بەخشین (Donation)
سڵاو
لە زۆربەی سایتی پرۆژە خۆبەخشەکاندا، بواری بەخشین و پارەدان هەیە بەمەبەستی یارمەتیدانی پرۆژەکە.
من وەکو گەنجێکی کورد زۆر ڕێز و پێزانینم هەیە بۆ ئەو ئیش و پرۆژانەی کە کوردئایتیگرووپ بەرهەمیان دێنێت.
بۆ نموونە تەختەکلیلی کوردی و دیکتیۆ زۆر یارمەتیدەر بوون بۆ من وە زۆر بەکاریان دێنم.
وەکو هەمووشمان دەزانین، حکومەتەکەمان دەستی زۆر کورتە، توانای ئەو جۆرە پرۆژانەی نیە!
بۆیە وەکو پێشنیار زۆرم پێ باشە دەستەی بەڕێوەبەری کوردئایتیگرووپ بەشی بەخشین (Donation) بکاتەوە بۆ ئەوەی هەرکەسێک حەزی کرد بڕە پارەێک بنێرەت ئەوەندەی
لە توانای دا هەبێت، بە مەبەستی باشتر کردن و زیاتر کردنی پرۆژەکان.
(تێبینی: ویستم ئەو بابەتە لە بەشی پرۆژە بڵاو بکەمەوە، بەڵام نەمتوانی بۆیە لێرە دامنا)
ڵەگەڵ ڕێز
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
سوپاسی هەستت..جێگای خۆیەتی بوترێت چەندین ساڵە جگە لە تەواوی کۆدکردن و کارەکانی ئێرە لەسەر شانی بەڕێز بەردەقانیە.
حەقی خۆیەتی جێگایەک هەبیت بۆ خەڵکی دڵسۆزی وەک ئێوە کە بیانەوێت یارمەتی بنێرن.
سبحان الله ئەو بابەتى بوجەیە ڕوو بکاتە هەر شوێنێک خۆپیشاندان و معارضە و گەندەڵى دروست دەبێت
انشاء الله دوور دەبێت لێرە
بەخوا خراپ حاڵی بویت کاکە کوردم ناچارت کردم دەستکاری کۆمێنتەکەم بکەم.
نا کاکە هیوا هەڵە حاڵى نەبووم بگرە بیرۆکەکەشم پێ جوانە و بەدڵمە و ئامادەم بۆ کارێکى وا
تەنها ووشەى بودجە ئەو کۆمێنتەى بۆ هێنام بینوسم ئەوەندەم بیستوە هەرچى کێشەى کوردستانە لە %80 کێشەکان لەسەر بودجەیە بۆیە منیش وام نوسى
هەر بژى بۆ ئێوە
چاومانیت کاکە هیوا
شتێکی چاکە بەڵام ، دوای تەختەکلیلەکە کامە پڕۆژەی کوردائیتیگرووپە تەواو بوو بێت ئایە پڕۆژەی ٢٠١٢ کامەیان تەواو بوون بەبڕوای من ئەوەی پڕۆژەی دروستکردووە خۆشی بەشداری کەم کردووە جا خەڵکی تر بەشداربن!! ، دوایی خەڵکی کوردستان تا ئێستا زۆریان هەژماری بانکیان نیە ، بە حوکمی ئەوەشی بەڕێوبەران لە ئەورووپا دەژین وە تا کوردئایتیگرووپ شوێنێکی دیاریکراو و پەیڕەوێکی ڕوونی نەبێت ئەوا شتی ئەوها مەحاڵە!!!
کاکە لاوەندی بەڕێز، قسەکەت ڕاستە بەڵام هیوادارم کیبۆردەکە بە کەم نەبینیت. ئەنجا:
۱. هەردو/سێ ئاپی ئاندرۆید + ئایفۆن. ساڵی ٦٠ پاوەن تازەکردنەوەی ئەپڵ + ۲۵ دۆلاری گوگڵ
۲. وا دیکتیۆ نەگەشتۆتە ۱٠٠ هەزار وشەکەی
۳. نەبونی پەیڕەوی ڕون قسەیەکی ڕاستە، بەڵام .... دەی ئەمەیان بۆ خۆم
٤. ئەگەر خێرخوازێک لە کوردستان ویستی شتێک بنێرێت با لێرە بنوسێت تا ئێمە وەڵامی بۆ وەرگرین.
۵. با ۱٠٠٠ دۆلار هەبێت بزانە ۸ کۆمپیوتەری پی ئای + ۱ هەفتە ڕاهێنان ئەکەین (هیچ نەبێ بلیتەکە بکڕدرێت بۆ مامۆستای ڕاهێنەر) بۆ قوتابخانەیەکی هەڵبژێردراو لەلایەن لایەنی بەخشەر یان نا؟ ئەبێ قوتابخانەکان خۆیان مۆنیتەریان هەبێت. [پرۆژەی کۆدکردنی منداڵان]
٦. وەرگێڕان بڕبڕەی کارەکانی ئێرەیە، دەزانی چەن کات کوژە؟ ئەوە نەخشەکێشەکەی گوگڵمان وەرگێڕا ئەوان بڵاویان نەکردۆتەوە. [پرۆژەکانی تریش وەک ئوبونتو هتد]
۷. ئێ بەخوا ئەوەندەی ئاگادار بم لە ڕێی ئەم گروپەوە چوار پرۆژە نەهاتۆتە بەردەست کەسانی دامەزرێنەری ئەم گروپە تا ئەوانیش بڵێن ئەرێ خۆ ٪۱ی هی ئەو سایتەیە!
دیسان قسەکەت ڕاستە.