تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

كۆمپوترێكی ئەندرۆید بۆ دایك و باوك

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2013/03/31

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

منداڵانی ئەم سەردەمە، لە بواری تەكنۆلۆژی زۆر شارەزان.هەر لە منداڵی بە گەجێتە جیاوازەكان ئاشنا دەبن تەنانەت لە بواری گەڕان لە ئادرەسە وێبەكان ! دەتوانن هەر پەڕەیێك كە پێیان خۆشە بیبینن و بتوانن فێری زۆر زانیاری باش وخراپ بن كە دایك و باوك پێیان خۆش بێت یان بە پێچەوانە ! زۆر جار دایك وباوك پێیان خۆشە كە چاودێری چاڵاكی منداڵەكانیان لەم بوارە بكەن .
كۆمپیوترێكی چكۆڵە بەناوی miipc لە لایەن بەرهەمێنەرانی بۆ ئەم مەبەستە دروست بووە كە یارمەتی ئەم چاودێریەی دایك و باوك بدات.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/miipc-2.jpg[/img]
ئەم كۆمپیوترە لە رێگای پۆرتی HDMI بە مانیتۆرەكان و تەلەفزیۆنە lcd ەكان پەیوەندی دەگرێت. هەروا ئاگادارتان دەكات كە منداڵەكەتان بە جێگای گەڕان بە شوێنی كتێب یان زانیاریەباشەكان یاری ئاژەڵەتوورەكان دەكات. ئێوە لە رێگای دوورەوە بە یارمەتی ئەپی تایبەت بە miipc چاودێری بكەن. یان بەرنامەی تایبەت لە كاتی تایبەت دابخەن ودەستپێگەیشتنی منداڵەكانتان سنووردار بكەن.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/miipc-3.jpg[/img]
هەروا miipc مێژوویێكی كورت بە ئێوە لە چاڵاكی منداڵەكەتان لە سەر كۆمپیوترە لە خۆی پاشكەوت دەكات كە هەر كات پێتان خۆش بوو بیبینن.
miipc یەكێك لە پرۆژەكانیKickstarter كە لە كەمتر لە ٢٤ خولەك بە سەرمایەی ٥٠ هەزار دولاری بگەیێت ولە كاتی نووسینی ئەم بابەتە توانی ١١٤ هەزار دولار كۆ بكاتەوە.
ئەم كۆمپیوترە ئەندرۆیدە بە نرخی ٩٩ دولار لە ئیمساڵ دەكەوێتە نێو بازار.

پاشکۆقەبارە
Image icon miipc-3.jpg23.12 ک.ب.
Image icon miipc-2.jpg37 ک.ب.

بۆچوونەکان

پرۆگرام و ڕاوتەر و ویندۆز ٧ و ٨ یش ، بوار دەدات بە فیلتەرو چاودێری منداڵ، من ڕاوتەرەکەم ئەو کردارەی هەیە، بەڵام ئەمەش زۆر هەرزانە.
دەستخۆش بۆ چالاکیەکانت

كاك زەندی خوا رەحمی كرد منداڵی جەنابت نەبووم خۆ شێتوو ئەكردم! ئینجا بەجێگەی پاپا ئەموەت "دایكە ئەوە FBI هاتۆ "