تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئێران پۆرتەکانی پەیوەندییە دیجیتاڵیەکان دادەخات

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/03/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی [url=http://www.reuters.com/article/2013/03/10/us-iran-internet-idUSBRE9290CV20130310]ڕۆیتەرز[/url] دوێنێ یەک شەممە ئێران VPN ە (Virtual private Networks) لە سەرانسەری وڵاتدا داخست.
VPN تەکنەلۆجیایەکە یا تولئامرازێکە کەبەشێوەیەکی ئاسان یارمەتی بەکارهێنەران دەدات کە بە شێوەیەکی نهێنی (نەناسراو) ئینتەرنێت بەکاربهێنن بەبێ ئەوەی دەزگابەرپرسەکان بتوانن سانسۆریان لەسەر دابنێن.
وتەبێژێکی حکومەتی ئێران ئەم هەواڵەی پشتڕاسکردۆتەوە لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ناوچەیی میهر، ڕەمەزان عەلی سوبحانی دەڵێت، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو هەموو ئەو (VPN) نانەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی بەرکاردەهێنران، بەربەستکران (بلۆک کران) ، لە ئێستا بەدواوە تەنیا ئەو VPN ی کەبە شێوەیەکی فەرمی و خۆیان تۆمارکردووە دەتوانن بەکاریبهێنن.
هەروەها سوبحانی فەرد کە بەرپرسی کۆمیتەی IKT (پەیوەندیەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری) ە لە پەرلەمانی ئێران بۆ ڕۆژنامەکە وتی، هەنوکە پێشنیاری داخستنی گوگڵ و یاهوو لەپەرلەمانە و لەماوەی هەفتەیەکدا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت کە ئایە ئەوانیش قەدەغەبکرێن یا نا.
شایانی وەبیرهێنانەوەیە لەهەڵبژاردنی ٢٠٠٩ دا، تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی فەیسبووک و توویتەر ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبوو لە خۆپیشاندانەکانی ئەو ساڵەدا، بۆیە حکومەتی ئێران لە ئێستا وە خۆی بۆ دووبارەبوونەوەی ئەو مەترسیانە ئامادەکردووە، جگە لەوانە بەنیازن خزمەتگوزاریەکانی ئایپی تەلەفۆنی وەکو Skype و Viber یش بەتەوای قەدەغەبکەن.

بۆچوونەکان

زۆر سوپاس، کاکە مەملەکەتی تاریکستانە، خەمی کاک قەزوانمە، ئیت مەگەر بەشەوقی ئاوێنە تەماس بگرن.

بەس لام سەیرە گووگڵ پلەس دانەخراوە!
بەرحاڵ ئەوان بەناو شۆڕشێ هاتوونە سەر حوکم ئەوا ترسیشیان لە شۆڕشە بەسەریان دا بکرێت ، ڕۆژێ دادێ ئەو ئێرانە دەڕووخێت ڕەنگە ساڵی ٢٩٧٩ بێت! :(

ڕووخانی ئێران زۆر نزیكە . تەنها بە سزادانی ئابووری وەختە ئێران كاول ببێت ئەی ئەگەر بەرەوڕووی جەنگ بێتەوە لەگەڵ نیوەی جیهان چی بەسەر دێت . لە دوای سوریا عێراقە و لە دوای عێراق ئێرانە ... ببورن كە بابەتەكە پەیوەندی بە سیاسەتەوە نیە بەس ئەوە واقیعەكەیە

ئەیچون ، لەبەر ئەو فیلترینگە لە ئیران رۆشتم

فەیسبوکو سکایپ کوا لەئێران هەس؟

بەلێ
بە vpn دەچن