تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ماڵپەڕی فایــنـد.بــە تایبەت بە فرۆشتنی کاڵاکان

Hozhan

Hozhan

بڵاوکراوەتەوە

2013/02/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

ماڵپەڕی فایــنـد.بــه لە یەکی شوباتی ٢٠١٣ بەفەرمی کراوەتەوە، کە ماڵپەڕێکە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی کاڵاکان بۆ فرۆشتن.

بەهۆی پێشکەوتنی بواری تەکنۆلۆژیا و زۆربوونی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت، ڕۆژانە نوێکاریی دەبینین بەتایبەت لە بواری ئینتەرنێتدا، ئەو ماڵپەڕانەی ڕاژەی کڕین و فرۆشتن دەکەن بە مانی کوردی کەمن، کە زۆرینەیان لەم دوو ساڵەی ڕابردووشدا دروست بوون. گرفتێکی خەڵکی کورد لە هەرێمی کوردستاندا شێوەی پارەدانە، چونکە هێشتا سیستەمێکی بانکی سەردەمیانە بوونی نەبووە و خەڵکیش متمانەی هێندە بە تۆڕەکان نییە کە لە ڕێگەیەوە کڕین و فرۆشتنی خۆیان ئەنجام بدەن. ئەمڕۆش ماڵپەڕێکی نوێ بەناوی فایندبە ([url=http://www.find.ba]www.find.ba[/url]) کرایەوە، کە ئەم ماڵپەڕە تایبەتمەندیەکی نوێی لەخۆگرتووە، ئەویش تایبەتمەندی دەرەڕێی پارەدانی ڕاستەوخۆی ئەلکترۆنیە لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگای کورتەنامە (SMS)، کە بۆ هەر بڵاوکراوەیک نرخەکەی ١ دۆلارە. ڕاستە ئەم دەرەڕێیەی پارەدانە بۆ هەموو کارێک ناگونجێت، بەڵام بۆ کاری ماڵپەڕی فایند.بە دەگونجێت سەرکەوتووانە کارەکەی جێبەجێ دەکات، وە پەڕەی دەرەڕێی پارەدانەکەش بە زمانی کوردیە.

خۆێ ئێستا تەنها پشتیوانی ٣ جۆر پارەدان دەکات، یەکەم، لە ڕێگای پەیپاڵ. دووەم، هەر لەڕێگای پەیپاڵە بەڵام بۆ ئەوانەیە کە هەژمارەیان نیە لە پەیپاڵ بەڵام کارتی ڤیزا یان ماستەرکارتیان هەیە. سێیەم، بۆ هەرێمی کوردستانە کە دەتوانن لەڕێگای کورتەنامە (SMS) پارەکە بدەن، کە لەم کاتەدا تەنها پشتیوانی هێڵی [url=http://asiacell.com/]ئاسیاسێل[/url] و [url=https://www.iq.zain.com/iq/af/home.do?lang=ar]زەینی عیراق[/url] دەکات، لەهەوڵداین بۆ هێنانە ناوی کۆمپانیای [url=http://www.korektel.com/ar-KW]کۆرەک تیلیکۆم[/url] بۆ لیستی سیم کارتەکانی دەرەڕێی پارەدان لە ڕێگای کورتەنامە، بەڵام هێشتا پڕۆسەکە کۆتای نەهاتووە، هیوادارین بگەینە ئامانج بۆ زیادکردنی [url=http://www.korektel.com/ar-KW]کۆرەک تیلیکۆم[/url] بۆ لیستەکە.

خۆی ماڵپەڕی فایند، تایبەتە بەوەی خەڵک بتوانێت هەموو جۆرە [url=http://www.find.ba/listings.html]کەلوپەلێک[/url] بڵاوبکاتەوە لە ماڵپەڕەکە دایبنێت بۆ فرۆشتن، یاخوود فرۆشتنی [url=http://www.find.ba/autos.html]ئۆتۆمۆبیل[/url] و مەکاین و پێداویستی ئۆتۆتمۆبیل، هەروەها دانان و دۆزینەوەی [url=http://www.find.ba/job/halikar/]هەلیکار[/url]، یاخوود [url=http://www.find.ba/job/company/]ناساندنی کۆمپانیای مەزن و تاکەکەسی[/url] و دوکان و دام و دەزگای بە خەڵک، یان گەر تۆ کۆمپانیات هەیە یان خاوەن پیشەیەکی دەتەوێت خەڵک ئاشنات بێت، دەتوانی زانیاری خۆت و کۆمپانیاکەت و جۆری پیشەکەت بڵاوبکەیەوە، بۆ نموونە تۆ وێب دیزاینەری دەتەوێت خەڵک بتناسێت، دەتوانی لە هاوپۆلی [url=http://www.find.ba/job/company/]کۆمپانیا و دامەزراو[/url] خۆت بناسێنیت وە لۆگۆی کۆمپانیاکەت دابنێی و باسی خۆت بکەی بۆ ئەوەی خەڵک ئاسان زانیارت بدۆزێتەوە ئاسانکاری دروستبکەی بۆ ئەوەی پەیوەندیت پێوە بکەن, یاخوود دانانی [url=http://www.find.ba/job/cv/]سێڤێی[/url] تایبەتی خۆت بۆ ناساندنی خۆت بە کۆمپانیا و دام و دەزگاکان بە گشتی، وە هەروەها کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی [url=http://www.find.ba/realty/xanu/]خانوو[/url] و [url=http://www.find.ba/realty/shuqa/]تاوەر (شوقە)[/url] و [url=http://www.find.ba/realty/dukan/]دوکان[/url] و [url=http://www.find.ba/realty/hotel/]هوتێل[/url] و [url=http://www.find.ba/realty.html]مڵک ماڵ[/url]. هەموو کارەکان خۆکارانە دەڕوات, واتا لەسەر تۆ تەنها زانیاریە دانە، وە لەسەر ماڵپەڕەکەش بڵاو کردنەوەیە بۆ دەرخستنی بۆ سەردانکەران. واتا کورت و کرمانجی دەبێتە سەرچاوەیەکی دۆزینەوەی کەلوپەل و ئۆتۆمۆبیل و هەلی کار و سێڤێ خەڵکان و دۆزینەوەی کۆمپانیا و دام و دەزگای حکومی و ناحکومی و کۆمپانیای گەورەو و تاکەکسی، وە دۆزینەوەی خانووبەرە و تەلار و دوکان و هوتێل زەویزار، چ بۆ کرێ چ بۆ فرۆشتن یان بەکرێدان، وە هاوپۆلێکیشی هەیە بەناوی [url=http://www.find.ba/job/service/]خزمەتگوزاری[/url]، کە ئەمەیان تایبەتە بۆ ئەم شوێنانەی دوکان و کەسانی تاکەکەسی کە ئارەزوویانە خۆیان بناسێنن یان شوینەکەیان بناسێت وە جۆری پیشەکە باس بکەن، وەک نموونە، کاروباری تەکنیکی کۆمپیتەر و وێب داڕشتن و تەکنیکی ڕاژە (Server)، دوکانەکانی تایبەت بە تەکنیکی ئۆتۆمۆبیل، دارتاش، کارەبا، بیناسازی، ژمێریار، ئەلکترۆن، دەنگ و ڕەنگ، وە خزمەتگوزاری تر.

ئەم ماڵپەڕە ٢ جۆر وەشانی هەیە. یەکەم، [url=http://m.find.ba/]وەشانی مۆبایلی[/url] کە بۆ سەرجەم تەلەفۆنەزیرەکەکان دەگونجێت، هەر کاتێک تۆ لەڕێگای مۆبایلەکەت سەردانی [url=http://find.ba]find.ba[/url] بکەی، خۆکارانە دەتگوازێتەوە بۆ وەشانی مۆبایل [url=http://m.find.ba/]m.find.ba[/url] بەڵام گەر هەر ئارەزووت بوو وەشانی بنچینەیی ببینیت، لە وەشانی مۆبایل لە ژێرەوە بەستەرێک دانراوە بەناوی [url=http://www.find.ba/?standard]وەشانی بنچینەیی[/url] دوای کلیکردن لەسەری ڕاستەوخۆ دەتگوازێتەوە بۆ ماڵپەڕی سەرکەی [url=http://www.find.ba]find.ba[/url]. وە وەشانی دووەم، [url=http://www.find.ba]وەشانی بنچینەیە[/url].

ئەم ماڵپەڕە تایبەتمەندیکی هەیە بەناوی (کۆپۆن - داشکان)، کە تایبەتە بە پێشکەشکردنی داشکان بۆ فرۆشیارەکان، وە بەبۆنەی کردنەوەی ماڵپەڕەکە ئێستا داشکانێک هەیە لە بەرواری یەکی شوباتی ٢٠١٣ تاکوو هەشی شوباتی ٢٠١٣ کۆپۆنێک هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی ٢ بڵاوکراوە بەخۆڕایی، واتا دەتوانی ٢ بڵاوکراوە بەخۆڕایی دابنێی. کۆدی کۆپۆن (mn-nwem).

دوو بەشی یارمەتی و پشتگیری هەیە بێجگە لە پەڕەی [url=http://www.find.ba/contact-us.html]پەیوەندی[/url]، یەکەمیان، سەکۆیە [url=http://forum.find.ba/]forum.find.ba[/url] کە تایبەتە بە کێشەی گشتی و چۆنیەتی بەکارهێنانی تایبەتمەندیەکانی ماڵپەڕەکە. دووەمیان، مێزی یارمەتی [url=http://help.find.ba/]help.find.ba[/url] کە تایبەتە بە یارمەتی دانی تایبەتی لەڕێگای ناردنی بلیت لەلایەن فرۆشیار.

تێبینی: دەتوانی لەڕێگای[url=https://www.facebook.com/login.php?api_key=317462165026936&skip_api_login=1&display=popup&cancel_url=http%3A%2F%2Fstatic.ak.facebook.com%2Fconnect%2Fxd_arbiter.php%3Fversion%3D18%23cb%3Dfdf666424%26origin%3Dhttp%253A%252F%252Fwww.find.ba%252Ff26b030164%26domain%3Dwww.find.ba%26relation%3Dopener%26frame%3Df1573ac62%26error_reason%3Duser_denied%26error%3Daccess_denied%26error_description%3DThe%2Buser%2Bdenied%2Byour%2Brequest.&fbconnect=1&next=https%3A%2F%2Fwww.facebook.com%2Fdialog%2Fpermissions.request%3F_path%3Dpermissions.request%26app_id%3D317462165026936%26redirect_uri%3Dhttp%253A%252F%252Fstatic.ak.facebook.com%252Fconnect%252Fxd_arbiter.php%253Fversion%253D18%2523cb%253Dfdf666424%2526origin%253Dhttp%25253A%25252F%25252Fwww.find.ba%25252Ff26b030164%2526domain%253Dwww.find.ba%2526relation%253Dopener%2526frame%253Df1573ac62%26sdk%3Djoey%26display%3Dpopup%26response_type%3Dtoken%252Csigned_request%26domain%3Dwww.find.ba%26perms%3Demail%26fbconnect%3D1%26from_login%3D1%26client_id%3D317462165026936&rcount=1] فەیسبووک[/url] بچیە ژوورەوە، بێ ئەوەی خۆت لە ماڵپەڕەکە تۆماربکەی، ماڵپەڕەکە خۆکارانە هەژمارەکەت بۆ دروست دەکات.

بۆچوونەکان

بژی کاک هۆژان. هیوادارم پرۆژەکە سەرکەوتوو بێت.

دست خۆش کارێکى رێکو پێکو نایابە

دەست خۆش ، بەڵام پرسیارێک ئاسیا و زەین لە سەتا چەندی پارەکە وەرئەگرن بۆ ئەم خزمەتگوزاریە؟