ئوبونتو لینوکس بۆ چین!
چین گەرەكیەتی لە داهاتوو لە بەكاربردنی ویندۆز لە نێو بەكارهێنەران كەم بكاتەوە و بروات بۆ لای لینوكسی دەق ئاوەڵا . ئێستا ئەم كەڵە وەڵاتە بڕیاری داوە كە گرێبەستێكی نوێ لە گەڵ كۆمپانیای گەشەپێدەری لینووكسی ئوبونتو بەناوی "كانونیكال" ببەستێت كە سیستەمێكی كارپێكردنی نوێ بۆ بەكارهێنەرانی دروست بكەن. وەزیری ئایتی چین ناوەی ئەم سیستەمەی كارپێكردنەی ، بە ناوەی Ubuntu Kylin داناوە . وشانێك لە ئوبونتو كە بۆ بەكارهێنەرانی چینی گەشەی سەندووە.
- وشانی نوێی ئەم سیستەمی كارپێكردنە لە مانگی داهاتوو بڵاو دەكرێتەوە . ئەم پرۆژەیە كە چین دایناوە لە ماوەی ٥ ساڵ بە باشترین شێواز گەشە دەسێنێت وە لەم مەودایە كۆمپانیای "كانونیكا" كاری لە سەر دەكات.
زانایانی چین دڵنیان كە لە داهاتوو ئەوان-چینیەكان- سیستەمی كارپێكردنی خۆیان هەیە كە لە ژێر مافی لینووكسی ئوبونتو پەڕە دەستێنێت وە لە ژێر چەپۆكی مایكرۆسۆفت بەكارهێنەرانیان دێنە دەرەوە و سیستەمێكیان دەبێت بە ئاسایشێكی بەهێز و ناوخۆیی كە گشتیان شانازی پێدەكەن.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
هەموو وڵاتێک بیر لە داهاتوویەکی باشتری میللەتەکەی ئەکاتەوە بە کەمترین تێچوون، هەرچەندە وەزیری ئای تی چین دەبوایە زۆر پێش ئێستا ئەم بابەتەی بە تەواوی بچەسپاندایە لە وەزارەتەکەی، حکومەتی هەرێمیش ئەوەنیە گرێبەستی لەگەڵ مایکرۆسۆفت کردووە ویندۆزی رێگەپێدراوی بۆ هەموو فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم دابین کردووە بە چەندان ملیۆن دۆلار، ئیتر چیتان ئەوێت.
دەستەکانت خۆش بێت بۆ ئەم هەواڵە، ویستم من ئەم هەواڵە دابنێم، بەڵام تۆ لە من ئازاتر بووی کاک قەزوان.
کارێکی زۆر باشە، بژیت.