وەکو گامێش و قالۆنچەکەی لێ هاتووە، وا دەزانی هۆی سەرکەوتنی لینوکس/ماک و پتەویان لەوەیە کە ٦٤ دەنکیان هەیە. ئەگینا تۆ کتێبخانەی lib32 لە هەر ٦٤ دەنکییەک دەبێ کار بکات. ئەوەتا ماک، لینوکس تەقەی سەریان دێ لەو بوارە.