تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

06BE و 0647

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2013/03/16

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

http://www.rudaw.net/styles/rudawfonts/rudawregular.ttf
وابزانم یەکەم فۆنتی کوردیە کە0647 دەموچاوی وەک هـ ی سەرەتا لێکراوە، واتە پێویستمان بە 06be ی دوچەشمە نیە کێشەی backward compatibilityمان نابێت لەگەڵیدا. لە کاتی نەبونی فۆنتەکەشدا خراپترین حاڵەت ئەوەیە "بەهـ" ئەبێت بە "بەه"
دڵنیام کوردئایتیگروپ ئامۆژگاری روداویان نەکردوە ئەو کارە بکەن. لە خۆمەوە ئەڵێم دیارە دروستکەری سایتە تازەکەی روداو ئەو کارەیان بۆ کردون
[url=http://www.kurditgroup.org/t/%D8%A6%D8%A7%DB%8C%DB%95-%D8%AA%DB%95%D8%AE%D8%AA%DB%95%DA%A9%D9%84%DB%8C%D9%84%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%A6%D8%A7%DB%8C%D8%AA%DB%8C%DA%AF%D8%B1%D9%88%D9%88%D9%BE-%D9%86%D8%A7%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%D8%AF%D8%A7%D8%B1%D8%AF%DB%95%D8%9F]ئەم بابەتەمان داخرابوو بۆیە ئەمەم لێرە نوسی.[/url]

ئەو پارە نازدارەی ئەو میللەتە چۆن تەخشان و پەخشان دەکەن بەم شتە پووچانە!!

کاکە سیا بەڕای بەندە پارەی دروستکردنی فۆنتەکە تەخشان کردن نیە و شتێکی پوچیش نیە. لە ڕاستیدا تەنها شتێکی بەسودە کە خەڵکی تریش بەکاری بهێنن نەک فۆنتەکانی کاک زوغبی.
بەس دیارە کەسێک ئەو بڕیارەی داوە کە 0647 وا بنوسرێت، بریا ئاگامان لێ بوایە "بۆچی" ئەو بڕیارە دراوە؟

سڵاو ههههه،
ئەو فۆنتە هەیە و تۆزێک گەڕان دەیدۆزیتەوە، بەهەرحاڵ فۆنت دروستکردن شتێک نییە کە جێگای باس بێت! هەر لێرە ٤٤ فۆنتمان هەیە! باسی من شتێکی ترە و زۆریش پووچە و زۆریش پارە تەخشان کردن و ڕاوڕووتە. نازانم هەر بابایەک هەڵدەستێ پارەی میللەتەکە دەبا و بە ملیۆنەها، کە خەستەخانەیەک دەکەنەوە کە ئەرک "واجبە" دەڵێی خێر بەو میللەتە دەکەن!
کابرایەک لە ڕادیۆ نەوا وتی بابە ئەوە کاک ... هات بۆ هەڵەبجە و ٢٠٠ ملیۆنی تری خستە خزمەتگوزاریەوە، ئەمانە خزمەت نین؟
کابرای بەرامبەریشی وتی: یەکێ نەزانێ لە مارەیی دایکیان پاشەکەوتیان کردووە! ئەوە واجبە، ئەگەر شتی وا ئەسڵەن هەشبێ!
هەرچەند ئەم شتانە واجبەکەش نییە! ئەوەندەش ڕووقایم و گەمژەن دەشنووسن میدیای سەربەخۆ و ئازادین!

سەبارەت بە پرسیاری دووەمت، دڵنیام ئەوە کاری کورد نییە، و کەسێک بنەڕەتێک "standard" بەردەست بووە لەسەر ئەوە دایڕشتووە. من هیچ گرنگییەک نابینم، وە ئەو جۆرە ماڵپەڕ و تیڤیانەش زۆریش بێئیش و بێتاقەتیش بم چاویان لێناکەم، چونکە تەماشاکردنی ؛پشتگیریە" بۆ دزی!
دیارە کەسایەتی جەنابت خۆشەویستە و لەم مەکۆیە بوو، بۆیە چاوێکم لێکرد و ئەوەم نوسی!
فۆنتی زوغبیشم نەبیستووە، من تەنها نوال زوعبی دەناسم :) بەهەرحاڵ ئەگەر شێوەدان بێت بە پەڕە و تایبەتی وەکو بی بی سی و زۆری تر، ئەوە گووگڵ کلیل و ڕاژەکاریان دەکات. نزیکەیی ٦٦٢ فۆنت/خێزان.
http://www.google.com/webfonts
دیارە ئێمە بە ئارامی/عەرەبی دەنوسین و لەوانە هەندێکیان بەکەڵک دێت، وەکو لڤین پرێس و هەندێکی تر بەکاریان بردووە(دیارە گووگڵ و مافەکەی و ڕاژەکەی ڕێگەی داوە، نەک ماڵپەڕێکی ئاسایی و تاکەکەس)
http://www.google.com/webfonts/earlyaccess
وە ئێمە وەکو کورد دەستوخەتێکی تایبەتی خۆمان نییە، هەمووی عەرەبین، دیارە میللەتی وەکو فارس و ئوردو(پاکستان) هەندێکیان لە خۆیان تێکەڵکردووە، مۆرکێکی تا ئەندازەیەک تایبەتی هەیە. لە باشوور ئێستا زۆری ناونیشانەکان هەڵە نەبم نسخی حەدیث و شێوەیەکی فارسی زۆر باون. هەموو فۆنتەکانی تریش عەرەبین. بۆیە هەر دادە زوغبین!

هەربژین

‏کاکە سیا ناکرێ سوتفە بێت ئەو پیتە وا دەم و چاوی گۆڕدراو. تۆش تۆزێک ئەو مەسەلانە لەبیرکەو بزانە لە من وریاتری لەمەدا یان نا.
تێ نەگەشتم مەبەستت لە ھەبونی فۆنتەکە چیە؟
سوپاس ئەزانم لەبەر من ماندوو بویتە‏‏ و منیش بۆ ئەوەم لێرە نوسی تا ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن. ئەی چۆن سود لەیەکتر وەرگرین بە تایبەت ئەزمونی ئێوە.

کاک هیوا سڵاو دووبارە،
هەندێک پەیامەکەم دەستکاری کرد، بەڵام فریا نەکەوتم :)
فۆنتێک وەکو سەرچاوە بەنمونە ئەوەی ڕووداو هەمان دووری.بەرزی، شێوەپێدانی بی بی سی عەرەبییە (بەدەستکاری لووت و پێشی پیتەکان لە هەندێ بڕگە)، کاتێک ڕەگی فۆنتەکە بە SVG لە خشتەکان وەردەگریت لە نەرمەکاڵایەک وەکو Fontlab Studio دەکەیتەوە، بە خۆکار تۆ کۆدی پیتەکان (ئیتر ئەگەر سەرچاوەی یەکەم لەگەڵ یونیکۆدی نوێدا یەکبگرنەوە، ئەوە فۆنتە نوێکە/دەستکاریکراوەکەش هەمان شت). ئەشێت گەر کەسێکی شارەزا و ئاگاداری ئەو کێشمە بێت، لە ڕەگی فۆنتەکان و خشتەی تاقیکردنەوەی دەقێکی چیرۆکێک، یان بابەتێک بیبینێت و دەستکاری کۆدەکە بکات چەوتی بکات یان کۆن بێ و نوێی بکاتەوە.

هەربژی

دەستکاریشت نەکردایە ئاسایی بو :)
هەڵبەت بەردە سەرقاڵە یان بێ دەنگە، بەڵام دڵنیام ڕوداو شتێک چوە بە گوێیاندا لە جێگایەکەوە. ناکرێ ئاخر سوتفە بێت و ناشکرێت بڵێین وەڵا اجتهاد"ێکی موسوڵمانێکی کۆدنوس یان دیزاینەری عەرەبە.
بە کورتی ئەمان 0647یان وەک 0KBEی لێكردوە، بەڵام لە ٤٤ فۆنتەکەی ئێمەدا وانیە. وە لە فۆنتەکانی درۆیدیش، کە نەوال نا پاسکال زوغبی دروستی کردوە :) هەر هەمان شت.
دەی بەڵکو کەسێکی تر شتێک لەو کەین و بەینە بزانێت. تۆزێک مەراقمە و هیچی تر :)

گرنگییەکەی چییە؟ من تێناگەم چی هونەرێکە؟ هـ و ـهـ.

فۆنتەکەش دەستکاریکراوی ئەم برادەرە و ماڵپەڕەکەش!
www.brandcentral.me
لە ژێر پرۆجێکتی
http://www.mcsaatchi.com/news
Copyright (c) 2012 by Brand Central, a division of M&C Saatchi MENA. All rights reserved.

سوپاس کاکە سیا.
"ناشکرێت بڵێین وەڵا اجتهاد"ێکی موسوڵمانێکی کۆدنوس یان دیزاینەری عەرەبە"

بڵێم چی ناوی سەعاتچییە کۆمپانیاکە!
هیچ گرنگییەک نابینم تێدا، هـ هێناوە لە شوێنە جیاوازەکان یەک کۆدە! So What
تۆش بڕۆ فۆنتەکانی تر بکەرەوە و بەمەرجێ لە ڕووی دەست و خەتەوە هــ سەرەتا و ناوەڕاست جودا نەبن زۆر. بۆ نمونە لە نەستەعلیق دوو پیتی زۆر جودان. لە نوسخ هەمان شت.
[u]پاشکۆ لەسەر ماک و فۆنتلاب گیراوە.[/u]
بژی