تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

كورد ئایتیگرووپ لە كوێن !

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2013/02/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

بەناوی خوای میهرەبان
ئەندامان ،براكان و هاورێیان چیمان پێویستە لێرە كارم بە كوردستان نەداوە ! كارم بە گیرفانی ئێوە نەداوە ! لەگەڵ خوازیارانی ئایتی و ئەندامانی ئێرە قسە دەكەم .
كار دێتە پێش ، گشتی كاری هەیە ! قسە لە كورد دەكرێت گشتی پێشمەرگەن ! بەڵام گشتی دێت یاپراخ بخوات بەڵام بەشی نەماوە !
- فەرهەنگ وەكوو كیسەڵ دەچێتە پێش !
- بەشی كتێبخانەمان نیە ! ؟
- ئەندامان خۆیان پێویست ناكەن بە ئەندازەی رۆیشتن بۆ كەوچكە میزێك لە w.c ، لە مانگ خۆیان لێرە خەریك بكەن.
- كاك زەندی لە قەراخی سەرەوە لای راست بنووسە ئێمە تەنیا بۆ بێتاقەتی لێرەین !
- ركابەری بۆ ماڵپەرە كوردیەكان لە جۆرەكانی نووسین نیە !
- <....>

-چەند ساڵە ئەڵێن كوردستان كاكی سەرۆك كاكی مەسوول .....هەر وەك خۆمان ماوین! ئێستا بێن بڵین خۆمان بزانین چی دەكەین ؟!
ئاستمان لە كوێیە !
-بۆچی زۆرینە لە فەیس بووك دەخولێن بەڵام لێرە كامێنتێك نیە بۆ نووسین!
براڵە گرنگ نیە تۆ ئەندازیاری ئایتی بیت دەتوانی لە نەرمەواڵەیێكی چكۆلە شارەزا بیت ،دەتوانیت لە رەقەكالا شتێك بزانیت ،دەتوانیت لە رایڵە شارەزا بیت،دەتوانیت وەرگێڕ بیت،دەتوانیت گۆرانی عەرەبی بخوێنیت بەڵام بنووسە !

-ئەمن نازانم كابرای ئەندازیاری ئایتی چ كاری بە سیاسەت وكوڵانی یاپراخ داوە ودەبێتە شاعیر !!!!!! براستی جێگای سەرنجە !
-بابە بە نووسەر بڵێن دەستت بشكێت بەڵام خۆیشوو شتێك بنووسە لە سەر بابەت ! تەنانەت بێژە وەڵا جوانە ،بەهێزە،ئاوا بوایێت باشتر بوو............
ئەندامان تكایە تكایە حەفتە نە ! مانگێگ كاتژمێرێك دابنن بۆ مێشكی ئایتی منداڵانی داهاتووی وەڵاتەكەمان ! ئیتر نازانم چی بڵێم كەمێ بجولن كەمێ! خۆ ئێمە هەر بەكارهێنەرین تكایە بە بە باشی بەكاری بێنین ئەڵبەت گەجێتێك !
++++++مەڵێن وامان كرد ، وەڵامان نەگرت ، پێم خۆشە بنووسی چی دەتوانی بكەی ئەگینا هیچ مەنووسە !

براتان قەزوان

وایە کاک قەزوان بەس لێرە کێشە ئەوەیە کوردئایتیگرووپ کاری نەکردووە بۆ ڕاکێشانی گەنجان نموونە پێش هەموو شتێک پێویست ناکا ساڵانە ٥٠ پڕۆژە جێبەجێ بکەین ، من پێم چاکە ساڵی دوو پڕۆژە جێبەجێ بکرێت چاکە ئێستا گەر تویتەر بە کوردیکرابوایە ئەوا دەنگۆیەکی چاکی دەبوو لە میدیا کوردییەکان بەڵام خۆخەریککردن بەپڕۆژەی لاوەکی کوردئایتیگرووپی پەکخستووە

ئاغا قەزوان بیستم که هاتوویەتەوه بەڵام نەمزانت ئەوەنده به گوڕ و تینەوه هاتوویەتەوه
ولی خودمانم داشی انگار نفست از جایی گرم بلند میشه، ها
کاکه قەزوان منیش به لانی کەم بۆ ئەوەیان دەگەڵت‌دا هەم که به داخەوه سەری گەڕێ بنی گەڕێ زۆربەی برادەرانی سەری بابەتەکەی هەڵدەگێڕنەوه بۆ لای سیاسەت. دووساڵ لەوەپێش به هەڵکەوت له وڵات فینلاند چاوم به لاوێکی خوار ٣٠ ساڵەی کوردستانی ڕۆژهەڵات کەوت. زۆری به شان و باڵی خۆی هەڵکووت که له بواری ئای‌تی‌دا شارەزاییەکی زۆری هەیه. دوایی که منیش پێمکوت لینوکسی ئوبونتو بەکار دێنم، ئەویش هەڵیدایه و کوتی که بەشێ هەره زۆری ئوبونتوم وەرگێڕاوەتەوه سەر زمانی کوردی. که پرسیارم لێکرد بۆم دەرکەوت که بەداخەوه ئەو لاوه خوێن شیرنه تەنانەت زانیاری لەسەر ئەوه نییه چەند جار له ساڵدا وەشانی ئوبونتو بڵاودەکرێتەوه و ئێستا وەشانی چەندی ئوبونتو لەبەر دەست دایه! مەبەستم ئەوەیه که بۆ له خۆ بایی بوون زۆر بەهێزین بەڵام هەموو کەم‌وکوڕییەکانی کەسیشمان دەخەینه پاڵ ئەستۆی سیاسەتەوه.
بەداخەوه لەماوه ئەو یەکساڵ‌ونیوەی که من هاتوومەته ئێره نه تەنها شارەزایانی نوێم لێرەدا نەبینیون بەڵکو بەلانی کەمەوه دوو دانه برادەری لێهاتووش هەر به یەکجاری لێرەوه کۆچیان کردووه، کاک [b]صباح‌[/b]ی قسەخۆش و کاک [b]زمانیار[/b]
سوپاس بۆ تۆش کاک قەزوان که بەش به حالی خۆت زەحمەت دەکێشی. کاکه گیان ئەتۆ بۆچی تەختەکلیلی عەرەبی بەکار دێنی. "ك" ئێستا که ئەو "ک" جوانه هەیه، بۆ ناینووسی.
هیوادارم بتوانم کارێک بۆ زمانی کوردی بکەم، سوپاس بۆ بانگەزازییەکەت

كاك شەودێری هێژە سڵاو ! سپاس بۆ لێدوانەكەت .ئەمن پێم وایە ئایتی شارێكە وە چۆن لە جیهانی راستەقینە ئێمە پێشەی بویاخچیگەری و یارێزەری و مامۆستامان... پێویسە لە شاری ئایتیش ئێمە پێویستمان بە ئۆبۆنتۆ كارێك ،بەرنامەنوسێك ،گرافیستێك ، رەقەواڵە ناسێك،موبایل ناسێك ،فرۆشیار وبەرێوەبەر وماڵپەری باش هەیە !ئەوبەرادەرە شایەد لە شتێكی تر شارەزا بێت !بۆ تختەی كلیل : ئەمە وشانی كۆنەی زكوردە كە من كاری پێدەكەم بەڵام - ك هەر كافە- :)
ئەمن ئەوشتانە كە دەینووسم زۆرتری هەوڵی خۆمە ،شارەكەمان خۆت باشتر دەیزانیت ئیمكاناتی كەمە ،خێرایی ئینتێرنێتم لە خوارە ناڵێم نیە هێزی كڕینیم نیە ! لە ئێرە ئیمكانات بۆ شارە گەورەكانە گەر خەڵكی ئەو شارانە بیت قسەت زۆرتر دەروات! زۆر جار لە دوكانی پێڵاو فرۆشیەكەم كتێبێك لە بواری رەقەكالا یان بەرنامە نووسی یان وك خوت وتەنی ئایتی دەگرمە دەست ودەیخوێنم رۆژی وا هەیە بە وەڵاهی بۆ نەهار نایەمەوە بۆ ماڵ وخەریكی خوێندنم بەڵام كابرا ژنێك دێنێت دوای ٦ مانگ تێر ئەخۆن! تازە هەوڵ ئەدات ژنێكی تر لەو جۆرە پەیدا بكات بەڵام جیهانی ئایتی هەر رۆژ نوێترت دەكات بە جۆرەكانی باشتر.بەڵام نەت نووسی چی بۆ كورد ئایتیەكەت دەكەی؟
كاك لاوەندی سێ ئەستێرە جەنابت چی دەكەیت وسپاس بۆ ئێوەش ؟

جێگەی داخه که شارەزا و لێهاتوویەکی وەک قەزوان ناتوانێ له بواری توانایی خۆیەوه کار بکا، بەڵکو کارێکی دیکه دەکات.
بەم دواییانه بنەماڵەکەم له سابلاغ پەیوەندی ئینتەرەتێکی باشیان کڕیوه که واپێناچی زۆریش گران بێ که دەتوانم به وێبکەمەوه بێ هیچ کێشەیەک بیانبینم. هیوادارم که ئەتۆش شتێکی وات دەست بکەوێ.
کاک قەزوان دەترسم ئەتۆش له ئێران بێیەدەر وەک ئەوانەت لێ بێ که له دەرەوەن. به شێوەکی گشتی ئەو خەڵکه بەشێکی بەرچاو له کاتی خۆیان تەرخان کردووه بۆ بەکار هێنانی فەیس بووک یان شەو هەتا بەیانی لەسەر پالتالک چەنەی بێ‌سوود و بێ کەڵک لێدەدەن که بۆیان نەبۆته نان‌و ئاو.
دیاره من ڕێزم بۆ هەموو کەشیک هەێه و هیوادارم بەو قسانه دڵی کەس بریندار نەکەم.
سەرەڕای ئەوەی که تاڕاددەیەک شارەزاییم لەسەر ئای‌تی هەیه و به هۆی کارەکەمەوه چەند زمانێک بەکار دێنم بەڵام دەبێ بڵێم که بەداخەوه هیچ گوڵیکی سورم لەسەری زمانی کوردی دانەناوه. هەرچی هێز و کاتم هەیه بۆ کار و دڵخۆشییەکانی کەسی خۆم بەکارم هێناوه..
بەڵام دەمهەوێ له ڕابردوویەکی نزیک‌دا تێبینی بارودۆخی ژیانم بکەمەوه و تەنانەت به خاتری پێشکەوتنی خۆشم بووبێ له بواری زمانی کوردییەوه چالاکی بنوێنم.
هیوادارم تۆش کچێکی جوانی کوردیت دەست بکەوێ و نێویشی [u][b]گوڵاڵه[/b][/u] بێ. هەر یەک دانەش بەسه. ڕۆژێک له ڕۆژان له کوردوستانی ڕۆژهەڵان به یەکەوه هاوکاری بکەین!

۳٠ دەقەیەک خەریکی وەڵام نوسین بوم. هیچی دانانێم لیرە. دەستان خۆش لای منەوە.

پێشکەوتن و پەرەدان پەیوەستە بە حاجەت "ضرورە" وە داواکاری خوێنەر/کڕیاڕ لێت!
بەڵی کۆمەڵێ تەرەس بە هۆی خزم و کەسوکارەوە سواری ملی ئایتی و حکومەت بوون لە وڵات! بابەت لە لینوکس، ڕاژە، کۆد، داڕشتن بنوسە! کەسێ نە سەری لێ دەرئەکات نە دوو دێڕ دژیشت دەنوسێ، نە شتێکیش زۆر ئەکا! بۆیە ئایتی کوردی لە یاری تێنس دەچین، هەر خۆمانین!