تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

تـویـتـەر

danataha11

Danataha11

بڵاوکراوەتەوە

2013/02/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔25۔ )

 

تــویــتــەر ! [url=http://twitter.com]Twitter.com[/url]

بابەتە باسکراوەکان
١- سەرەتاکانی تـویـتـەر ٢- بەیداخەکانی تـویـتـەر ٣- ئامارەکانی تـویـتـەر
٤- بەکارهێنانی تـویـتـەر ٥- چالاکیەکانی تـویـتـەر ٦- وەرگێڕانی تـویـتـەر بۆ زمانی كوردی.
سەرەتاکانی تـویـتـەر ؟
________________
تـویـتـەر چیە ؟ کەی دامەزرا ؟ کـێ دایمەزراند ؟
تویتەر یەکێکە لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکان.لە ٢١/٣/٢٠٠٦ دامەزرا لە لایەن ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Jack_Dorsey]جاك دۆرسی[/url])،لە مانگی ٧ بڵاوکرایەوە و خرایە بەردەست .
تـویـتـەر و تویت بە واتایی چی دێت ؟
تـویـتـەر واتا کەسێك یان شتێك بجریوێنێت (جریوێنەر) ،تویت واتا جریواندن.
خاوەنەکانی تـویـتـەر کێن ؟
[url=http://en.wikipedia.org/wiki/Jack_Dorsey]جاك دۆرسی[/url]،[url=http://en.wikipedia.org/wiki/Noah_Glass]نوح گلاس[/url]،ئیڤان ویلامس[url=http://en.wikipedia.org/wiki/Biz_Stone]،بیز ستۆن[/url].
تـویـتـەر چۆن کار دەکات ؟
ماڵپەڕێکی سادەیە خزمەت گوزاری کۆمەڵایەتی و کورتەپەیام یان بڵاوکراوەی کورت(مایکرۆبلۆگینگ)و [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Short_Message_Service]SMS[/url] کورتە نامە و [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Multimedia_Messaging_Service]MMS[/url] دەخاتە بەردەست بەکارهێنەران.
بەشێوەیەکی دیکە کار لەسەر کورت بڕی دەکات و توانای ١٤٠ پیت هەیە کە لە یەك پەیامدا بەکاربێت.
لە کوێدا تـویـتـەر کراوەیە ؟
لە سەرتاسەری جیهاندا کراوەیە واتا هیچ وڵاتێك بەربەستی بۆ بەکارهێنانی دروستنەکردووە.
نوسینگەی تـویـتـەر لە کوێیە ؟
نوسینگەی سەرەکی دەکەوێتە (سانفرانسیسکۆ) لە (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا).
چەند زمانی كۆمپیوتەری بەکاردێت لە تـویـتـەردا ؟
زمانەکانی (جـاڤا،جـاڤاسکریپت،ڕوبـی،سـکالا).
هەژمارکردنی تـویـتـەر چ جۆرێكە ؟
هەژمارکردن لە جۆری خۆڕاییە.پێویستی بە بڕوانامەی ئیمێڵ هەیە.
تـویـتـەر بڕوانامە بۆ کام لە هەژمارەکان دروست دەکات ؟
تـویـتـەر بڕوا نامە بۆ هەژمارەکان دروست دەکات ئەویش بۆ کەسە بە نێوبانگەکان و کۆمپانیاکان بە نیشاندانی نیشانەی ڕاست لەسەر هەژمارەکان،بەمەش بەکارهێنەران لە هەژماری ساختە و هەواڵی ناڕاست دووردەخاتەوە.لە هەمان کاتدا نازناو بۆ کەس،کۆمپانیا،بابەتە بەنێوبانگەکان دروست دەکات.
بەستەرەکان چیان لێدێت لە تـویـتـەر ؟
بەستەرەکان كورت دەكرانەوە بەهۆی ماڵپەڕی ([url=https://bitly.com/]بیت لی[/url]) و ([url=http://tinyurl.com/]تاینی یو ئاڕ ئێڵ[/url]). هەروەها بەکارهێنانی (twt.tl) بۆ نامە شاراوەکان لە ٢٠١٠، دواتر بەکارهێنانی ([url=http://t.co/]t.co[/url]) بۆ کورت کردنەوەی بەستەرەکان.ئەمەی کۆتایی تـویـتـەر خۆی خاوەنیەتی.
وێنەکان دوای بەرزکردنەوەیان لە تـویـتـەردا دەچنە کوێ ؟
دوای ئەوەی وێنەکان بەرز دەبنەوە بۆ تـویـتـەر لەهەمان کاتدا دەچنە ماڵپەڕی ([url=http://twitpic.com/]تویت پیك[/url]).
ڤیدیۆکان دوای بەرزکردنەوەیان لە تـویـتـەردا دەچنە کوێ ؟
دوای ئەوەی ڤیدیۆکان بەرز دەبنەوە بۆ تـویـتـەر :
١- خودکاری دەبنە بەستەرێك و پاش کرتە کردن لەسەریان دەچنە سەر ئەو شوێنەی کە لێوەی تویت کراوە واتا دەچنەوە سەر ئەو ماڵپەڕەی کە لێوەی تویت کراوە ،یان وەك ڤیدیۆ کانی [url=http://youtube.com]یوتیوب[/url] کاتێك تویت دەکرێن دەتوانین لە تـویـتـەر خۆیدا بیبینین.
٢- دەتوانیت ڤیدیۆکان بەرز بکەینەوە بۆ ماڵپەڕی ([url=http://www.twitvid.com/]تویت ڤید[/url]) ئەمە جگە لەوەی بەرز دەبنەوە بۆ تـویـتـەر. لە هەمان کاتدا دەچنە ماڵپەڕی ([url=http://telly.com/]تێڵی[/url]).
ئایا دەتوانین پەخشی ڕاستەوخۆ دروست بکەین ؟
دەتوانین پەخشی ڕاستەوخۆ دروست بکەین بەهۆی ماڵپەڕی ([url=http://twitcam.livestream.com/]تویت کام[/url]) کە بەهێزکراوە لەلایەن ماڵپەڕی ([url=http://new.livestream.com/]لایڤ ستریم[/url]).
دەتوانیت پەیامەکانی بڵاوبکەیتەوە بەبێ ئەوەی بچیتە ناو هەژمارەکەت ؟
دەتوانیت بەهۆی هەندێك ماڵپەڕ وەك ([url=http://www.tweetdeck.com/]تویت دیك[/url]،[url=http://hootsuite.com/]هوت سویت[/url]،[url=http://www.sysomos.com/]سایسۆمۆس[/url]...هتد).
بەرنامۆچکە (ئاپلیکەشن) ی تـویـتـەر بۆ مۆبایل و جۆرەکانی سیستەم چین ؟
بۆ سیستەمەکانی (ئاپ ستۆری ئەپڵ،ئەندرۆیدی گۆگڵ،ویندۆز فۆنی ویندۆز،ئۆڤی نۆکیا،ئەپ ویڵدی بلاكبێری...هتد) بەمەش زۆربەی مۆبایلی کۆمپانیاکانی وەك
(ئەپڵ،ئێڵ جی،سامسۆنگ،نۆکیا،بلاكبێری،سۆنی ئیریکسۆن،..هتد). دەتوانن پشتگیری بکەن.
ئایا تـویـتـەر خزمەتگوزاری چاتی هەیە ؟
نەخێر خزمەتگوزاری چاتی نیە.
نامەکان لە تـویـتـەردا چۆنن ؟
نامەکانی تـویـتـەر گشتین واتا هەموو کەس دەیبینێت،بەڵام دەتوانیت نامەی
تایبەت واتا شاراوە بنێریت بۆ بەکارهێنەران.
تویتە (جریوە) ئاڵتونیەکانی تـویـتـەر لە ساڵی ٢٠١٢ دا کامانە بوون ؟
جریوەی (باراك ئۆباما)بە بۆنەی دووبارە دەرچوونی وەك سەرۆك کۆمار بەیەکەم جریوەی ٢٠١٢ هەڵبژێردا پاش ئەوەی (٨١٠٠٠٠)جار ڕیتویت(وەڵام)یان دابوو وە (٣٠٠٠٠٠)جار دڵخواز کرا.
کرتە بکە لەم بەستەرە بۆ بینینی تەواوی جریوە ئاڵتونیەکان.[url=https://2012.twitter.com/en/golden-tweets.html]Golden tweets [/url]
ئایا تـویـتـەر بەکاردێت لەگەڵ ماڵپەڕەکانی دیکەدا ؟
پاش فراوان بوونی تـویـتـەر ئێستا زۆربەی ماڵپەڕەکان چەند پێداویستیەکی تـویـتـەریان دابین کردووە بۆ ماڵپەڕەکانیان وەك ؟
١- دوگمەی (فۆلۆو) واتا دەتوانیت ڕاستەوخۆ ببیتە هاوبەشی ماڵپەڕەکە.
٢- دوگمەی (تویت) واتا بڵاو کردنەوەی ماڵپەڕەکە یان بابەتێکی ماڵپەڕەکە لە تـویـتـەرەکەتدا.
٣- دوگمەی تـویـتـەر بۆ خۆتۆمارکردن (Registration)ی ماڵپەڕەکان،واتا بەهۆی ئیمێڵ و زانیاریەکانی تـویـتـەر دەتوانیت خۆت تۆمار بکەیت لە ماڵپەڕەکاندا.بەمەش ئیمێڵ و زانیاریەکانی کە لە تـویـتەردا داتناون دەبنە زانیاری لەو ماڵپەڕەی خۆتت تێدا تۆمارکردووە.
٤- دوگمەی تـویـتـەر بۆ چونەژوور(Sign in)ی ماڵپەڕەکان،واتا بچیتە ناو ماڵپەڕێك بەهۆی تـویـتـەر بەمەش هەرکاتێك بتەوێت دەتوانیت بەهۆی تـویـتـەرەوە بچیتە ناو ماڵپەڕە دیاریکراوەکە وەك ([url=http://www.yahoo.com]یاهوو[/url]) ...هتد(پاش کرداری خۆتۆمارکردن بەهۆی تـویـتـەرەوە ئەنجام دەدرێت).
٥- دانانی ستریم (جۆگەلە)ی ماڵپەڕەکان،واتا دانانی تـویـتە (پەیامەکان)ی ماڵپەڕەکە لە ماڵپەڕەکە خۆیدا کاتێك لە تـویـتـەر بڵاویانکردۆتەوە، بە جۆرێك سەردانکەران تویتەکانی ماڵپەڕ ببینن بێ ئەوەی سەردانی هەژماری تویتەرەکانیان بکەن.
کێشەی تـویـتـەر لەگەڵ هەندێك لایەندا چی بوو ؟
کێشە چاودێریکردنی هاش تاگ لەگەڵ ([url=http://wikileaks.org/]ویکیلیکس[/url]،ئۆکسێپی وۆڵ ستریت)دروستبوو چونکە تـویـتـەر چاودێری ئەو لایەنانەی دەکرد،دواتر کێشەکە چارەسەرکرا بەومەرجەی ئەو لایەنانە دوور بن لە بڵاوکراوەی نابەجێ و نایاسایی.
تـویـتـەر وەرگێڕدراوە بۆ چەند زمان ؟
[url=http://translate.twitter.com]وەرگێڕاوە بۆ زیاد لە ٣٣ زمان[/url] و زمانی کوردیش هەندێك لە وەرگێڕانی تەواو کردووە.
بەیداخەکانی(لۆگۆ) تـویـتـەر ؟
_________________
بەیداخە سەرەتاییەکانی تـویـتـەر کەمێك پەیوەندی هەبوو بە ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Larry_Bird]لاری بێرد[/url]) یاریکەری یانەی ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Boston_Celtics]بۆستن سیڵتیکس[/url]) لە یانەکانی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/National_Basketball_Association]NBA[/url] لە ساڵی (١٩٧٨).بەڵام دواتر گۆڕا بۆ باڵندەی شینی شاخاوی ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Mountain_Bluebird]Mountain Bluebird[/url]).
١- بەیداخی یەکەم لە ١٥/٧/٢٠٠٦ تا ١٤/٩/٢٠١٠
[url=http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/5/51/Twitter_logo.svg]بەیداخی یەکەم[/url]
٢- بەیداخی دووهەم لە ١٤/٩/٢٠١٠ تا ٥/٦/٢٠١٢
[url=http://upload.wikimedia.org/wikipedia/en/4/47/Twitter_2010_logo_-_from_Commons.svg]بەیداخی دووهەم[/url]
٣- بەیداخی سێهەم لە ٥/٦/٢٠١٢ وە تا ئێستا هەمان لۆگۆیە.
[url=http://upload.wikimedia.org/wikipedia/en/9/9f/Twitter_bird_logo_2012.svg]بەیداخی سێیەم[/url]
ئـامـارەکـانی تـویـتـەر :
_________________
لە کردنەوەدا بە پلەی چەندەهەم دێت ؟
لە پلەی ١٠ دا دێت،واتا دەیەم ماڵپەڕە کە زۆرترین جار دەکرێتەوە.بە پێی ئامارەکانی ماڵپەڕی ([url=http://www.alexa.com/]ئەلێکسا[/url]).
لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا پلەی چەندەهەمی گرتووە ؟
پلەی ٢ ی گرتووە لە دوای ([url=http://www.facebook.com]فەیس بووك[/url]).
بەکارهێنەرانی تــویــتــەر و چالاکی ڕۆژانە ؟
تــویــتــەر زیاد لە ١٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە ڕۆژانە.
گەڕان بۆ تـویـتـەر ؟
ڕۆژانە ١.٦ ملیارد گەڕان بۆ تـویـتـەر و خزمەتگوزاریەکانی دەکرێت.
ڕۆژانەی تویتەکان(پەیام) چەندە ؟
لە هەر ڕۆژێکدا بە ڕێژەیی ٣٤٠ ملیۆن تویت(پەیام) بڵاودەکرێتەوە.
داهاتی تـویـتـەر چەندە ؟
٤٠٠ ملیۆن دۆلارە تا ساڵی ٢٠١٣.
قەوارەی هەژمارکەران لە تـویـتـەردا چەند ؟
زیاد لە ٥٠٠،٠٠٠،٠٠٠ (پێنج سەد ملیۆن) هەژمارکەری(بەکارهێنەر) هەیە.
لە هەر چرکەیەکدا چەند هەژماری نوێی تـویـتـەر دەکرێتەوە ؟
١١ هەژماری نوێ دەکرێتەوە لە چرکەیەکدا ؟
لە ڕۆژێکدا چەند هەژمار دەکرێتەوە ؟
١ ملیۆن هەژمار دەکرێتەوە لە ڕۆژێکدا.
ژمارە پێوانەییەکانی تویت چەندە ؟
لە کاتی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/2010_FIFA_World_Cup]مۆندیالدا[/url] لە ١٤/٦/٢٠١٠ یاری نێوان (یابان - کامیرۆن) پاش تۆمارکردنی گۆڵێکی یابانیەکان بەرامبەر کامیرۆن زۆرترین ڕێژەی تویتی تۆمار کرد کە (٢،٩٤٠) تویت بوو تەنها لە ماوەیی یەك چرکەدا.لەگەڵ تۆمارکردنی چەند ژمارەیەکی نوێ.نوێترینیان بەهۆیی ساڵی نوێی ٢٠١٣ بوو کە (٣٣،٣٨٨) تویت کرا،لە چرکەیەکدا.
زۆرترین ژمارەی بەکارهێنەری تـویـتـەر لە چ وڵاتێكن ؟
١- ئەمریکا زیاد (١٠٧) ملیۆن.
٢- بەڕازیل زیاد (٣٣)ملیۆن.
٣- یابان زیاد (٢٩)ملیۆن.
٤- بەریتانیا زیاد (٢٣)ملیۆن.
٥- ئیندۆزنیسیا زیاد (١٩)ملیۆن.
بەرزترین هەژمارەکانی ناو تـویـتـەر کامانەن ؟
لەیدی گاگا، زیاد لە (٣٢) ملیۆن هاوبەش.(بەرزترین ڕێژە لە نێو هونەرمەندان).
باراك ئۆباما، زیاد لە (٢٤) ملیۆن هاوبەش.(بەرزترین ڕێژە لە نێو سیاسیەکان).
یوتیوب، زیاد لە (٢٠) ملیۆن هاوبەش.(بەرزترین ڕێژە لە نێو هەژمارە ناکەسیەکان).
شاکیرا، زیاد لە (١٨) ملیۆن هاوبەش(بەرزترین ڕێژە لە دەرەوەی ئەمریکا).
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، زیاد لە (١٤) ملیۆن هاوبەش.(بەرزترین ڕێژە لە نێو وەرزشکاران).
بارسیلۆنا،زیاد لە (٧) ملیۆن هاوبەش.(بەرزترین ڕێژە لە نێو یانەکانی تۆپی پێ).
پێك هاتەی تـویـتـەر تا ساڵی ٢٠١٠. چۆن بووە ؟
3.9% پێك دێت لە News (هەواڵ).
3.75% پێك دێت لە Spam (پەیامی نەخوازراو)
5.86% پێك دێت لە Self-promotion (پەیامە چالاکەکان) زیاتر ڕیکلامەکان دەگرێتەوە.
40.54% پێك دێت لە Pointless babble (پەیامی بێمانا و منجە منج).
37.55% پێك دێت لە Conversational (ئاخافتن).
8.70% پێك دێت لە Pass-along value (هیچ وشەیەكمان نە دۆزییەوە بۆی یان نزیکی).
پێك هاتەی تـویـتـەر بە شێوەی خشتە [url=http://en.wikipedia.org/wiki/File:Content_of_Tweets.svg]Chart[/url]
چۆنیەتی هەژمار دروستکردن و بەکارهێنانی تـویـتـەر ؟
_________________________________________
سەرەتا دەچینە ماڵپەڕی تـویـتـەر(خۆتۆمارکردن) [url=https://twitter.com/signup]https://twitter.com/signup[/url]
لە (Full name) دا ناوی خۆت و باوکت بنوسە(ناوی یەکەم و دووهەم).
لە (Email Address) ئیمێڵێك دابنێ و دڵنیابە لە بێکێشە بوونی ئەو ئیمێڵە.
لە (Create a Password) پاسۆوردێك دابنێ لە ٦ بەرەوسەر (پیت و ژمارە)دابنێ.
لە (Choose your username) ناوی بەکارهێنەر هەڵبژێرە و دەبێتە ئەدرێسی هەژمارەکەت.
دواتر بچۆ بۆ ئیمێڵەکەت و بڕوانامە بۆ هەژماری تـویتـەرەکەت بەدەست بهێنە کە بە نامەیەك بۆی ناردوویت و بەستەرێك لە نامەکەدایە بە کرتە کردن لەسەری هەژمارەکەت دەبێتە خاوەنی بڕوانامە.
لە ژێر ناوی خۆتدا لە دەستە چەپی(بینگە)شاشەکەت (Compose new Tweet). دەتوانیت پەیامێکی نوێ بنێریت یان لە دەستە ڕاست دوگمەیەکی شین کرتە بکە بۆ هەمان کار.کاتێك دەنوسیت دەتوانیت وێنەیەك هاوپێچ بکەیت لەگەڵ دیاری کردنی کات.
لەهەمان کاتدا لە ژێر ناوەکەتدا سێ دوگمە دەبینین لەدەستە چەپەوە :
١- (Tweets)* ژمارەی تـویت(جریوەکان)نت پیشان دەدات.
٢- (Following)* ژمارەی ئەو کەسانە پیشان دەدات کە تۆ دوایان کەوتویت.
٣- (Followers) ژمارەی ئەو کەسانە پیشان دەدات کە دوای تۆ کەوتوون.
*کاتێك (Following) ی هەژمارێك دەکەیت،ئەو کاتە تەنها تۆ چالاکیەکانی ئەو دەبینیت،ئەو چالاکیەکانی تۆ نابینێت.بەهەمان شێوە بۆ (Followers).هەروەها لە دەستە ڕاستی بینگە(شاشة) زمانەی (Tweets) دەبینرێت کە جریوە (تویت)ی ئەو هەژمارانە پیشان دەدات کە تۆ دوایان کەوتوتیت،واتا (Follow) کردوون یان (Following) گەکان.
لە (هێدەر)زمانەی سەرەوەی ماڵپەڕەکە (ڕەنگی ڕەساسی تۆخە) هەریەك لە دوگمەکانی:
١- (Home) دەچیتەوە سەرەتا(ماڵەوە)ی هەژمارەکەت.
٢- (Connect) گەڕان بە دوای هەژمارەکان لە تـویـتـەردا.
٣- (Discover) گەڕان بە دوای تاگ(هەڵواسەرەکانی) پەیامەکان.
٤- (Me) دەتباتەوە بۆ پرۆفایلەکەی خۆت.
٥- (Search) ئەم دوگمەیە توانای گەڕانت دەداتێ.
گەڕان چۆنە لە تـویـتـەردا ؟
بە دوو ڕێگا دەتوانین بگەڕێن :
١- بۆ بابەت : (هاش تاگ #) لە دوگمەی گەڕاندا پێش هەر وشەیەك ئەم ئامڕازە (#)دابنێ وەك: (twitter#) هەر بابەتێك پەیوەندی بە وشەکەوە هەبێت دەیخاتە بەردەست.
٢- بۆ هەژمار : (username@,@ناوی بەکارهێنەر) لە دوگمەی گەڕاندا پێش هەر وشەیەك ئەم ئامرازە (@) دابنێ.وەك : (twitter@) هەژمارەکەت بۆ دێنێت بەڵام پێویستە ئەو هەژمارە تۆمارکرابێت لە تـویـتـەردا.
٦- (Menu) چەند هەڵبژاردنێکی تێدایە:
ا- (Edit Profile) دەستکاریکردنی پرۆفایلەکەت.
ب- (Direct Messages) نامە ڕاستەوخۆکان.
ج- (Lists) دروستکردنی کۆمەڵە و لیستەکان.
د- (Help) وەرگرتنی یارمەتی.
هـ- (Keyboard shortcuts) کورت کردنەوەی کارەکان بەهۆی تەختەکلیلەوە.
و- (Setting) ڕێکخستنی هەژمارەکەت. *
ی- (Sign out) دەرچوون لە هەژمارەکەت.
* و- (Setting) لەم بەشەدا دەتوانیت هەژمارەکەت ڕێكبخەیت و دەستکاری بکەیت.
١- (Account) : هەژمار لێرەدا دەتوانیت گۆڕانکاریەکانی لە (ناوی بەکارهێنەر،ئیمیڵ،
زمان،کات،ڕێکخستنی بابەتە هەستیارەکان...هتد،تایبەتی بوون (خێرا و ئاسان کردنی چالاکیەکان لەسەر تـویـتەر)، گەڕانەوەی پاسۆورد بەهۆی زانیاری تایبەتی،پارێزگاری تویتەکان،وڵات،گەڕانەوەی هەڵگرتن(ئەرشیف) كردنی تویتەکان)بکەیت.
لە کۆتا بەشی ئەم لقەدا (Deactivate my account) هەیە کە ڕێگات پێدەدات هەژمارەکەت دابخەیت.بە کرتە کردن لەسەری دەچیتە پەنجەرەیەکی نوێیوە دواتر کرتە بکە لە (Deactivate @username)و بۆماوەی ٣٠ رۆژ سەردانی هەژمارەکەت مەکە پاشان دادەخرێت.
٢- (Password) : ڕێکخستن و گۆڕانکاری کردن لە وشەی تێپەڕدا پاش کرتە کردن لەسەری سێ بۆشایی هەیە،لەیەکەمدا ئەو وشەتێپەڕە بنوسە کە بەکارت هێناوە پێشتر لە دوو بۆشاییەکەی دیکەدا وشەتێپەڕە نوێکەت بنوسە.دەش توانیت هەژمارەکەت ببەستیتەوە بە مۆبایەلەکەت.
٣- (Mobile) : لەم بەشەدا دەتوانیت (بەرنامۆچکە)ی تـویـتـەر بۆ مۆبایلەکەت دابگریت،
هەروەها ئاگادار بوون لە چالاکیەکانی هەژمارەکەت دوای دیاریکردنی (وڵات،ژمارەی مۆبایل،جۆری سیمکارت)؟؟؟؟
٤- (Email notification) ئاگادار بوون لە هەندێك چالاکی تایبەت بەهۆی ئیمێڵەوە.
٥- (Profile) : دەستکاریکردنی هەریەك لە (وێنە،هێدەر،ناو،شوێن،ماڵپەڕ،(زیادکردنی تـویـتـەر بۆ ماڵپەڕەکەت)،ژیاننامە،پەیوەستکردنی هەژمارەکەت لەگەڵ (فەیس بووك).
٦- (Design) : دەستکاریکردنی دیزانی هەژمارەکەت بە گۆڕینی وێنەی باکگراوند یان وێنەی تایبەتی خۆت،یان ڕەنگی باکگراوند و بەستەرەکان.
٧- (Apps) : ڕێکخستنی هەموو ئەو بەرنامۆچکانەی کە پەیوەست بوون بە هەژمارەکەتەوە.
هەروەها دەتوانیت بەرنامۆچکەی ماڵپەڕەکان لە هەژمارەکەتدا لابدەیت و
٨- (Widgets) دروستکردن و ڕێکخستنی تویت و چالاکی هەژمارەکەت بۆ زیادکردنی لە ماڵپەڕەکەتدا.یان گواستنەوەی چالاکی ماڵپەڕەکەت بۆ تـویـتـەر.
چۆن تـویـتـەر پەرەی سەند ؟
_____________________
تـویـتـەر وەك زۆربەی ماڵپەڕەکان بەرەو گەشەسەندن هەنگاوی نا بەڵام هەندێك هۆکاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ وای کرد زیاتر تـویـتـەر گرنگی پێبدرێت:
١- هەواڵە سەرەتاییەکان دەربارەی تـویـتـەر :
نوسینی بابەتێك لەسەر تـویـتـەر وەك تۆڕی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژنامەی ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Rick_Moody]ذە وۆڵ ستریت جۆرناڵ[/url]) لە ٢٠٠٨ دا،نوسینی بابەتێکی دیکە لەلایەن ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Bruce_Sterling]بروس ستێرلین[/url]) وە بابەتێکی دیکە لەلایەن (کـلایڤ ثـۆمسۆن) لە گۆڤاری ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/The_New_York_Times_Magazine]ذە نیو یۆرك تایمز مەگەزین[/url]). پاشتر قسەکردنی ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Jonathan_Zittrain]جۆناثان زیترەین[/url]) پرۆفیسۆری یاساکانی ئینتەرنێت لە زانکۆی ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Harvard_University]هارڤەرد[/url]). کورتە باسێکی ڕۆمان نووس ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Rick_Moody]ڕیك موودی[/url]) کە مەبەست تێیدا تـویـتـەر بوو. نوسینی بابەتێك لەسەر تـویـتـەر لەلایەن ماڵپەڕی ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Nielsen_Online]نیڵسن ئۆنلاین[/url])، تـویـتـەر براوەی خەڵاتی ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Webby_Award]ویبی ئاوارد[/url])بوو لە ٢٠٠٩ دا.
یەکەم وشەی ([url=http://www.languagemonitor.com/]گڵۆباڵ لانگویچ مۆنیتەر[/url]) هەڵبژێردا لە ساڵی ٢٠٠٩ دا.
لە کرانەوەی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/2012_Summer_Olympics]ئۆڵۆمپیادی هاوینەی لەندەنی ٢٠١٢[/url] دا،لە یاریگای ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/2012_Summer_Olympics]لـەندەن ئۆڵۆمپیك ستادیۆم[/url]) بەشێوەی LCD و لەسەر کورسیەکان تـویـتـی(جریوە)ی ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Tim_Berners-Lee]تیم بێرنەرس لی[/url]) دۆزەرەوەی ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/World_Wide_Web]World Wide Web)(www[/url]) خرایە ڕوو کە نوسیبووی ([url=http://yourlocaladda.com/forum/wallpapers-77/london-2012-opening-ceremony-olympic-games-1658/]ئەمە بۆ هەموو کەسێکە[/url]).
٢- بەهاری عەرەبی :
بەکارهێنانی ماڵپەڕی تـویـتـەر لە شۆڕشەکانی وڵاتانی عەرەبی(میصر و تونس لیبیا و سوریا)،هەڵبژاردنەکانی ئێران،بێ ئارامیەکانی مۆڵدۆڤ.ئەمانەش کاریگەری زۆر گەورەیان بەجێهێشت لەسەر پەرەسەندی تـویـتـەر بەتایبەت شۆڕشی بەهاری عەرەبی.
٣- سەردێڕ و کورتە هەواڵ :
سیاسەتی تـویـتـەر كورت بڕییە واتا سەردێر یان هەواڵی بەپەلە و نها،کە ئەمەش زۆر لەگەڵ (ڕادیۆ،تەلەڤزیۆن،کەناڵی ئاسمان،ماڵپەڕ،ڕۆژنامە،گۆڤار،تەنانەت بواری خوێندن،..هتد)ڕێك دەکەوێت.یان بەکارهێنانی لە بەرنامەکانی ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Academy_Award]خەڵاتەکانی ئۆسکار[/url]،[url=http://en.wikipedia.org/wiki/MTV_Video_Music_Award]ئێم تیڤی میوزیك ڤیدیۆ ئاواردس[/url]).
٤- هەژماری کەسی و کۆمپانیا بەنێوبانگەکان لە تـویـتـەردا :
ئەمەش زیاتر تـویـتـەری بەنێوبانگ كرد چونکە هونەرمەندان و یاریکەران و ڕۆژنامەنوسان و کۆمپانیاکان ...هتد هەژماری خۆیان دەکردوە لە تـویـتـەردا بۆ زانینی خێراترین و زۆرترین هەواڵ وای دەخواست کە هاوڵاتیان بەشدار بن لەگەڵیان و ئاگاداری نوێکاریەکانیان بن.ئێستا زیاتر (١٢٣)سەرۆك وڵاتی جیهان هەژماری تایبەتیان هەیە لە تـویـتـەردا.
هەندێك لە چالاکیەکانی تــویــتــەر :
___________________________
١- دروستکردنی نەرمەواڵای (سۆفتوێری) تــویــتــەر لە ٢٠١٠بۆ بەرهەماکانی (ئەپڵ).
٢- لە ٨/١٢/٢٠١١ دیزانێکی نوێ بۆ تـویـتـەر دانرا و هەریەك لە دوگمەکانی (Home،Discover،Connect) (سەرەتا،دۆزینەوە،پێکەوەبەستن) زیاد کرا.
٣- ١٢/٢/٢٠١٢ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایی ([url=http://www.yandex.com]یاندێکس[/url]) یەکێکە لە ماڵپەڕەکانی گەڕان خاوەنەکەی ڕووسیایە.
٤- زیادکردنی خزمەتگوزاری (OAuth) بۆ زیاتر پاراستنی هەژمارەکان.
٥- خزمەتگوزاری پڕوپاگەندە (ڕیکلام) کردن.
٦- خستنەگەڕی خزمەتگوزاری ([url=http://www.vine.com]ڤاین[/url]) بۆ بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆ بۆ ماوەی ٦ چرکە یان کەمتر [url=http://www.vine.co]دایبگرن[/url] بۆ بەرهەمەکانی ئەپڵ.
وەرگێرانی تـویـتـەر بۆ زمانی كوردی :
___________________________
ئێستا پرۆژەی بە کوردی کردنی تـویـتـەر لە بواری جێبەجێکردن دایە. ئەم بەستەرە بکەرەوە بۆ خوێندنەوەی تەواوی پرۆژەکە.کرتە بکە [url=http://kurditgroup.org/p/%D9%BE%DA%95%DB%86%DA%98%DB%95%DB%8C-%D9%88%DB%95%D8%B1%DA%AF%DB%8E%DA%95%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%AA%D9%88%DB%8C%D8%AA%DB%95%D8%B1-twitter-%D8%A8%DB%86-%D8%B2%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%DB%8C]لێرە[/url].

ژێدەرەکان :
١- ماڵپەڕی [url=http://www.twitter.com]تـویـتـەر[/url]
٢- ماڵپەڕی [url=http://www.wikipedia.com]ویکیپیدیا[/url]
٣- هەندێك [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Infographic]ئینفۆگرافیك[/url]

بۆچوونەکان

هەربژیت کاک [url=http://kurditgroup.org/u/danataha11]Danataha11[/url] زۆرجوانت ڕوون کردۆتەوە،باشترین و جوانترین بابەتە تائێستامن بینیبێتم بەزمانی کوردی دەربارەی (تویتەر) بێگومان سوودی زۆری دەبێت بۆئەوانەی دەیانەوێت زانیاری وەربگرن لەسەرتویتەر ،دووبارە دەستت خۆش وماندوونەبیت.

ماندوو نەبیت، بۆ ویکیپیدیای کوردی زۆر باشە.

دەستەکانت خۆش بێت، بەڵام ئێستا تویتەر لە پلەی دووەم نەماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، گووگڵ پلەس جێگای گرتەوە :)

هەربژیت.

بەڵێ بۆ وکیپیدیای سۆرانی زۆر چاکە
‌بە نووسەری ئەم بابەتە لێرە با زۆری کا گەر ئارەزوو مەند بێ
[url=http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%D9%88%DB%8C%D8%AA%DB%95%D8%B1]http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%D9%88%DB%8C%D8%AA%DB%95%D8%B1[/url]

ئێستا بابەتی تویتەر لە ویکی زۆر لاوازە
http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%D9%88%DB%8C%D8%AA%DB%95%D8%B1
ئایا کاک دانا تەها ئەتوانین بڵاویبکەینەوە ؟ئەگەر جەنابت بۆت ناکرێت من ئەتوانم لەجیاتی تۆ بڵاوی بکەنەوە

بەڵێ مافی کوردئایتی و مافی ویکی ڕێگە دەدەن!

لە ویکی کوردی سۆرانی بڵاوم کردەوە
[url=http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%D9%88%DB%8C%D8%AA%DB%95%D8%B1]تویتەر[/url]

دەست خۆش بژیت

زۆر سوپاس بۆ ئێوە بەڕێزان،دەست خۆشی بۆ ئێوە کە بابەتەکان زیاد کرد بۆ [url=http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%D9%88%DB%8C%D8%AA%DB%95%D8%B1]ویکیپیدیا[/url], بۆ سەرنجەکەی کاکە ([url=http://kurditgroup.org/u/kurdish-eagle]Kurdish EAgle[/url]) ڕاستیەکەی ئێمەش لە چەند سەرچاوەیەکەوە بیستوومانە کە [url=http://www.plus.google.com]گووگڵ پڵس[/url] هاتۆتە پلەی دوو لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بەڵام تا ئێستا هەواڵەکە بە تەواوەتی پشت ڕاست نەکراوەتەوە.دووبارە سوپاس بۆ ئێوە.

کاکە دانا من کە زیادم کرد بۆ ویکی هەندێک شتم دانەنا بۆنموونە ئەو پلەی دووەم و سێیەمە ..... ئەتوانن ئەگەر ویستت زیادتری بکەیت
[url=http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%D9%88%DB%8C%D8%AA%DB%95%D8%B1]تویتەر[/url]

لەش ساغ بیت برا، گەر ماوەم هەبوو تەماشایەکی دەکەم.

ڕاستی,من ئەڵێم ئەگەر بەڕێوەبەرانی کوردئایتی ڕازیبن ئەو بابەتانەی لێرە بڵاو دەکرێتەوە ئەتوانم بیانبەمە ویکی سۆرانی (ئەگەر پێویست بێت بە هەندێک دەستکارییەوە).ئەمە هەم بۆ هەڵگرتنی زیانیارییەکان و دۆزینەوەیانە بە خێراتر هەم دەوڵەمەندکردنی ویکی سۆرانی .
ئایا ئێوە ڕازین؟



بەڕای من ووتارەکانی چاوگ بۆ ویکی چاکترن نەک کوردئایتیگرووپ بەڵام ووتاری هاوشێوەی ئەو تویتەرە زۆر زۆر باشن

بەڵێ زۆر ڕاستە کاک لاوەند بۆنموونە [url=http://kurditgroup.org/n/%D9%85%D8%A7%DB%8C%DA%A9%D8%B1%DB%86%D8%B3%DB%86%D9%81%D8%AA-%D8%A8%DB%95%D9%86%DB%8C%D8%A7%D8%B2%DB%95-%DA%A9%DB%86%D9%85%D9%BE%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%DB%8C-%D8%AF%DB%8E%DA%B5-%D8%A8%DA%A9%DA%95%DB%8E%D8%AA]ئەم بابەتە[/url] بە هیچ شێوەیەک دەستنادات بۆ ئەوەی لە ویکی بڵاو یکرێتەوە لەبەر ئەوەی ئەمە هەواڵە !
بەڵأم بابەتی وەک ئەم تویتەرە وە [url=http://kurditgroup.org/t/%D8%A8%D8%A7%D8%B3%D9%80%DB%8E%D9%80%D9%83%DB%8C-%DA%AF%D9%80%D8%B1%D9%86%D9%80%DA%AF-%D9%84%D9%80%DB%95%D8%B3%D9%80%DB%95%D8%B1-botnet-faqqa]ئەمەش[/url] باشە.

ڕاستی نازانم چۆن گەیشتمە ماڵپەڕێك کە بە (کۆپی - پەیست) ێك ئەم بابەتەی بردووە و لە [url=http://itkurd.org/kurd/babat/3394]ماڵپەڕەکە[/url]ی خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە، لەسەروو هەمووشیەوە بە ناوی خۆی بڵاویکردۆتەوە. کەس لێرە ئاگادارە یان ئەو برادەرە دەناسن.چۆن و بە پرسی کێ بردویەتی ؟

دەبوایە ناوی نوسەروبەستەری ئەم بابەتەی ئاماژە پێبدایە،بەڵام ئەو تەنهائەمەندەی نووسیوە [b]"س; کوردئاتی گروپ[/b]"
دەتوانی ئاگاداری بکەیتەوە بەئیمەڵێک (info@itkurd.org) کاک [url=http://kurditgroup.org/u/danataha11]Danataha11[/url]

نەک ئەم بابەتە هەمووی دەدزرێت ، بەڵام هیچمان لە دەس نایا.

بژین،

لە بەشی (پەیوەندی) دا ئیمێڵکمان بۆ نارد گەر وەڵامی نەبوو،بەو ئیمێڵەی تۆ پەیوەندی دەبەستین لەگەڵیان دەستان خٶش کاك [url=http://kurditgroup.org/u/bryarhawlery]BrYar_HawlerY[/url].

ئەی کاك [url=http://kurditgroup.org/u/%D8%AC%D9%88%D8%AA%DB%8C%D8%A7%D8%B1]جوتیار[/url] چارەسەر چیـە ؟

ئیهمال کردن.

بژین،

الحمد للە بابەتەکەیان لابرد لە [url=http://itkurd.org]ماڵپەڕەکە[/url]ی خۆیان پاش ئاگادارکردنەوەیان لە ڕێگای ئیمێڵەوە، كاك [url=http://kurditgroup.org/u/%D8%AC%D9%88%D8%AA%DB%8C%D8%A7%D8%B1]جوتیار[/url] واتا بابەتەکان ببرێن و ئێمەش دابنیشێن و تەماشا بکەین ؟

یەک پسیار زۆر بی بابەتەکانی ئێوە لە زمانمای بیانیتان وەر گرزوە کردیتان کوردی
سەرچاوەکەتەن نوسی وە بۆ گلەی لە خۆتان ناکەن کەبابەت کۆپی دەکەن

سەرچاوەکان لە ژێر دەنوسرێن و دەبێت وەربگێڕێت بۆ کوردی وەکو سەرچاوە نوسەریش مافی خۆیەتی ڕاڤەی زۆرتری بۆ بکات!
تۆش جارێکی تر بابەت مەدزە بە ""کۆپی/پەیست"" وەکو سەرچاوە ئازادی بەکاری بەریت و خۆت شتی تری لەسەر بنوسیت!
[u][b]تێبینی: کوردیەکەت زۆر ناشرینە، لەوانەیە کوردی لە خوێندنگە تورکییەکان فێر بووبی![/b][/u]

كاك [url=http://kurditgroup.org/u/itkurd]ITkurd[/url] بابەتەکان وەردەگێڕدرێن ڕێکدەخرێن دەستکاری دەکرێن ... هتد ئەمەش گواستنەوە هەواڵە نەك (کۆپی - پەیست)ی بابەت،گەر بابەتەکان بخوێنیتەوە لە کۆتایدا ژێدەر(سەرچاوەکان) دەنوسرێن بە گشتی !

وەڵا ئافەرین بۆ ئێوە
ئەو بەچی پەیامەکەیدیم رەش کراوە ها بەرێوە بەران
##########################################
[u]Sia: من سڕیمەوە، چونکە تۆ بابەتەکەشت بردووە و ئەوەندە ڕووو قایمی هێشتا خۆت توڕە دەکەیت. لەوەش زیاتر بە نوسینێکی بازاڕی، کە بەشەزاراوەیەکی کوردییە دەنوسی. لەملاشەوە بانگەشەی هەواڵی کوردی دەکەیت. زاراوە و بەشەزاراوە جێگای شانازی و پێویستین بۆ زمانی گشت، بەڵام لە نوسیندا دەبێت من و هەموو لایەک هیچ نەبێت نزیک لە بنەڕەتەوە بنوسین![/u]

OK