كیشەی لینوكس
سلاو بەریزان
پرسیاریكم هەبوو دەربارەی لینوسكی ( Ubuntu 12.10 )
من ئەمرۆ لینوكسی ( Ubuntu 12.10 ) دابەزاندوه كیشەم ئەوەیە ئایا دەبیت وەكو شیوەی ویندۆز دابەزیت یاخودی دەبیت لەسەر سیستەمی وەهمی دایبەزینم
لەگەل ئەوەش جۆنیەتی دابەزینی جۆنە زانیاریم دەویت لەسەری
هاوكاریتان جیگای ریزە
لەگەل ریزم
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
سڵاو کاک ڕەمەزان
نەخێر وەکو ویندۆز نییە
ئەگەرسەرەتایت لەلینوکس واباشە بەشێوەی وەهمی دایمەزرێنی
[url=http://chawg.org/wiki/VirtualBox]چۆنیەتی دامەزراندنی [/url]
سڵاوکاک ڕەمەزان بۆپرسیاری یەکەمت بزانە [url=http://www.youtube.com/watch?v=S8j1Fo2KRZM]ئەمە[/url] سوودی هەیە
بۆپرسیارەکانی تریشت ،نەخێربەهیچ شێوەیەک ڤایرۆس تووشی سیستەمەکەت نابێت وەزرۆپارێزراودەبیت لەهەمووجۆرەڤایرۆسێک،
نەخێرهاککەرناتوانێت بێتەناوی بەڵام لەویندۆز زۆربەئاسانی هاکەر دەتوانێت بێتەناوسیستەمەکەت ،
من ئووبوونتووبەکاردەبەم زۆربێ کێشەوخێرایە هیوادارم تۆش بەردەوام بیت لەسەرلینوکس .
هەربژین.
برا بەڕێزەکەم کاک ڕەمەزان،
لینوکس سیستەمێکی کارگێڕی تری تەواو جیاوازە لە ویندۆز، تۆ کێشەی ناساندنی ڕەقەکاڵەیەکی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتت بۆ دروست بووە، دڵنیابە کێشەی ترت زۆر دەبێ چونکە ئەو شتانەی تۆ لەسەر ویندۆز کارت پێکردووە بەوجۆرە لەسەر لینوکس ناڕۆن، هەمان شت دەبوو ئەگەر (خوا نەخواستە) تۆ پێشتر بەکارهێنەری لینوکس بایت و چووبایتە سەر ویندۆز کە شتی وا ڕووی نەداوە :)،
بە کورتی، بۆ ئەوەی بتوانی سوود لەو تیشک نێتە وەربگری بۆ ئینتەرنێت، دەبێ بزانی ناساندنی ڕەقەکاڵا چییە، کە زانیت ناساندنی ڕەقەکاڵا چییە دەبێ بزانی جۆرەکانی ناساندنی ڕەقەکاڵای ئینتەرنێتەکەت چییە، ئینجا دەبێ هەمان ئەو جێگایانە لە لینوکس بزانی، ئیتر حەلەبەشەیە.
ئایا تیشک نێت وەکو ڕێبەر کویکە؟ ئەگەر وایە ئامێرەکە ببەستە بە لاپتۆپەکەت و پاشان username و password ـی تیشک نێت بزانە چییە لە بەشی add network لە سەرەوە لای ڕاست زیادی بکە.
بژین.
هەڤاڵ گیان سەیری ئێرە بکە و کەمێک ورد ببەوە :)
http://chawg.org/meko/viewtopic.php?f=5&t=840