چۆن تەختەکلیلی کوردی زیادکەینە کرۆم ئۆ ئێس؟
سڵاو، چەند ڕۆژێ بەر ئێستا، سامسۆنگ کرۆمبووکێکم کڕی. زۆر هەوڵمدا بزانم چۆن و بە چ ڕێگایەک تەختەکلیلی کوردی بۆ سازدەم و پێی بنووسم، بەڵام شتێکم چنگ نەکەوت. ئیدی نازانم ئێوە هیچ ئاگادری چۆنییەتی سازدانین؟
سپاس.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
لەگەڵ لاپتۆپە یان خۆت داتگرتووە؟
لەگەل لاپتۆپە کاک سیا.
کاکە سیستەمێک هەر کەس نازانێت چۆنە بە چی کۆدێک داڕێژراوە، ئیتر تەختەکلیلی لەکوێوە بۆ بهێنین، مەگەر هەر خۆت بۆی دروست بکەیت، یا ئەتوانی پرۆگرامۆکەیەکی سەرهیڵ بەکاربهێنیت بۆ نوسینی کوردی.
بە گوێی کەس ناکەی، ئەڵێم مەیکڕە.
سڵاو،
سیستەمێکی باشە و شتێکی نوێیە، وە لاپتۆپی هەیە دوێنێ لە ئەڵمانیا بینیم ١٩٩ یورۆ (سامسۆنگ). گووگڵ ئەو خزمەتگوزارییە بەو شێوەیە دەدات، لەبەر ئەوە بەراوردناکرێت بە لاپتۆپ/سیستەمێک کە نرخیان ٧ بۆ ١٠ قاتی ئەمە. هەرچەندە ئێستا دەتوانرێت سیستەمی تر دابمەزرێنی!
دیارە هەمان گورزە و سەرچاوە بەکاردەبات وەکو لینوکس XKBLAYOUT، بۆیە دەبێت لە لیستی زمانەکاندا هەبێت، ئەگەر نا دەبێ لە ڕێی گووگڵەوە ئاگادار بکرێنەوە کە چالاکی بکەن.
http://support.google.com/chromeos/bin/topic.py?hl=en&topic=2586063&parent=2586000&ctx=topic
بژین
ئەم بەشە کوردی و عێراقی تێدایە یان بە تەنها؟

ئێ هەمان سەرچاوەی لینوکس بەکاردەباتXKB، بەڵام ئەوەیە کە هێشتا هەموویان زۆر نەکردووە! بەهەرحاڵ ئەگەر دەستت دەگاتە کۆدەکانی وەکو ئەو بابەتە بکە کە کاتی خۆی نوسیومە:
http://fluxbox-wiki.org/index.php?title=Switch_Keyboard_layout
ئەوانە کۆماند نین!
پێمان بڵی پەڕەگەکانی سیستەم دەبینی؟ یان بە کۆماند ls چیت نیشان ئەدات؟
دەستخۆش ئاکار گیان، هەوڵێکئ لە گەڵ دەدەین بزان چۆن دەبێت.