کوردئایتیگرووپ و ڕای جیاواز!
لێرەدا من مەبەستم ڕەشکردنی کوردئایتیگرووپ و کارەکانی نیە چوونکە گەر کوردئایتیگرووپ نەبوایە ئەوا وەک ئێستا تەختەکلیکی کوردی بۆ زۆرینەی سیستەمە کارگێڕیەکان بوونی نەدەبوو وە وەرگێڕی سەرهێڵێک نەدەبوو کە پتر لە ١٠٠ هەزار ووشەی کوردی و ئینگلیزی تیابوایە! هاوکات ئەمە ڕەخنەیەکی بچووکە بۆ کوردئایتیگرووپ!
لە کوردئایتگرووپ گلەییەکم هەیە ڕای جیاواز زۆر قبووڵ نەکراوە!! وواتە گەر من یەک ڕام هەبێت ئەوا بەڕێوبەران و ئەندامە چالاکەکانی تر یان پلەداران ڕایان جیاواز بێت لەگەڵ من ئەوا ڕەنگە من نەتوانم لێرەدا خۆم ببینمەوە مەبەستم ئەوە نیە لێرە من یەک ڕایم هەبێت کەس پشتم نەگرێت واتە گەر لێرە من دژی ڕای بەڕێوبەران شت بنووسم (مەبەستم سوکایەتی نیە!) یان هێرش دەکرێتە سەر بە ووتە یان بابەتەکە دەسڕێتەوە ئەوەش نەک دەبێتە هۆی ئەوەی من لێرە بڕۆم دەبێتە هۆی ئەوەی کەسانی دیکەش لێر بڕۆن چوونکە ئەوانیش دەزانن گەر ڕۆژێک وەک من شتێ دژ بەمان بنووسن ئەوا دەرەنجامی ئەوانیش وەک من دەبن! ، لێرەدا پێویستە کوردئایتیگرووپ بەخۆی دابچێتەوە ئەو بۆ چوونەش لە ئێستادا نیە بگرە چەند ساڵێکە بەسەر ئەم کوردئایتیگرووپە تێپەڕی کردووە چوونکە من سێ ساڵە نزیکەی گەر ٢٥% شتەکانی ئێرە حاڵی بووبم ((هەڵبەتە من پێش بە ئەندام بوون زۆرینەی نووسین و هەواڵ و چالاکیەکانی پێشووتری ئێرەم چاو لێکردووە)) کێشەی زۆری هەبووە لەگەڵ بەشدار بووان زۆرجاران ئەندامێ هەڵە دەکا یان ڕاستیش دەبێژێت ئەوا لەبەر ئەوەی هاو بۆچوون نیە بە هەمووان توانج و پەلاری لێدەگرن!
هیوادارم کاتم لێنەگرتبن! چوونکە ئەوەی من زانیوم بێ کاتتان کەمە!
[b]بەرچاوکراو[/b]
ڕێنێ دێکارت دەڵێ : گەر هەموومان وەک یەک بیر بکەیەنەوە کەواتە کەسمان بیر ناکەینەوە
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
دواى ماوەێکى زۆر با ئەم پەیامە بنوسم،
بەڕێزم لێرە ئەو کارە ناکرێت،کە پەیامێک بسڕێتەوە کە فلان کەس بە دڵى نییە،یان حەز بە پەیامى فلان کەس ناکات،ئەوەى لێرە هەیە یاسایە
http://www.kurditgroup.org/rules
هەر شتێک پێچەوانى یاساکان بێت لادەبرێت،هەروەها ئەو کەسى شتەکەى نوسیوە یاساکانى لەسەر جێبەجێ دەکرێت،ئەگەر بەتوانى نموونەیەکەمان بەدەیتێ بۆ ئەوەى ئەو بەڕێزانە هەڵەى وا دووبارە نەکەنەوە،هەروەها کاتێک شتێکى وات بینى نامەێک بنێرە بۆ بەڕەێوەبەرایەتى،بۆ ئەوەى هەموو لاێک ئاگادارى ئەو کارە بن
ئەوەى کێشەى ئێمەى کوردە ئەوەیە،زیاتر لە یەک ناو بەکاردەهێنیین بۆ ئەوەى شتى بێ سود بڵاوبکەینەوە!!
بژین،
'لە کوردئایتگرووپ گلەییەکم هەیە ڕای جیاواز زۆر قبووڵ نەکراوە!'
وشەی "زۆر"ی تیا نەبوایە ئەموت ناحەقیت کردوە بەڵام وشەی زۆر وای کردوە سەرنجەکەت پرسیار ڕاکێشێت. وەک کاک ئامانج ئەڵێ، ڕاست و ڕەوان پێمان بڵی چی داویە لە دڵت کاک لاوەند؟ :)
چونکە هەزارو یەک ڕا هەیە لە کوردئایتیگروپ، ڕاستە من ئاگاداربم میوانەکانیش وایانکردوە کەسانی بە ئەزمونی ئێرەش واز لە نوسین بهێنن لێرە و بەپێچەوانەشەوە. بەڵام ئایا ئەوەش بەشێک نیە لە ئەنجامەکانی قسەکەی دێکارت؟ واتە دێکارت تا ئەوێ باسی کردوە کە ڕای جیاواز هەبێت بەس باسی نەکردوە لەوکاتەدا مەنجەڵەکە چۆن ئەکوڵێت.
ڕێزم
ئەرێ بەو بۆنەوە لەم ڕۆژانە گفتوگۆیەک لە نێوان ئەندامێک کاک ناکۆک و کاک هیوا هەبوو لەبارەی یونیکۆدی هـ ، بەڵام پێدەچێ لابرابێت، چونکە نایدۆزمەوە.
ئەگەر لابرابێت کارێکی باش نییە، هەرچەندە من لەگەڵ بۆچونەکەی کاک ناکۆم نیم، وە [url=http://kurditgroup.org/t/%D8%A6%D8%A7%DB%8C%DB%95-%D8%AA%DB%95%D8%AE%D8%AA%DB%95%DA%A9%D9%84%DB%8C%D9%84%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%A6%D8%A7%DB%8C%D8%AA%DB%8C%DA%AF%D8%B1%D9%88%D9%88%D9%BE-%D9%86%D8%A7%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%D8%AF%D8%A7%D8%B1%D8%AF%DB%95%D8%9F]لێرەش[/url] بە دوورودرێژی لەبارەیەوە قسەی لەسەر کرا. بەڵام لابردنی بەشێک لە مەکۆ هەرگیز بە باش نازانم هەرچەندە ڕاوبۆچوونەکان هەڵەبن.
ئێستا سەیری ئەم [url=http://kurditgroup.org/t/%D8%A6%D8%A7%DB%8C%DB%95-%D8%AA%DB%95%D8%AE%D8%AA%DB%95%DA%A9%D9%84%DB%8C%D9%84%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%A6%D8%A7%DB%8C%D8%AA%DB%8C%DA%AF%D8%B1%D9%88%D9%88%D9%BE-%D9%86%D8%A7%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%D8%AF%D8%A7%D8%B1%D8%AF%DB%95%D8%9F]لینکەم[/url] کردەوە گفتوگۆکانی کاک چالاک لابراون بەداخەوە ...
کاکە تێکۆشەر
وابزانم ڕاکانی کاک چالاک خۆی سڕیویەتیەوە، چونکە من ئاگادارنیم کەسێک سڕیبێتیەوە. من لە ویکی هەر لەگەڵ جەنابیان ئەو گفتو گۆیەم بە کراوەیی هێشتۆتەوە. بابەتەکەی کاک ناکۆک"یش لەبەر دوبارەیی سڕدرایەوە. دیسان نامەم بۆ خۆی نوسیوەو باسی ئەکەین..
لە داهاتوی نزیکدا ڕای کوردئایتیگروپ بە ڕونی و لە جێگایەک ئەنوسرێت تا هەموان بیزانن ئەوکات ئەگەر ڕایەک هەبوو لەسەری دیسان ئاخاوتنی لەسەر بکرێت.
ڕێزم
کاک لاوەند سڵاو،
دوو نمونەی ئەو زۆرانەمان بۆ بنوسە! بەڵکو هەڵەیەک هەبێت من وەکو خۆم ئاگاداری نەبم!
سەبارەی بە پیتی هـ. ئەوە زۆرمان لەسەری وت، ماوەیەک لە ئەرشیف بگەڕێ چەند جاری تر دەیدۆزیتەوە! بۆیە دووبارەکردنەوەی هەمان دەق پێویست نییە، نەک ڕای جیاواز! ئەو ئەرکەش ناو بەڕێوبەران درا بە کاک هیوا و کاک ئاراس لە کوردستان چارەیەک بۆ ئەو کردەوە خراپە بدۆزنەوە!
بژین
دەستخۆش کاک لاوەند@ ئەگەر هەر نەبێت پەیامەکەت وا دەکات کە میک بەخۆماندا بچینەوە، بەڵام وەکو کاک ئامانج ئاماژەی پێکردووە لێرەدا هەندێک یاسامان هەیە هەروەکو هەموو مەکۆکانی جیهان، دڵنیام زۆر بابەتیش هەن دژی ئەو یاسایانەنن و لاش نەبراون.
منیش پێم باش نییە ئەگەر بابەتێک تەشهیر و پێچەوانەی یاساکان نەبێت لاببرێت، بردەاران ئاگادارن زۆرجار بابەت و پەیام هەبووە پرسمان بەیەک کردووە کە چۆن مامەڵەی لەگڵدا بکەین، یا زۆر جار بابەتێک بە نیوەچڵی دەنێرن، چەند ڕۆژێک چاوەڕێ ئەکەین، نووسەرەکە ناگەرێتەوە.
خاڵێکیش تریش کە زۆر گرنگە من لێرە مەبەستم ئەوە نییە خوانەخواستە ئامۆژگاری کەس بکەم، بەڵام لە ٢٠٠٤ وەکو میوان و دواتر وەکو ئەندام سەردانی ئێرە دەکەم، زۆرجار ڕەخنە و بیروڕاگۆڕینەوەش دروستبوون، باوەڕناکەمەم کەسێک دڵی لێم ڕەنجابێت، ئەوەش لەبەر ئەوەیە پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت(قسە بکوڵێنە ئەوجار بیکە)، منیش تۆزێک بیردەکەمەوە ئەوجار بەشداریەکەم ئەنووسم، زۆرجار پیاو دەماری ئەگیرێت، بەڵام شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ میوان و ئەندامان بەنەرم و نیانی زۆر گرنگە.
پێش چەند سالێک لەگەڵ کاک بەردەقانی بیرمان لەمە کردەوە، ئەگەر بیری مابێت، من پێم باشە پێش داخستن و سرێنەوەی بابەتێک بە پەیام بەڕێوەبەران ئاگاداری یەک بکەینەوە، چونکە هەمیشە دوو کەس بڕیاری باشتر ئەدەن لە یەک، یا سێ کەس باشترە لەدوو، زۆرجاریش وامان کردووە.
دەستت خۆش بێت، منیش حەزم بەعەسکەرتاریەت نییە، خەڵک چی ئەنوسێت با بینووسێت، تەنیا پێچەوانەی یاساکان نەبێت.
[color=red]کاک بەردەقانی@ ئەگەر ئەرک نەبێت یاساکانمان بۆ بکەرە بە بەستەرێک با میوانان و ئەندامان بەئاسانی بیدۆزنەوە.[/color]