ویندۆزێكی تر پاش ویندۆزی ٨ دەركەوت
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/newblue4_1020_verge_super_wide.jpg[/img]
پاش ویندۆزی ٨ ،مایكرۆسۆفت خەریكی كار كردن لە سەر ویندۆزێكی تر بوو بە ناوی ویندۆز "بڵوو" كە لە داهاتوو جێگیری ویندۆزی ٨ دەبێت.ئەمڕۆ كە رۆژی لەدایك بوونی ستیڤ باڵمێرە وشانێك لەم ویندۆزە دەركەوتووە(( ئەڵبەت بە نهێنی) ئەوەیش بەناوی "Build 9364" كە لە ماڵپەڕە هاوبەشیەكانی پەڕگە دەتوانن دایبگرن.رووكار هەر وەك ویندۆزی ٨ وایە كاشیەكان چكۆلەتر بوون. هەر وا تایبەتمەندی بەكار هێنەر زۆرتر بووە.. . شێوازی نیشتەجێبوونی كاشیەكان لە لای یەكترەوە ٥٠/٥٠ بووە !
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/newblue1_1020_verge_super_wide.jpg[/img]
راستی ئاسانكاری زۆری تێداوە كە بەكارهێنەرانی ئامێری تاتەبژمێر هەمیشە بۆ سوود وەرگرتنی زۆرتر نەرۆنە نێو بەشی دێسكتۆپ!بەشێكی تری گۆڕانكاری دێتە سەر خزمەتگوزاری Skydrive كە بەكارهێنەران باشتر بتوانن لە پەرگەكان پاڵپشتی بگرن وە پەرگەكانیان بەرێوەبووەن. لەم ویندۆزە ئێوە وێبگەری ئینتەرنێت ١١ دەبینن بەڵام وەردەكاری گۆڕانەكەی دیار نیە !
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/newblue3_1020_verge_super_wide.jpg[/img]
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/windowsbluescreenshots9_1020_verge_super_wide.jpg[/img]
كورد ئایتیگرووپ : لە چەند مانگی داهاتوو وشانی ئەم ویندۆزە بۆ سوود وەرگرتنی گشتی بڵاو دەكرێتەوە وە تا سالی نوێی زایینی بە فەرمی دێتە بازارەوە بەڵام وادیارە مایكرۆسۆفت خەریكە بە خێرایی وشانی ویندۆز بۆ باش بوون و بەهێز بوونی پاراستنی دروست بكات !

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 17.28 ک.ب. |
![]() | 59.82 ک.ب. |
![]() | 26.68 ک.ب. |
![]() | 20.07 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش، جاران Service Pack هەبوو، ئێستا هەر ئەوەیە ناوەکەی ئەگۆڕن بۆ ئەوەی خەڵکی پێ هەڵبخەڵتێنن، زۆر بەی کۆمپانیاکانی دونیا فێری ئەو فێڵەبوون، دوو مۆدێل تیکەڵ ئەکەن بەشتێکی نوێ.
دەست خۆش هەواڵێکی دڵخۆشکەر بوو من لە وەتەی ویندۆوس ٨ دەرچووە بەکاری دێنم زۆرم ڕازیم بەڵام کێشەی زۆریشی هەیە نازانم پەپێی هەندێک ماڵپەر ئەڵێن ویندۆوس ٨ لە ویندۆوس ڤیستا خراپتر دەبێت من لەگەل ئەو هەواڵە ناخۆشە دانیم کاکە زاندی نازانم تا چەند ڕات لە ویندۆوس ٨ هەیە من ڕیکۆڤەری ویندۆوس ٧ لە ناو سیدیەکانم مایە بەڵام دانابەزێت وەختێک وام لێهات بگەرێمەوە سەر ویندۆوس ٧ بەڵام ئیستا ڕازیم بە ویندۆوس ٨ ئیوە چی دەڵێن زۆر سوپاس.
https://www.youtube.com/watch?v=pD_RQjmWZD0
https://www.youtube.com/watch?v=weDiVLkeXe4
بەڕێز کاکە قەزوان من مەبەستم ئەوە نەبوو ٢ ویندۆوس دابنێم زۆر سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەت ،،،،،، من مەبەستم ئەوەبوو کە ویندۆوس ٨ پڕۆ دامنا لەسەر کۆمپیوتەر ماوەیەک بێزاری کردم کێشەی زۆر بۆ دروست دەکردم تا واملێهات بیکەمە ویندۆوس ٧ ئۆرجنالی ریکۆبەری خۆی بەڵام سیدی ریکۆڤەریم خستەسەر نەم توانی ویندۆوسی ٧ دابەزێنم من مەبەستم ئەوەبوو تا ئیستا ماوەیەکە ڕام لە ویندۆوس ٨ هەیە بەڵام یەکەم جار ناخۆش بوو پاش ٢ ---٣ ڕۆژ ئەبوای فۆرماتی بکەم نازانم کێشەکەم چی بوو ویندۆوس بو یان هاردوێر بوو تا ئیستا لە خوا بەزیاد بێت کێشەی زۆر گەورەم بۆ درووست نەبووە زۆر سوپاس.
دەستانخۆش بێت!
کاک دلۆڤان ئایتی@ منیش بچوکترین کێشەم نەبووە لە ویندۆز٨ ، سەرم سوڕماوە لەهەندێک مالپەڕ زۆر بەخراپی باسی ئەکەن، بەڵام زیاتریش باسی سیستی بازاڕ ئەکەن، ئەوەش لەبەر خراپی ویندۆز٨ نییە، بەلکو بەکارهێنەرانی ڕوومێز بەگشتی ڕووی لە کزییە.
من لە ویندۆز ٧ و ٨ دا ، ڤایرۆسم نەبینیوە، ویندۆز ٨ م هەیە بە ٦ چرکە لە ناو ویندۆزم.
سەرکەتوبن
zor supas kaka zendy mnesh haman bochwnee tom la meshkm habwa ta aesta mnesh vayrosm nabwa bas handek kesham bo drwst bwa bbwra ba ipad danwsm boya ba kurti bas dakam ba pc bnwsm basi keshakantan bo dakam
زۆر سوپاس کاکە قەزوان گیان هیوادارم سەرکەوت و بیت لای من بەشە هاردی ریکۆڤەری ماوە بەڵام بە F11 ناگەێتەوە و سیدی ریکۆڤەریشم ماوە ئەویش دەخەمەسەر دەڵێت ئەم سیستەمە سەپۆرتی ئەم کۆمپیوتەرە ناکات بەهەر حال بابزانم کەی ویندۆوس ٨ کێشەی تەواو ئەبێت هەر بەردەوام ئەبم لەسەر ویندۆوس ٨ زۆر سوپاس بەڕێزم.
منیش شتیكی وام بیستوە گوایە دەڵێن ئەم ویندۆزە بە بەکار هێنەرانی ویندۆزی ٨ خۆڕاییە واتە کاتێک ئەپدەیتی سیستەم دەکەیت ئارەزومەندانە داوات لێ دەکات بیگۆڕیت بە ویندۆز بلو
پێم وایە بۆ پینەکردنی کەم کوڕیەکانی ویندۆزی هەشتە
[url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-21938364]گروپێکی ئیسپانی و پێشخەرانی سەرچاوەکراو[/url]ە کە لە 8000 پێشخەری لینوکس پێکهاتبوون سکڵانامەیەکیان پڕکردەوە بۆ کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە دژی مایکرۆسۆفت چونکە مایکرۆسۆفت لە ویندۆزی هەشتدا ڕێگرە لە دابەزاندنی سیستەمێکی کارگێڕی جێگرەوە لەبری WS8.بەهۆی بوونی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Unified_Extensible_Firmware_Interface]UEFI[/url] وە.
بۆ دابەزاندن سیستەمێکی جێگرەوە بەکارهێنەر پێویستی بە داواکردنی هەندێک ژمارەی دیجیتاڵی هەیە لە مایکرۆسۆفت بۆیە پێشخەران ئەمه بە زیندانیکردن و ناچارکردنی بەکارهێنەر دەزانن بۆ به زۆرە ملێ بەکارهێنانی هەمان سیستەم. بەڵام مایکرۆسۆفت ئەم هەنگاوە بە چاکسازی کردن لەبواری پاراستندا وەسف دەکات.
وابزانم شتێکی تر با ناوچەوانیانەوەیە.
لەوەتەی ویندۆز8 دەرچووە تاوەکو ئێستا بەکاری دەهێنم و هیچ کێشەیەکم نەهاتووەتە...
بەخوای من کێشەم لەگەل درایڤەکان هەبوو و داوای هەندێک پڕۆگرام نازانم لەخوا بەزیاد بێت تۆ توشی چ کێشەیەک نەبوویت.
دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە...بەڕاستی منیش ویندۆس ٨ بەکار ئەهێنم کێشەم نییە لە گەڵی ...كۆمپیتەرم كڕی خۆی ٨ پرۆ ی لەسەر بوو ...هەندێ شتی جوانکاری کراوە ....