پرۆژەی بە کوردیکردنی ئوبونتوو
دابەشکرنی ئوبونتو یەکێکە لە دابەشکردنەکانى لینوکس لە ژێر مافى سەرچاوەى کراوەدایە،هەموو کەس ئەتوانى ئەم سیستەمە بەکاربهێنیت،وە زۆر شیاوە بۆ لاپتۆپ،ڕوومێز یان ڕاژە بێت،لە سیستەمى کارپێکردنى ئوبونتو هەموو پڕۆگرامەکان هەیە ئەوەى کە پێویستت پێ هەیە،بۆ نموونە پڕۆگرامى نوسین،پۆستى ئەلەکترۆنى...هتد،ئوبونتوی هەمیشە بە خۆڕایییە هیچ کات پێویست ناکات پارە بەدەیت بەم سیستەمە،ئەتوانى دایبگریت وە بەکارى بهێنیت , بۆیە بە پێویستی دەزانم کو ئەم پرۆژەیەش کە بە رای یەکێکە لەو هەرە گرنگترین پرۆژەکان کە ئێستا وا کاریان لەسەر دەکرێت، پرۆسەی بە کوردی کردنەکە لە ماڵپەڕی [url=https://launchpad.net/~ubuntu-l10n-ckb]Launchpad[/url] ئەنجام دەدرێن ، ئەم پرۆژەیە لە 2007 ـەوە کاری تیا دەکرێت بەڵام بە هۆی پێویست بوون بە چەند کەسانێک و بوونی ڕێکخراوێک،دەزگایەک،حکومەت بۆیە نەتوانرا هەموو کارەکان تەواو بکرێن تا ئێستا ، بە خۆشحاڵیەوە ئەوە چەند ساڵێکە زمانی کوردی کرمانجی تێدا بوونی هەیە و پشتگیری دەکرێت .ئەم پرۆژەیە بە شێوەیەکی سەرەکی کاک ئاراس و کاک سیا کاریان تێکردووە پێشتر بۆیە ئەگەر شتێکیان هەیە با بۆمان دابنێن.
بۆ ئەوەی بتوانی وەرگێڕان دەستپیبکەیت دەبێ هەژمارێک لەو ماڵپەڕەی کە لەسەرەوە باسم کرد دروست بکەیت و دووای خۆت بکەی بە گرووپی کوردی وەرگێڕان کە [url=https://launchpad.net/~ubuntu-l10n-ckb]لێرەوە[/url] دەتوانی داوابکەی زیاد بکەن،[url=https://translations.launchpad.net/ubuntu/raring/+lang/ckb]لێرەشەوە[/url] دەتوانی دەس بکەی بە وەرگێڕان ، چۆنیەتی بە کوردی کردنەکە زۆر ئاسان و ساکارە لەم ماڵپەڕە ئەگەر بێت و ئەو ووشەیە لە هەر پرۆژەیەکی تریش کرابێتە کوردی لێرە بۆت پێشنیار دەکات و پێویست بە دووبارە نووسینەوە ناکات.
هیوادارم هەموو تێیدا بەشداری بکەن ، بەلای منەوە لە هەموو پرۆژەیەک گرنگترە .
بژین.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ئایا کەسانێک لە وێبچنیش بەشدار نەبوون تێیدا؟
مەبەستم ئەوەیە ئەگەر پڕۆژەکە لەوێوە دەستی پێکردبێت و وەرگێڕەکانی وێبچن تێیدا بەشدار بن، ئەوکات پڕۆژەکە ئەگەر ئێمە لێرە تەواویشی بکەین نابێتە پڕۆژەی کوردئایتیگرووپ.
[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]+ پرسیارێک [/size]
[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]زمانى کوردى تێدایە بەڵام کە هەڵمبژارد هیچ نەگۆڕا هەر بە ئینگلیزى لەلاى من مایەوە ئایە ئەو کوردییەى تێیدایە دروست نیە؟[/size]
[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6](ئەگەر ئێمە لێرە تەواویشی بکەین نابێتە پڕۆژەی کوردئایتیگرووپ ) گرنگ ئەوەیە بکرێتە کوردى و هەموو سودمەند بن پرۆژەى ئێرە بێت یاخود وێبچین یاخود چاوگ هیچ جیاوازییەکى نیە [/size]
[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]سەرکەوتوو بن[/size]
بۆ تێکستەکانم بەو شێوەیەى سەرەوە دەردەچێت؟ خۆ دەستکارى هیچم نەکردووە
دەستت خۆش کاک جوتیار ڕاستی من تاوەکو ئێستا بەکارم نەهێناوە و ئەوەنەش شارەزاییم لێ نییە
پێش ماوەیەک ویستم ئەو ویندۆز7 بخەمە تەنەکەی خۆڵەوە و ئوبونتوو بەکار بهێنم پرسیارم لە هاوڕێیەکم کرد چەن زانیارییەکم لێ وەرگرت بەڵام شتێکی پێ وتم کە هەندێک نەرمەواڵە ناتوانیت لەسەری دابگریت وەکو فۆتۆشۆپ
لەبەر ئەوە لێی ساردەوە بووم چونکە کاری ڕۆژانەم پەیوەستە بە فۆتۆشۆپ و هەندێک پڕۆگرامی تری ئەدۆبی
ئیتر نازانم !
وەکو بەکوردیکردن ئامادەم بەڵام دوای 5 مانگی تر...
تۆش شتێک بڵێ
کاکە جوتیار کێشەیە چۆن کێشە نییە لەوانەیە بۆ هەندێک کەس کێشە نەبێت دوای ئەوە Gimp ئەو کارەی فۆتۆشۆپ Cs5 و Cs6 ئەیکات ئەو نایکات و تۆزێکیش ناخۆش دیارە لە ڕووی کارکردنەوە.
سوپاس بوار هەبوو دەستی پێ ئەکەین بەس ئێستا نا چونکە پێویستمان بەکەسانی ترە و ئێستاش پڕۆژەی تویتەر لە ئارایە...
نمونەیەک کارەکانی خۆتمان نیشان بدە یان لە کوردستان کە بە فۆتۆشۆپ CS6 -5 نەبێ ناکرێ!؟؟
https://www.facebook.com/Dilankurd - زۆری تیایە هەمووی ناڵێم هەندێکی
لەوانەشە بکرێت بەڵام بۆ من نا چونکە من لەگەڵ فۆتۆشۆپ ڕاهاتووم هەرکەسێکیش لەگەڵ شتێک ڕابێت ناخۆشە بیگۆڕێت.
لەو وێنانەی داتناوە بە paint ی مایکرۆسۆفتیش دەکرێت، بەڵام لینوکس بۆ ئێوە مانان ناشێ.
[youtube]F4Jz7hZQQWQ[/youtube]
لەوانەیە وابێت کاک سیا
بۆ ئێمە مانان ناشێ
هەوڵ ئەدەم لە چەن ڕۆژی داهاتوو بەکاری ببەم بزانم بۆ ئێمەمانانیش ئەشێت بەشکو ئێمە مانانیش فێربین وابزانم هەر مرۆڤین.
برادەران ئەم وەرگێڕانە بەکار بهێنن زۆر باشن
[url=http://www.mediafire.com/?68z2371jek9uh84]ئەورۆ[/url] , [url=http://dictio.kurditgroup.org/]دیکتیۆ[/url] , [url=http://zkurd.org/?Besh=Ferheng]زانست پەروەران[/url]
---------
شوکر بۆ خودا تا ئێستا کارێکی باشمان کردووە
[url=https://translations.launchpad.net/ubuntu/quantal/+lang/ckb]وەرگێڕان[/url]

بەڕێز
لەوێ بە دواى وشەکەت بگەڕێ ئەگەر نەبوو پرسیار بکە،بۆ وشەى window = پەنجەرە دروستە،
سڵاو
دەستخۆش کاک جوتیار، کاتی هاتبوو کە پرۆژەکە تاوی پێ بدرێتەوە و لە وەشانی داهاتوودا پێ بگات..
گرنگە؛ یەکەم بەشی ویکی ئوبونتوو بکرێتە سۆرانی، دووەم local infoی سۆرانی هێشتا هەڵەی تیایە چاک بکرێت، سێیەم لە وەرگێڕان دڵنیا نەبوویت مەیکە یان ئەو هەلبژاردنە دیاری بکە کە کەسی تر پێداچوونەوەی لەسەر بکەن. خاڵی دووەم بە ئەنجام بگەیەنرێت ئەتوانرێت سۆرانی بخرێتە سەر کتێبخانەی زمانەکانی تر و لە گورزەی داهاتوودا چالاک بکرێت.
http://sourceware.org/bugzilla/show_bug.cgi?id=9809
Her Bmenit Mamosta Aras Hewl w Mandw Bwni To w Kesani Lem Projeye Beshdarn Qet Wn Nabet.
بەرنامە وشەیەکی لە سەداسەد کوردییە و دەگەڵ فارسی هاوبەشە. عەرب نەک هەر بەرنامە بەڵكوو زۆر وشەی دیکەشیان لە ئێمە وەرگرتووە
بژیت کاک جوتیار چاوی لێدەکەم.
تا چەند رۆژی کە ، فەرهەنگێک ئەپلۆد دەکەین ، دەتوانن سوودی لێ وەرگرن
لە کوێ ئەپلۆدی دەکەن و چییە؟
ئەپلۆد کرا
http://pointsoft.biz/online_dic.point
[size= 13px]ئەجەکسیە[/size]
لێرەش بە تەنیا فەرهەنگەکەیە
http://pointsoft.biz/dictionary/
فەرهەنگەکەتان بە پارەیە؟
سەیرێکم کرد کارەکانتان جوانە بەڵام تەنها یەک ووشەم لە فەرهەنگەکە نوسى بەم شێوەیە هێنایى
School = خوێندنگەیى بە عەرەبیەکەش نوسیوتانە مدرسي
خوێندنگا ڕاستیەکەیەتى و مدرسة عەرەبیەکەیەتى
english -> kurdish & arabic
زۆر باشە، بەڵام کامە فەرهەنگ و سەرچاوە بەکاردەبەن؟
نازانەم! دو دیتابیسم وشە لە کۆمپانیای پۆینت وەرگرت، تێکەلم کرد و سازم کرد
هاوڕێ بەڕێزیشت نازانیت چ سەرچاوەیەک بە کار دەبەیت؟ ئەو پرسیارەى من کردوومە مەبەستم ئەوەیە ماناکەى هەڵەیە
لە ئایەندەیەکی نزیک، بەشی ئیدیت ئۆنلاین دا دەنیم
کۆمپانیای پۆینت چییە؟
companyaya :)
Ok, ishiyan u ferhengeke?
Mallper?
[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]پۆینت چییە؟[/size]
http://www.youtube.com/watch?v=ZWHniNh0aqw
era porozhay ba kurdi krdna kak ahmed nak install krdn lasar wahme
lagal rezm