Raspberry Pi : ١ ملیۆن فرۆشی بوو
چكۆلە ترین كۆمپیوتری جیهان لە سەر بنەمای ARM كە بە ئەندازەی كارتێكی بانكی بوو بە یەك ساڵ تێپەر بوونی تەمەنی، توانی ١ ملیۆن كڕیار بۆ لای خۆی ڕابكێشێت.ئەم پرۆژیە بە ئێوە رێدەدات كە بەرنامە نووسی تایبەت بۆ خۆتان ئەنجام بدەن.ئەم رەقە كالا لە ساڵی ٢٠١٢ هاتە نێو بازار بە نرخی ٢٥ تا ٣٥ دولار. بەرێوەبەری پەیوەندی گشتی ئەم كومپانیا وتی :" ئێمە زۆر شادمانین كە pi توانی ئەندامانی نوێ لە سەرتا سەری جیهان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت تەنانەت منداڵان خەریكەن بەم رەقەكالا شت فێر دەبن و لەگەڵمان پێشكەوتووی دەكەن،ئێمە كۆمەڵگایێكی زۆرین و هاورێیانی نوێمان پەیدا كردووە".pi بۆ بەرنامەنووسەرانی رۆبات و كۆمپیوتر زۆر سوودی هەیە بەتایبەت كە توانی ،لە بواری فرۆشتن هێڵی بەرهەم كەم بێنێت و دەست بە دروستكردنی دووپات بداتەوە !

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش و ماندونەبیت بۆ چالاکیەکانت
کاک قەزوان ئەو وێنە زۆر جاڵبە، بە گەورەتر نییە بۆ داگرتن؟؟
دەستخۆش کاکە قەزوانی بەڕێز.
گرنگترین شتی ئەم [url=http://www.kurditgroup.org/node/14284]کۆمپیوتەرە[/url] بچکۆلەیە ئەوەیە کە پرۆژەیەکی قازانج نەویستە و خێرخوازیە. بەڵکە کەسێک لەو وڵاتەی ئێمە بەرچاوی کەوێت.
زۆر باشە کەی کاتت بوو! هەربژی!
هەواڵێکی باشە، شتێکی نایابە، وەک دیارە تایبەندمەندییەکانی دەگۆڕێ و نرخەکانیشی دەگۆڕێن تا ٨٩$ لە ئەمازۆن بە تایبەت مەندی جیاوازەوە بەرچاوم کەوت. بژیت.