مایکرۆسۆفت 730 ملییۆن دۆلار سزادرا لەلایەن کۆمیسیۆنی ئەوروپاوە
وڵاتی نەرویج کە دروستکەری ئینتەرنێتخوێنەری ئۆپێرایە لە ساڵی 2007 سکاڵانامەیەکیان پێشکەشی لیژنەی لێکۆڵینەوەی ئەوروپا کرد (European Commission) لە دژی مایکرۆسۆفت و تاوانبارییان کرد بەوەی کە بەبێ ویستی بەکارهێنەر ئینتەرنێتخوێنەری Internet Explore لەسەر سیستەمی ویندۆز دادەبەزێنێت. هەرچەندە مایکرۆسۆفت لەسەر هەمان سیاسەتی خۆی بەردەوام بوو بەڵام گەیشتنە ڕێککەوتننامەیەک کە بریتی بوو لە دروستکردنی خشتەیەک لە ساڵی 2010 کە هەموو وێبگەڕە بەناوبانگەکانی لەخۆ گرتبوو بە ناوی (Choice Browser) کە ڕێگەی بە بەکارهێنەران دەدا بە خواستی خۆیان وێبگەڕێک هەڵبژێرن.
دەبوایە ئەم خشتەیە لەسەر شاشەی ئامێرەکان لای بەکارهێنەر دەرکەوتایە وەکو هەڵبژاردەیەک تا ساڵی 2014 بۆ خۆلادان لە مەترسیەکانی سزادان. بەڵام MS پابەند نەبوە بەم بەڵێنەیەوە چونکە لە ساڵی 2011 کاتێک ویندۆزی 7 سێرڤس پاکی 1 بڵاوکردەوە ئەم هەڵبژاردەی لەگەڵ نەبوو بۆ ماوەی 14 مانگ. کاتێک لیژنەی لێکۆڵینەوە لەم کێشەیە ئاگادار کرایەوە دەستبەجی پەیوەندیان کرد بە مایکرۆسۆفتەوە... بەڵام مایکرۆسۆفت پۆزشیان هێنایەوە بەوەی کە "هەڵەی ئەندازیارەکانیان بووە کە بیریان چووە" وە لە لێدوانێکی کەشدا دەڵێن "هەڵەی تەکنیکی بووە"
دوای لێکۆڵینەوەیەکی 8 مانگی لە لایەن لێژنەی لێکۆڵینەوە گەشتنە ئەو ئەنجامەی کە پێویستە MS سزا بدرێت سەرەنجام مایکرۆسۆفت سزا درا بە بڕی نزیکەی 730 ملیۆن دۆلار. لێژنەی ناوبراو ئەمە بە وانەیەک و ئاگادارکردنەوەیەک دەزانێت بۆ هەر سەرپێچیەک لە لایەن کۆمپانیاکانی دیکەوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش كاك هەردی بەرێز ئەمن بۆیە پێم خۆشە زۆر خۆی بە كەڵەگا دەزانی لە نێو وێبگەرەكان بەڵام پێرێ هەواڵێكم خوێندەوە كە وێبگەرەكی نزمترین وێبگەڕی جیهانە لە ئاستی بەكارهێنەر.هەر بژیت.
EU پێوسیتە جاروبار قازانج بکات، کۆمپانیای وەک مایکڕۆسۆفت ئاسانە سزادانیان.
731 ملیۆن دۆلارە.
خەڕەکە، ئەمە عاری نەنا؟
IE پێش ڤرژنی 10 کاری وێب دێساینیان 2 بەرابەر دەکەرد!
بە رای من chrome لە هەمویان باشترە