تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پاش ٤ مانگ ویندۆز ٨ وێستاوە

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2013/03/09

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

 

٤ مانگ لە بڵاو بوونی ویندۆز ٨ تێپەڕ بوو بەڵام ئامارەكان وا نیشان ئەدات كە پشكی بازار لە سەر بنەمای بەكارهێنەران و ئەپەكانی مایكرۆسۆفت لۆ فروشگای ویندۆز تا رادەیێكی زۆر ڕاوێستاوە.لە مانگی ڕابردوو بە بەرز بوونی پشكی ٤ر٠ ٪ پشكی لە ٢٦ر٢ گەیاندە٦٧ر٢
ئێستا گەر براوەردی لە ٤ مانگی سەرەتای ویندۆزی ٧ بكەین كە پشكی ٩ر٠٪ی بازاری بەخۆیەوە ترخان كردبوو ئەم پشكە شتێكی زۆر زۆر كەمە وبەم هەموو دەنگ وفەنگەی رێكلامی مایكرۆسۆفت بۆ سەر ویندۆز٨ هەر هیچ نیە!
تەنانەت گەر بڵێین كە كۆمپیوترەكانی شەخسی هەر ٥ ساڵ بارێك دەگۆڕێن بە هۆی خراپی ،دیسان ئەم بەرزبوونی پشكەی ویندۆزی ٨ شتێكی زۆر لاوازە و بۆ قسە نابێت.

[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/desktop-market-share.jpg[/img]

لە مانگی ڕابردوو تەنیا ٤٠٠٠ برنامە زیاد كراوە بە فروشگای ویندۆزی ٨ كە ئێستا بە كۆی گشتی ٦٥٠ر٤٤ برنامەیە.ئەم بەرزبوونی ١٠٪، كەمێ باشە بەڵام بەنیسبەت لە گەڵ ٢ مانگی ڕابردوو لە ئاستی وێستانە.بەم خێراییە تا ساڵی ٢٠١٤ كات دەخایێنێت كە ئەپەكانی فروشگای ویندۆز ٨ بێت بە ٠٠٠ر١٠٠

[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Windows_8_update_Dec_2012.jpg[/img]

گەر دوو مانگی سەرەتایی لە كاتی بڵاو بوونی ویندۆز ویستا بەراوەرد بكەین لە گەڵ ویندۆز ٨ دیسان ئەم ویندۆزە(وینی ٨ )ئاستی زۆر نزمە خاڵێكی گرنگ كە دەبێ سەرنجمان پێبدەین ئەمەیە كە نرخی ٤٠ $ و رۆژەكانی كریسمەس ،دابەزینی لایسنێسی سێ مانگی سەرەتا بۆ ویندۆز ٨ -كە ئێستا بووە بە ٢٠٠ $ - هێشتا زۆر بێ هێز خۆی جێگیر كردووە.تەنانەت سامسۆنگ دەڵێت كە ویندۆزی ٨ نەبوو بە هۆكارێك لە سەر زیادبوونەوەی فرۆشی كۆمپیوتری شەخسی.ئەمەش یەكەم جارە كە هاوبەشێكی مایكرۆسۆفت براوەردی ویندۆز ٨ لەگەڵ وینەكانی تر بە خراپە باس دەكات.

زانیاری زۆرتر لە بارەیەوە : سەرچاوە

پاشکۆقەبارە
Image icon desktop-market-share.jpg26.93 ک.ب.
Image icon Windows_8_update_Dec_2012.jpg32.77 ک.ب.

بۆچوونەکان

ماکی شاخاکەو و بەکارهێنانی سیستەمی کارگێڕی گووگڵ کڕۆم لەلایەن کۆمپانیاکان وەک سامسونگ ئەوا بێگوومان بازاڕی ویندۆز دادەخات ، ماڵی ویندۆزیش ڕۆژهەڵاتی ناوینە بۆیە واباشترە لەمەو دوا لەجێگای ئەو هەموو پارە سەرفکردنە بۆ ئەورووپا و ئەمریکا وا باشترە ڕێکلامەکانیان وەگوێزنەوە بۆ ئاسیا بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین

«ویندۆزی ٨ له ویستا باشتر نییه»
کۆمپانیا [b]سامسۆنگیش[/b] هاته ڕیزی [b]ئاسوس‌[/b]و [b]ئاسێر‌[/b]و [b]فوجیتسۆ[/b]وه که له دەستی ویندۆزی ٨وه هاواریان لێ بەرز بۆتەوه. به وتەی سامسۆنگ، چاوەڕوان ناکرێ که بازاری/پیشەسازی کامپیوتەری کەسی بەمزوانه باش بێتەوه، هەر نەبێ به یارمەتی ویندۆزی ٨وه ئەو کاره مەیسەر نابێ...
[url=http://allthingsd.com/20130308/windows-8-no-better-than-vista-says-samsung-exec/]allthingsd.com[/url]

ئەم بابەتەم لە 29 دیسێمبەری 2012 دا نوسیومە

بەدرێژایی مێژووی ویندۆز ئەم هەڵەیە چەندبارە بۆتەوە. وین 95 لە 25 ئەوگەست 1995 و پاشان ویندۆزی 98 لە 25 جونی 1998 تا سالی 2001 باشتر بوو لە ویندۆز میلانیۆم دوای میلانیۆم ویندۆز ئێکسپی لە 2001 تا ساڵی 2005 بازاڕێکی گەرمی بۆ ویندۆز دروست کردبو. پاشان ویندۆز ڤێستا جارێکی بازاڕەکانی ویندۆزی بەرەو کارەسات برد. دواتر ویندۆز 7 ئەو هەڵەیەی تا ڕادەیەک چاکردو دیسان خەڵک متمانەی بە وین 7 پەیاکردەوە و بازاڕەکانی ویندۆزی بوژانەوە. کەچی ئەوەتە دیسان مایکرۆسۆفت کەوتەوە هەمان هەڵەوە و ویندۆز 8 هەمان نەهامەتی می و ڤێستای گێڕایەوە بازەڕەکانی ویندۆز. بزانین تا کەی ئەم هەڵەیە بەسەر مایکرۆسۆفتدا دوبارە ئەبێتەوە؟
لەم لینکە زیاتر بخوێنەوە
http://kurditgroup.org/comment/77556#comment-77556

کاک هێمن، سستی بازاڕی ویندۆز٨ پەیوەندی بە خراپی سیستەمەکەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە سیست بازاڕی دیسکتۆپەوە هەیە بەگشتی، ئێستا زرۆبەی خەڵک تەلەفۆنی زیرەک و تاتەبژمێر بکەاردەهێنن، جگە لەوەش ئەوانیە بەکارهێنەری ویندۆز٧ بە پێوستی نازانن کە بەرزیبکەنەوە بۆ وین٨، چونکە گۆڕانکاری وای تێدانەکراوە، جگە لە ئاپەکان و خێراکردنی سیستەمەکە.
بەڕاستی بەراوردی ڤیستا بە یندۆز ٨ وەکو بەراوردی فیات و ئاودیە.، ڤیستا هەر بۆ زبڵدان باش بوو، بەڵام من وین٨ بەرکاردەهێنم، بەڕای من سیستەمێکی زۆر باشە لەهەموو ڕویەکەوە، تەنیا شت ئەو ئاپە هیچوپووچانەیە، من ژمارەیەکی زۆر کەمیان بەکاردەهێنم.
سەرکەتووبن

وا باشە مایکڕۆسۆفت سیستەمی داهاتوو ناو بنێت Windows 2000 Pro Plus, چونکە ویندۆز ٢٠٠٠ پڕۆ، باشترین سیستمەی کارپێکەر بوو کە مایکڕۆسۆفت دروستیکرد.
لەوانەیە بەکارهێنەرانی ویندۆز لاتان سەیربێت، چونکە لەوەیە پێڕانەگەیشتبیت لە بەکارهێنانی ویندۆز ٢٠٠٠.

ئەو بەکارهێنەرانەی ئێستای ویندۆز ٨، دەگەڕێتەوە بۆ کلاسیک شێل.

ویندۆز بوو بە ڕابردوو!
ویندۆزی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٣ جیاوازییان تەنها ئایکۆن/ڕووپەڕ داواکاری زۆرترە بۆ کڕینی ڕەقەکاڵا و ملکەچکردنی بەکارهێنەر بۆ زیاتر کڕین! هەمان تاس و حەمامن!
بازرگانیش وەکو دوو گؤلی وایە، تۆ کاتێک گۆڵ دەکەی کە بەرامبەرەکەت هەڵە بکات!
بژین

من پێم وایە كە زۆر خێرایە كە قسە لە سەر وینی ٨ بكەین( كە ئایا سەر كەوتوو دەبێت یا نە ) بۆ نموونه تا پشكی دانەبەزێت [url=http://news.cnet.com/8301-13579_3-57572381-37/apple-shares-fall-market-cap-tumbles-below-$400b/]وەكوو ئەپڵ[/url] ئەم كومپانیا زۆر بەهێزە. .وینی هەشت بەكارهێنەر بە لای خۆیەوە رادەكێشێت بۆ ئەوە كە هەر شتێكی باشی لینووكس بوو ،ترخانی كردوەتە سەر خێرایی كار كردنەكەی ! رەقە كالاكانیشی هاتوەتە خوارەوە بە نیسبت تەكنۆلۆژی ئەمڕۆ !- شتێك كە ئێمە بە نهێنی نایبینین ئەوەیە كە ئادۆب و ئافیسی هەیە وە ئەمانەش لە جیهان زۆر لایەنگریان هەیە كە ویندۆز ناساند یانی!باشتێكی تر بڵێم لە ویندۆزەكانی تر مایكرۆسۆفت ئێمە بە پێی خوازی بەكارهێنەر بوو كە هێڵ مانایێكی بوو بەڵام ئێستا ئەتۆ دەبێ خاوەن هەژمارەیێكی مایكرۆسۆفت بیت تا زۆر بەی كارەكانت بە رێوە بچێت كە بۆ سەر هێڵی ئەنجام ئەدەی !تەنانەت ٧ گیگ بۆشایی خۆرایی هەوری بۆ پەرگەكان، ئەگەر زۆر سەردانی یاهوویش بكەی ئەبینیت كە رووكارەكان وەكوو وینی ٨ لێدێت ! بەڵام لێرە باش وایە ماتڵی جوولەی گووگڵ و ئەپڵ و لینوكس بین !رێز

پێنج هۆکاری فەشەلی ویندۆزی 8!
http://www.zdnet.com/five-reasons-why-windows-8-has-failed-7000012104/