EXIF چیە؟
EXIF/ئێکسیف کورتکراوەی Exchangable Image File Format ە کە ئەکاتە شتێکی وەک (پەڕگەی وێنەی ئاڵ و گۆڕپێکراو). بریتیە لە بەشێکی سەرپەڕە (header) پێک دێت لەو پشت-دراوە/مێتاداتا"یەی دەربارەی وێنەیەک (بە دڵنیایەوە دیجیتاڵی) هەڵ ئەگیرێت/پاشەکەوت ئەکرێت.
ئێکسیف هەروەها نیمچە ستانداردێکە لە لایەن دامەزراوەی "ڕێکخراوی پیشەسازی ئەلیکترۆنی و تەکنۆلۆجیای زانیاری یابانی" [url=http://www.jeita.or.jp/english/]J JEITAەوە[/url] دروستکراوە تا بەرهەمهێنەرانی کامێرا بتوانن داتای وێنەی یەکتری ئاڵ و گۆڕ پێ بکەن. لێرە باسی پێکهاتەی پەڕگەکە ناکەین و هیچ بەلامانەوە گرنگ نیە بە چی شێوەیەک زانیاریەکە هەڵ ئەگیرێت. بە کورتی ئەیناسێنین و ئاماژەیەک بە چۆنێتی بەکارهێنانی ئەکەین.
[b]پرسیارێک[/b]:
بۆچی باسی ئەکەین لە کوردئایتیگروپ، گونجاوتر نیە بۆ [url=http://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=%D8%A6%DB%8E%DA%A9%D8%B3%DB%8C%D9%81&action=edit&redlink=1]ویکی سۆرانی[/url]؟
وەڵام: بەڵێ هەندێ لەم زانیاریانە بۆ ویکی باشترە بەڵام من دوو هۆی ئەبینم:
۱. لەبەر ئەوەی کاری تری پێ ئەکرێت، وە بۆیە ئەکرێ هەواڵی تریش داڕێژرێت لەسەر ئەمەوە، تەنها ئامانج لە ئێکسیف هەڵگرتنی داتای وشک نیە. [url=http://www.findexif.com/]نمونەیەکی خێرا[/url] لە نەخشەکانی گوگڵ بە ئاسانی وێنەکەت لە شوێنی گیرانەکە ئەتوانێ بۆ دانێتەوە لەجێگای گیرانی ئەگەر زانیاری جی-پی-ئێس لە ئێکسیف هەبێت. بابەتەکەمان ئەمە نیە.
۲. تا ووریابین و ئاگادار بین. [url=http://gawker.com/5965341/did-vice-magazine-accidentally-reveal-the-location-of-fugitive-anti+virus-pioneer-john-mcafee%22]چیرۆکەکەی کەشف بوونی جۆن ماکافی[/url] خاوەنی کۆمپانیای ماکافی کە بەهۆی وێنەیەکی ئایفۆنەوە کە وەک خۆی بارکرابوو لەلایەن ڕۆژنامەنوسێکەوە بوە هۆی کەشف کردنی شوێنەکەی لە ڕێی داتای ئێکسیفی وێنەکەوە. بابەتەکەی منە
وێنەیەک ئەگریت و ئەیسڕیتەوە. کوڕە کێ ئەزانێت. تەواو!
با وردی بکەینەوە:
یەکەم: وێنەیەک ئەگریت: ئەکرێتEXIF لەگەڵ هەڵگیرابێت.EXIF لێرەدا دێتە ناو باسەکە.
دوەم: ئەیسڕیتەوە: کێشەی من نیە، بەڵام بە کورتی وای دا ئەنێم کە هیچ داتایەک لەسەر هیچ بیرگەیەک بە تەواوی ناسڕێتەوە. با بڵێین ئەمە هەڵەیە بۆیە وای دا ئەنێین بابەتەکەی من باسی ئەوە ئەکات فریا نەکەویت بە چەکوش شوێنی هەڵگرتنی وێنەکە ورد بکەیت.
[b]کەواتە ئێمە تەنها باسی ئەمە ئەکەین: [u]وێنە[/u]یەک ئەگریت[/b]
لە ئیستادا زۆرێک لە ئامێرەکان هەندێ داتای سەیر و سەمەرە لە پشت وێنەکەت ئەنوسن کە ئیتر پێیوست ناکا تۆ لە پشتی بنوسیت (بۆ یادگاری، ساڵی ۱۹۸۳ گیراوە) بەڵکو ئامێری مۆبایلەکەت (ئەوانەی GPSیان تێدا بێت) تەواوی زانیاری جوگرافیش دەربارەی وێنەکە ئەنوسن. زۆری نەماوە فەیسبوکی کابرای وێنەکەت گرتوە بنوسرێت.
وە ئامرازێکی زۆریش دروستکراون کە بۆ بینین، دەستکاری کردن و دانانی زانیاری ئێکسفی دروستکراون ئێستا لەبەردەستدان بۆ بنمونە [url=http://www.sno.phy.queensu.ca/~phil/exiftool/]ئەم کۆمەڵەکۆد/لایبرەریەی[/url] کە بە زمانە قایم و قۆڵەکەی پێرڵ دروستکراوە.
تەماشایەکی هەر وێنەیەک بکە کە کاتی خۆی بە کامێرایەکی کۆنت گرتبێت (مەبەستم بە بەکارهێنانی ئامرازێکی خوێنەرەوەی ئێکسیف، بۆ [url=http://www.sno.phy.queensu.ca/~phil/exiftool/]نمونە[/url] ئەو پێڵ سکریپتەی پێشتر بەکارئەبات). ئەگەر زۆر بەختت باش/خراپ بێت ئەوا ئێکسیفی وێنەکەت ئەبینیت و هەندێ داتای تیا هەڵگیراوە، دەنا بۆخۆی ۱۹۹۸ بەپێی ویکیپیدیا، ئەو دەزگا یابانیە ئەم نیمچە ستانداردەی دروست کرد و [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Exchangeable_image_file_format]وەشانی ۲.۱ ی[/url] بڵاو کردۆتەوە.
بەڵام ئەگەر ئامێرێکی نوێت هەبێت، وە دروستکەری ئامێرەکەت [url=http://www.jeita.or.jp/cgi-bin/member/list.cgi?l=en&k=0]ئەندامی[/url] ئەو ڕێکخراوەبێت، کە ئەبێ بە زەڕەبین/وردبین بگەڕێی کە کۆمپانیایەکی دروستکەری کامێرا ئەندام نەبیت تیایدا، ئەوا وێنەکەت کۆمەڵێکی زۆر زانیاری تێدا هەڵگیراوە. وە خێرا ئەچینە خزمەت فلیکەر و ئەزانین کەوا دوای ناونیشانی هەر وێنەیەک /meta بنوسە تەواوی زانیاریەکان بەبێ زانیاری جێگاو ڕوی گرتنی وێنەکە ئەبینیت. بۆ [url=http://www.flickr.com/photos/bishybarneybee/8464837462/meta]نمونە[/url] ئەم بەستەرە http://www.flickr.com/photos/bishybarneybee/8464837462/[b]meta[/b] ،کە زانیاریەکانی ئەم وێنەیەی خوارەوەیەو بە لابردنی /meta وێنەکە لە فلیکەر نیشان ئەدرێتەوە بە قەبارەی خوازراو.
[img]http://farm9.staticflickr.com/8381/8464837462_018e84fc2b.jpg[/img]
دەیان ئامراز دروستکراون تا زانیاری وێنە دەربهێنرێت. بۆ نمونە ئەو وێنەیەی خوارەوە لەم [url=http://flickrexplorer.appspot.com/flickrtest?date=04-January-2010&actionPerformed=&imageCount=20]پەڕگەیەوە[/url] هاتوە کە ئەگەڕێتەوە بۆ ۲٠/۱/۲٠۱٠ و دوا ۲٠ وێنەی ناو فلیکەر نیشان ئەدات.
[img]http://www.kurditgroup.org/sites/default/files/Screen%20Shot%202013-02-12%20at%2013.38.09.png[/img]
وەک ئەبینین زانیاریەکی زۆر هەیە لە ناو وێنەکەدا کە زۆرجار حەز ئەکەی بزانیت ئەو وێنەیە بە چ کامێرایەک گیراوە و ڕێکخستنی کامێراکە لەو کاتەدا چۆن بوە، واتە زانیاریەکانی Aperture و Exposure و ISO تا ئێمەش بتوانین وێنەیەکی هەمان شێوە بگرین.
ئەوەی لای من گرنگە لە دوا وەشانی ئێکسیفدا تەواوی داتای چیپ/پارچەی GPSەکەی تێدایە هەتا ئەو مانگە دەستکردەش کە زانیاریەکانی لێ وەرگیراوە. وەک لە خشتەکەی خوارەوەدا هاتوە تا ڕادەی ئەوەی ئایا "ئامانج"ەکەش چەنە لە کامێراکەوە دور بوەو ئایا خێرایی جوڵانی وێنەگرەکەش چەند بوە.
[img]http://www.kurditgroup.org/sites/default/files/Screen%20Shot%202013-02-12%20at%2014.16.38.png[/img]
دوا وەشانی ئێکسیف۲.۳ کە لە ۲٠۱٠ بڵاوکراوەتەوە لێرە [url=http://www.cipa.jp/english/hyoujunka/kikaku/pdf/DC-008-2010_E.pdf]دەست ئەکەوێت[/url].
[b]سەرئەنجام، کاتێک وێنەیەک ئەگریت چیتر تەنها وێنەنیە بەڵکو زانیاریە لەسەر تەواوی ئەو زانیاریانەی لە وەشانی ۲.۳ی ئێکسیف"دا هاتوە لەوانە:[/b]
۱. ئامێرەکەت
۲. شێوازی بەکارهێنانی ئامێرەکەت
۳. جێگا و ڕوو/orientation ی گرتنەکەت لە کاتی گرتندا
لە کۆتاییدا:
پێش ئەوەی بپرسیت، بەڵێ زۆرێک لە ماڵپەڕەکان، دروپاڵ (ئەگەر سنور بۆ بارکردنەکە دانرێت) ، خۆشبەختانە فەیسبوکیش، تا ئەمڕۆ زۆرێک لەم داتانە ئەشارنەوە و لا ئەبەن، جا چ لەبەر سەلامەتی بەکارهێنەر بێت یاخود لەبەر نەبونی جێگا وە جارو بارەش خراپ نیە ئەگەر بزانی وێنەکانت ئەو داتایەی هەڵ ئەگیرێت یان نا پێش ئەوەی لە ناکاو پۆلیس بێنە سەرت و بگیرێیت لەسەر نیەت چاکی/خراپیت.
دەربارەی فلیکەر خۆشی، [url=http://www.flickr.com/help/forum/en-us/81867/#reply520077]لێرە[/url] نوسراوە کە بەپێی هەژمارەکەت توانای وەدەست خستنی ئێکسیفت هەیە(نەمتوانی سەرچاوەی فەرمی فلیکەر خۆی پەیدا بەکم)، واتە وێنە قەبارە گۆڕاوەکان بەهەمان شێوە زانیاریەکانیان شاردراوەتەوە. بەڵام لە ڕاستیدا ئەو زانیاریانە هەڵ ئەگرێت. بە زیادکردنی /meta نیشانمان ئەدات، ئەو پێناسەیەی بۆ ئێکسیف دانراوە لەوێ، لە ژێر ڕۆشنایی ئەم بابەتەدا دروست نیە و لانی کەم تەماویە.

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 413.23 ک.ب. |
![]() | 172.62 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستەکانت خۆش کاک هیوا،
بەڕای من باسکردنی ئەم بابەتانە لێرە، زۆر لە ویکیپیدیای کوردی ناوەڕاست گرنگترە، ئاستی خوێنەرمان بەرزترە :)
ئایا تا چ ڕادەیەک پرۆگرامی دەسکاریکردنی وێنە، ئەم زانیارییە دەکوژێنێتەوە؟ GIMP
کاک هیوادەستت خۆش وماندوونەبیت بۆهەڵبژاردنی ئەم بابەتە بەسوودە،
کاک بەردەقانی ڕاست دەکەیت ئەم GIMP ـە زۆرنازدارە ،بۆنموونە:لە کاتی بەکارهێنانی ویندۆز من دەستکاری وێنەیەکی خۆم کرد لەفۆتۆشۆپ دوای ئەوە ویستم زانیارییەکانی وێنەکەم بزانم هەمووی نیشاندام بەڵام لەپڕۆگرامی GIMP دەستکاریم کردوپاشەکەوتم کردەوە هەمووزانیارییەکان وەکو ڕێکەوتی گرتنی وێنەکە،بەچ کامێرایەک گیراوە...هتد هیچم بەدی نەکرد ،
هەربژین .
دەست خۆش کاک ھیوا
تازە زانیم زانیاری وێنەکانی گوگڵ پڵەس لەکوێ سەرچاوەی گرتووە.
دەست خۆش کاک هیوا زۆر بەسودە، بەڵام گۆگڵ شتێکی تریشی هەیە کە زۆر نایابە بۆ نمونە لە گۆگڵ لەبەشی وێنە وێنەیەکی (باراک ئۆباما) باربکە پێت دەڵێت کە یەکەم جار چی کەسێک یان چی ڕاژەیەک ئەم وێنەیەی بارکردووە، من زۆر سود لەمە ئەبینم چونکە (میدیای کوردی) لەخۆیانەوە هەندێک جار وێنە بڵاو ئەکەنەوە و (Caption, سەردێڕ)ێکی خەڵەتی لەسەر دانێن کە ئەچیت وێنەکە بارئەکەیتە گۆگڵەوە ڕاستیەکەت بۆ دەرەکەوێت.
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 249.52 ک.ب. |
دەست خٶس بۆ بابەتەکەت ئەم لای منیش شتێکی تازەیە یەک پرسیارم هەبوو ئەگەر وەڵامتان لایە
ئەگەر لە جێگەیەک وێنەیە دەبینیت لە سایتەکان یان فەیس بووک خەڵک دەست کارتی کردوە بۆ گۆڕینی ئەسڵی کارەکە وەک کاک دیلان دەڵێت چۆن بتوانیت ئەو وێنەیە لە گۆگڵ سێرچ یان سایتەکان دیسان بدۆزینەوە بۆ ئەوەی تەزویری کەسەکە کەشف بکەین ئەسڵەکەی پیشانی خەڵک بدەین بۆ نمونە ڕەسمی کەسێک گیراوە لەگەڵ چەند ئافرەتێکدا لە جێگەیەکی تر کەسێک هاتوە ڕەسمی کەسێکی تری داناوە بۆ ئابڕو بردنی کەسەکە دەست کاری کردوە ، زانیاری ئەو وێنەیە چۆن دەدۆزیتەوە وە بە چ ناوێک لە گۆگڵ سێرچ بۆی دەگەڕیت؟
دەست خۆش کاک هیوا ، بەس لە ویکیپیدیا یا لە کامانز کە سەر بە ویکیمیدیایە (خاوەنی ویکیپیدیا) ئەوانیش لەکاتی بارکردن (عەمباری!) ئەم زانیاریانە خۆکارانە ساز ئەکا بە crop و ئەمانەشی ناگۆڕێن! ، پڕۆژەیەکی چاکە گەر کوردئایتیگرووپ لەئێستاوە خۆی بەکاری بێنێت تا ق١٠٠ ساڵی تر ماڵپەڕەکانی تر بەکاری بهێنن! چوونکە ئێستا خەندان کە بە هەژمار باشترین پڕ بینەر ترین ماڵپەڕی کوردییە ئەوا ئەمان وێنەکان ئەدزن نەک کۆپی پاست بگرە لۆگۆی خەندانیش دەخەنە سەر !!!!!!!!!!!!!!!! بەڵام بەبڕوای من کوردئایتیگرووپ زۆری لێ پێویست نابێت چوونکە باوەڕ ناکەم ٣% وێنەکانی کوردئایتیگرووپ هی خاوەنەکانیان بێت! ئەوەش لەبەر ئەوەیە ئەمە تایبەتین بە تاکە بوارێک نە وێنەی سرووشتی بگرین! وە من پێم باشە ئەو شتە بۆ ماڵپەڕی [url=http://kurdflora.com/]گوڵنامەی کوردی[/url] چاکە بەتایبەتی ئەو وێنانەی ماڵپەڕەکە خاوەنیەتی!