تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

چۆن تەختەکلیلی کوردی زیادکەینە کرۆم ئۆ ئێس؟

Akar Omed

Akar Omed

بڵاوکراوەتەوە

2013/03/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔14۔ )

سڵاو، چەند ڕۆژێ بەر ئێستا، سامسۆنگ کرۆمبووکێکم کڕی. زۆر هەوڵمدا بزانم چۆن و بە چ ڕێگایەک تەختەکلیلی کوردی بۆ سازدەم و پێی بنووسم، بەڵام شتێکم چنگ نەکەوت. ئیدی نازانم ئێوە هیچ ئاگادری چۆنییەتی سازدانین؟

سپاس.

لەگەڵ لاپتۆپە یان خۆت داتگرتووە؟

لەگەل لاپتۆپە کاک سیا.
کاکە سیستەمێک هەر کەس نازانێت چۆنە بە چی کۆدێک داڕێژراوە، ئیتر تەختەکلیلی لەکوێوە بۆ بهێنین، مەگەر هەر خۆت بۆی دروست بکەیت، یا ئەتوانی پرۆگرامۆکەیەکی سەرهیڵ بەکاربهێنیت بۆ نوسینی کوردی.
بە گوێی کەس ناکەی، ئەڵێم مەیکڕە.

ئێ ئەتوانیت بە ئۆفلاینیش هەر شت بنووسیت [url=http://www.chawg.org/kurdi-nus/]ئەمە[/url] بکەوە ئینجا پاشەکەوتی بکە .ئیتر بە ئۆف لاینیش هەر ئیش ئەکات
[url=http://www.chawg.org/kurdi-nus/]پەڵک کوردی نووس[/url]
یان پاشکۆکە دابگرە

کاک @سیا، لاپتۆپە.
کاک @زەند؛ بەو شێوەیەش نییە لە خێزانە بەڕێزەکەی گنو/لینوکسە. وە سیستەمێکی زۆر خێرایە و تەنها کەمێک ڕاهاتنی دەوێ. بێ سەرئێشەیە، ئەوەی زۆرم بە دڵە؛ سەد لاپتۆپی هاو سیستەم بگۆڕم فایلەکانم لە بەین ناچن. پاترییەکەی بەشی ٦.٥ کاژێر دەکات، چ لەوە باشتر؟ پشگیری دونیایەک نەرمەکاڵا دەکات و وەکوو پێوەکراو لە وێبگەڕ کاریان پێ دەکات بە سەرهێڵ و دەرهێڵ.
من کە بەکاربەری مۆزیلام کەمێک ناڕەحەتە سەرەتاکەی، بەڵام ڕادێم.
وە لە شوێنی زیادکردنی تەختەکلیلەکان پشگیری یەک دونیا شێوە نووسین و زمان دەکات، کە فارسی و عەرەبی بە نموونە تێدایە.

کاک @دانیاڵ، ئێمە باسمان لەسەر سازدانی تەختەکلیلێکە نەوەکوو بەو شێوەیە کاری پێ بکەم. کۆڵی سپاس.

ئەزانم .بەڵام کە تەختەکلیل سازنەکرا ....ئەوە ئەکرێت.

سڵاو،
سیستەمێکی باشە و شتێکی نوێیە، وە لاپتۆپی هەیە دوێنێ لە ئەڵمانیا بینیم ١٩٩ یورۆ (سامسۆنگ). گووگڵ ئەو خزمەتگوزارییە بەو شێوەیە دەدات، لەبەر ئەوە بەراوردناکرێت بە لاپتۆپ/سیستەمێک کە نرخیان ٧ بۆ ١٠ قاتی ئەمە. هەرچەندە ئێستا دەتوانرێت سیستەمی تر دابمەزرێنی!
دیارە هەمان گورزە و سەرچاوە بەکاردەبات وەکو لینوکس XKBLAYOUT، بۆیە دەبێت لە لیستی زمانەکاندا هەبێت، ئەگەر نا دەبێ لە ڕێی گووگڵەوە ئاگادار بکرێنەوە کە چالاکی بکەن.
http://support.google.com/chromeos/bin/topic.py?hl=en&topic=2586063&parent=2586000&ctx=topic

بژین

بەڵێ، سیستەمێکی خێرا و بێ سەرئێشەیە؛ بە تایبەت بۆ ئەوانەی تەنها کاریان لەسەر هێڵە بە نموونە کاک زەندی خۆمان.وە دەرهێڵیش کار دەکات. تەنانەت ئیمەیڵەکانت دەتوانی بە دەرهێڵ سەیریان کەیتەوە.
من لە ئەمازۆن کڕیم و تا سلێمانی 314.15 دۆلاری ئەمریکی کەوت.

کەواتە چار چییە و چی بکەین؟

ئەم بەشە کوردی و عێراقی تێدایە یان بە تەنها؟

ھیچ کە کوردی تێدا نییە. عەرەبییەکەشی تایبەت نییە بە ھیچ وڵاتێک و بەڵکوو نووسراوە عەرەبی.
http://www.chromium.org/chromium-os/chromiumos-design-docs/text-input

ئێ هەمان سەرچاوەی لینوکس بەکاردەباتXKB، بەڵام ئەوەیە کە هێشتا هەموویان زۆر نەکردووە! بەهەرحاڵ ئەگەر دەستت دەگاتە کۆدەکانی وەکو ئەو بابەتە بکە کە کاتی خۆی نوسیومە:
http://fluxbox-wiki.org/index.php?title=Switch_Keyboard_layout

چوومەتە Crosh بەڵام ھیچ یەکێک لەو کۆماندانە ناناسێ کە لەو وتارە ھاتووە.

ئەوانە کۆماند نین!
پێمان بڵی پەڕەگەکانی سیستەم دەبینی؟ یان بە کۆماند ls چیت نیشان ئەدات؟

تا ئێستاش بە تەواوەتی لێی حاڵی نەبووم.
http://www.chromium.org/chromium-os/poking-around-your-chrome-os-device
Welcome to crosh, type 'help' for a list of commands.crosh> sshssh> Isconnect - connectdynamic-forward port - dynamic socks proxy (-D)forward port:host:port - static port forward (-L)help - thishost - remote hostnamekey - sets private key to use (-i)nocmd - don't execute command (-N)port - port on remote host (-p)server-alive-interval - set ServerAliveInterval optionexit - exit ssh subsystemuser - username on remote hostNote that this program can only bind local ports in the range8000-8999, inclusive.ssh>

دەستخۆش ئاکار گیان، هەوڵێکئ لە گەڵ دەدەین بزان چۆن دەبێت.