کورد و هاکەر
تۆبڵێیت وابێت و ئێمە ئاگامان لێنەبێت بە سیستمێکی وەکو ویندۆز لە ریزبەندی 10 هاکەرەکانی جیهانابێت کورد؟؟؟؟؟؟
[url=http://youtu.be/mrNs-eellxg]تەماشای ئەم ڕاپۆڕتەی کەناڵی KNN[/url]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
هەربژیت هاککەری کورد،پلەی ١٠یەم !!!
سەیرم بە knn داهات بۆ سیاسەت مانگانە سەد جار مێزوکورسی بۆ ڕۆژنامەنووس و چاودێرانی سیاسی دەبەستێ کەچی بۆ ئایتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەیان لەسەر بابەتی هیچ خەڵک ڕادەگرێ کە هەمووی لە لایکێ و کۆمێنتی زێدەتر نازانێ ، دوایی گەر ئێمە لە ١٠ هاککەرانی چیهانین بۆ دواکەوتین لە کاروانی گەلان
ئەوەشی لێدەرکەن، ڕاپۆرتەکە سەرتاپای شتی نادروست و زانیاری بێبنەمان لەسەر هاک!
حاشا لە حازرین گووی خوارد . هاکەرێ چی و پلەی دەیەمی چی .... بەرنامەی NJRat ی هەڵکردووە و سپایێک دروست دەکا و بە ناوی ڤیدیۆی ڕووتی فلانە هونەرمەند و وێنەی فیسارە کەس ئەینێرێ بۆ ئەو خەڵکە داماوە کە هیچ نازانێ و ئانتی ڤایرۆس و انتی سپایوێر و ... نیە و ڕاست فایلەکە دەکاتەوە و زۆر بە ڕێک و پێکی کۆمپیتەرەکەی دەکا بە سێروێر بۆ کاکی هاکێری وا دەڵێ پلەی دەیەمی هەیە ....
بەڕێزان لە ناو کورد دا تەنانەت یەک هاکەر بە مانا ڕاستەقینەکەی نیمانە تا پلەی هەبێ .
هاککردن هەیە و فێڵکردن هەیە و بیرۆکە هەیە
من ئێستا لە کوردستانم چەن ناوچەیەکی کوردستانم کردووە کە تیای ژیابم هەر کوێ بوومە هێڵەکەم بەخۆڕایی بەکار هێناوە ئەمە مانای ئەوە نییە من هاکەر بم نەخێر هەرگیز شتی وا نییە تەنها دوو بیرۆکەی بچووک بوو بۆم هات لە ڕێگەی گۆڕینی ماک ئەدرێس و دۆزینەوەى بەکارهێنەری سەر تۆڕەکە و بەکاربردنی لە جیاتی ئەوان
ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە من هاکەر بم حاشا وەتەڵا
شتی بچووک لە کوردستان گەورە ئەکرێتەوە ئەویش لە ئەنجامی نەفامی و نەزانینی خەڵکەکەوەیە
ئەگەر تەماشای ڤیدیۆکەتان کردبێت هەر باس باسی فەیسبووک بوو
جارێ ئێوە لەو قوڕە دەرچن ئەوکات باسی هاک بکەن هەر لە بۆچوونی خەڵکەکەوە تاوەکو ئامادەکەری ڕاپۆرتەکە و بێژەرەکە و کەناڵەکەش بڕوا ناکەم دوو بنەمای هاک بزانن
یاخود هەر بتوانن پێناسەیەکی هاک بکەن یاخود هەر نیمچە زانیارییەکیان لێی هەبێت.
ئەگەر بە ئەرشیفدا بگەرێم، پێنج شەش ساڵ لەمەوبەر تا ئەم ساتەش هەمان بۆچوونی کاک Kurddatam م هەبوەو هەیە.
[b]کاک دیلان@ چۆن توانیت ماک ئەدەرەس بگۆڕیت؟[/b]
[color=#000000]بۆ نمونە: تۆ لە سنوری ڕاوتەرەکەی مندایت، من ئەگەر ماک ئەدرەسی یەکێک لە کۆمپیوتەرەکان یا یەکە وایەرلێسەکانی خۆمت بدەمێ، تۆ ئەتوانی چی پێ بکەیت؟ یا تۆ ئەتوانی هەمان ئەدرەس بۆ خۆت بەکاربهێنیت بێ زانینی تێپەڕوشەی ڕاوتەرەکەی من؟[/color]
[color=#000000]
[/color]
http://www.itworld.com/security/280486/how-long-would-it-take-crack-my-password?page=0,1
دیارە مەبەستیان لەڕیزبەندییەکەی [url=http://zone-h.org/stats]Zone-h[/url] دایە و لەو ڕیزبەندییەشدا کوردی تێدایە, باوەڕناکەم ئەم ڕیزبەندیانە بکرێتە پێوەر خۆ ئەگەر واشبێ لەھەمان کاتدا بەگوێرەی ڕیزبەندییەکەی [url=http://www.alexa.com/topsites/countries/IQ]ئەلێکسا[/url] خەڵک لێرە بەس خەریکی کردنەوەی سایتی سێکسین.
کاک بەردەقانی باشە ئەگەر لەسەر ھێڵەکە بووین چی بکەین تا ڕزگارمان بێ لە Armitage و Social-Engineer Toolkit و ئامرازەکانی تر.
هاکەربەوەناڵێن کەسیستەمی ویندۆزبەکاربهێنێت وهیچ لەوێبداڕشتن وپڕۆگرامسازی ...هتد، نەزانێت ،نەک بەپڕۆگرامی NJRat بچێتە ناوهەژماروسیستەمی کەسێکی ترەوە کەتەنهادەزانێت فەیسبووکەکەی بکاتەوەو هیچی تر،
وەهاکەر هیچ نەبێت دەبێت شارەزاییەکی تەواوی لەوێبداڕشتن وبەرنامەسازی و(ڕایەڵە)هەبێت ،جگەلەمانەش سیستەمی باکتراک بەتەواوی شارەزابێت .
ببورە كاك ( [color=#808080]Zandy [/color] ) من وەڵامی ئەم پرسيارەت بۆ شی دەكەمەوە
[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6; font-weight: bold]کاک دیلان@ چۆن توانیت ماک ئەدەرەس بگۆڕیت؟[/size][size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6; color: #000000]بۆ نمونە: تۆ لە سنوری ڕاوتەرەکەی مندایت، من ئەگەر ماک ئەدرەسی یەکێک لە کۆمپیوتەرەکان یا یەکە وایەرلێسەکانی خۆمت بدەمێ، تۆ ئەتوانی چی پێ بکەیت؟ یا تۆ ئەتوانی هەمان ئەدرەس بۆ خۆت بەکاربهێنیت بێ زانینی تێپەڕوشەی ڕاوتەرەکەی من؟[/size]
لە كوردستان زۆربە ڤايدرەكانی پەخش كردنی ئينتەرنێت راوتەری جۆری مايكرۆتێك بەكاردێنن لەم راوتەر ئەگەر خزمەتگوزارێكەی جۆر ( host page ) بێت ئەو دەتوانی زۆر بەئاسانی ئەو كەسانەی ئەو شێوە چوونە ژوورە بەكاردێنن لە ( DOS ) بە فەرمانی ( ARP -A ) بەكاربێنی ئەو ( IP ) و ( MAC address ) بەدەست بخەی داواتر لە بەشی نێتۆرك جيَگای تايبەت هەيە بۆ گۆرينی ( MAC address ) بەمەش كاتێك ئەم كارەت كرد ئەو كەسەی كە ( MAC address ) لە ژوورەوە بێت تۆ لەگەڵی لە ژوورەوە بيت سود لەوهێڵە وەربگری بەڵام ئەگەر جۆری ( pppoe ) بێت ئەم كارە ناكرێت يان ئەگەر بەشی پاراستنی راوتەرەكە بەهێز كرابێت .
منیش مەبەستم ئەو جێگە تایبەتەیە لە کوێدایە؟
بەکارهێنانی ئنتەرنێت لە کوردستان هەر زۆر ترسناکە، ئەگەر لە ڕێگای SSL ـەوە نەبێت.
Man in The Middle دەتوانێت دەست بەسەر هەموو تۆڕەکانی کوردستانەوە بگرێت، لەوانەیە یەک ڕۆژیش نەخایەنێت.
http://fact-in-hack.blogspot.nl/2009/09/man-in-middle-attack.html
ئەو ڕێبەرکویک و ئاسیا و نازانم چی، زۆربەیان ژمارەی ئایپی ناوەکی دەبەخشن، واتا لەگەڵ زۆربەی ئامێرەکانی سەر هەمان تۆڕ، دراوسێن و هەمان دەرچە (Gateway) بەکاردێنن.
وەڵلاهوئەعلەم
ئەم هاکەرە چاوجوانە با Iptable ی لینوکس هاکبکات.
http://en.wikipedia.org/wiki/Iptables
لەوانەیە خولە چەخماخەکەی خۆمان بووبێت:
http://kurditgroup.org/n/13305
کاکە بەردەقانی ڕاستەکەیت هێڵەکانی کوردستان زۆرلاوازن لەڕووی پارێزگارییەوە ئەگەر هاکەرێکی زۆرزیرەک پێی بزانێت بەخواهەمووی تەخت دەکات :) ،بەتایبەتی هێڵی ڕێبەر چونکە ڕاوتەرەکانیان پارێزگاری زۆری لەسەردانەنراوە.
ئەی ئەمەیان دەبێت چۆن بێت ئایادەبێت ئەم هێڵەش وەکوئەوانی ترهێواش بێت لەکارکردن؟
[url=http://www.krg.org/a/d.aspx?s=010000&l=13&a=46449] لەمەودوا كۆمپانیاكانی بواری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەكوردستاندا دەبێت كار بەسیستەمی (LTE) بكەن.[/url]
کاک بڕیار،
4g دەمێکە لە هەولێر هەیە، وەزارەت خەوتووە. باوەڕناکەم خۆیان بزانن باس لە چی دەکەن.
خێرایی هێڵی ئنتەرنێت هەرچەندیش خێرابێت لەناوەوە، ئەگەر سەرچاوەکەی لاوازبێت، هیچ ناگۆڕێت.
هەتاوەکە کاری پێنەکەم باوەڕیان پێناکەم .
شەوێکی خۆش.
(ئەو ڕێبەرکویک و ئاسیا و نازانم چی، زۆربەیان ژمارەی ئایپی ناوەکی دەبەخشن، واتا لەگەڵ زۆربەی ئامێرەکانی سەر هەمان تۆڕ، دراوسێن و هەمان دەرچە (Gateway) بەکاردێنن)
وەڵلا زۆر ڕاستە ماوەیەک لەمەوبەر بەکارھێنەرانی یەکێک لەھێڵەکانی ئنتەرنێت کەسیان نەیاندەتوانی لەکۆمەڵێک بنکەی بارکردن فایل دابگرن , دیاربوو یەکێک لەبەکارھێنەرەکان سنوری دیاریکراوی داگرتنی تێپەڕاندبوو, نازانم چۆن کێشەکەیان چارەسەر کرد.
[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]منیش مەبەستم ئەو جێگە تایبەتەیە لە کوێدایە؟[/size]
[size= 15px]بەو شێوە كە لە وێنەكە ديارە يان بە هۆی بەكارهێنانای بەرنامەی [/size]
[size= 15px] [/size]http://download.cnet.com/Technitium-MAC-Address-Changer/3000-2085_4-10554920.html
[size= 15px]
[/size]
[size= 15px]
[/size]
[size= 15px]
[/size]
[size= 15px]
[/size]
[size= 15px]
[/size]
کاک دیلان، منیش 100% لەگەڵتدام، هەرچەندە 128 بیت، ئەگەر وشەنهێنییەکەی زۆر زۆر بەهێزنەبێت، بەچەند چرکەیەک هاک دەکرێت.
WPA پێویستە، چونکە WEP کونی تیایە.
باسەکەتان خۆشە! بۆ نەینێرینەوە بۆ کەی ئێن ئێن؟
کاکە بەردە، ئەمەش جوانە http://xkcd.com/936/
:)
كاك ( Dilan ) قەسەكەت جوانە بەڵام ڤايدەرەكانی كوردستان هيچی ( WEP ) لە سەر نيە ئەگەر يش هەبێت بەرنامەی تايبەت هەيە بۆ شكاندنی بەڵام كاتی زۆر دەوێت نموونەشە بەرنامەی ( Aircrack ) ئە ميش سايتی تايبەت بەو بەرنامەيە ( www.aircrack-ng.org ) كە شتەكانی بە تەسەلی تێداد باس كراوەو بۆ زۆر بەی سيستمەی بەگەڕ خەرەكان دروست كراوە .
سوپاس کاک کۆچەر، بەڵام لەم بارەدا بۆ نمونە، تۆ ماک ئەدرەسی کۆمپیوتەرەکەی خۆت ئەکەی بەوەی من، بێگومان وەکو کاک دیلان ئاماژەی پێکردووە، ئەمە لەوبارەدا دەکرێت، ئەگەر کەسێک فلتەری چالاک کردبێت، تۆش ئەبێت جگە لەمام ئەدرەسی خۆت، ئەبێ یەکێک لەو کۆمپیوتەرانەی ریگەپێدراون بگۆڕیت، چونکە دوو ئەدرەسی هاوشێوە بن، هەر ئەوەیان ڕێگەپێدەدات کەیەکەم جار، ئاد کراوە.
بۆ پاراستن WPA2 باشە.
منیش دوێنێ ئەو هەواڵەی LTE م خوێندەوە پێم سەیربوو، نەرویج یەکەم وڵات بوو ئەم خزمەتگوزاریەی پێشکەش کرد، کەچی وا دوساڵە هەر لەدەوربەری ئۆسڵۆ تێپەڕی نەکردووە، نازانم چۆن گەیشتە کوردستان!
http://code.google.com/p/reaver-wps/
من ئەمەیانم بەکارنەهێناوە بەڵام خۆیان ئاماژەیان پێداوە بۆ WPA/WPA2 کڕاکردنەکە ٤ تا ١٠ سەعات دەخایەنێت.
من ڕاوتەرەکەم d.linkهاك کراوە هیچ دەستەڵاتێکم بە سەریەوە نی یە..لە بەر ئەوەی دوو هێڵی وایەرلێس پەخش دەکات دانەیەك یان ئەوەی خۆم پاس ۆردی دەگۆڕم کێشەی نی یە بەڵام دووەمیان کراوەیە من هیچم لە گەڵ ی دا بۆ ناکرێت کەس چارەسەری لا هەیە..وایەرلێسەکەم wpa2,psk

ئەوەنی خەریکی هاکن بیانتوانیە شتێکی بەستیشیان بکردایە باشتر نیە