بە کوردی بە "دەوام" دەڵێن چی؟
سڵاو،
بە کوردی بە "دەوام" دەڵێن چی؟
سووپاس.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
ئیش یان کار پێم وایە گونجاوە، وەک لەم نمونەیە.
دەچم بۆ دەوام :: دەچم بۆ ئیش، دەچم بۆ کار
کاک تێکۆشەر ناتوانین بەهەموو ئیشێک یان کارێک بڵێین دەوام ، دەوام بۆ کارێکی هەمیشەیی یان پیشەی ماوە درێژ یان ڕۆژانە وەک فەرمانبەری پزیشکی مامۆستا هتد... بەکاردێت بەمەش لەکار جیاواز دەبێت
کاک شاخەوان تەماشای فەرنگی [url=http://www.kurdi.fi/ferheng/henbane-borine/index.htm]هەنبانە بۆرینە[/url]ی هەژار بکە لاپەڕە 359 ڕوونی کردۆتەوە.
ئەمە ووشەکە عەرەبیە ، ئەوەی هەنبانە بۆرینەش بەس کردویەتی بە کوردی پەتی واتە ترجومەکەی بە کوردی نوسیوە ئەگینا ئەوە ئەو مانایە نیە کە تۆ بۆی دەگەڕێی چونکە هەر ووشەی "دام" یان "داوم"ـەی زمانی عەرەبی کوردوەتە کوردی .
ئەگەر وابێ ئەڵێی ئەچم بۆ مانەوە یان ئەجم بۆ نەفەوتان ، هیچی ئەو مانایە نادات کە ئێمە ئەمانەوێ ، وەک کاک تێکۆشەر وتی کار یان ئیش تا ڕادەیەک لە هەمووی نزیک ترە.
بژین،
هاوڕییان ئەگەر " دەوام " عەرەبی بێت و بمانەوێت بەکاری نەهێنین ، ئەوا " کار" فارسییەو ئیشیش " عیش" ـی عەرەبییەوە و لە کوردیدا جەڕیندراوە وەک هەزاران وشەی تری عەرەبی کە لەوانەیە عەرب خۆشیان نەزانن کە لە بنچینەدا عەربی بوون . بە رای من "دوام" هەر دەوام بێت ، گریمان دەوامیشمان گۆڕی ، ئەی چی لە " بەردەوام" بکەین ؟ ...
کاکە بەردەوام شتێکی ترە و پەیوەندی بە عەرەبیەوە نیە ، وە هەروەها کار ووشەیەکی کوردیەو .
بژین،
دەست خۆش کاک جوتیار ، خۆزگە منیش وەک بەڕیزت دڵنیا ئەبووم کە ووشەی کار کوردییە و پارسەکان لە ئێمەیان وەرگرتوە .بەڵام بە هۆی ژیانمەوە لە ناویان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لەوە دڵنیام کە ئەوان ڕۆژانە ئەو ووشەیە زۆر زیاتر لە کورد بەکار ئەهێنن ، بۆ نموونە ئەوان ئەڵین( " کار داری ؟ " واتە ئیشت هەیە ؟ یان چه کار کردی/ چە کار میکنی/ یک کار خوب است/ هتد ... ) . من وای بە ڕاستر ئەزانم بڵێن ووشەی کار لە ووشە ئێرانییە کۆنەکانە کە کوردی و پارسی و لوڕی و دەری و زۆری تر ئەگرێتەوە .
بۆ بەردەوام ، بەدڵنیای ووشەیەکی چیاوازە لە مانادا( معنی دا ) وەک ئاماژەتان بۆ کردوە بەڵام لە ڕووی زمانەوانییەوە لە دەوامەوە پێکهێنراوە وەک زۆر ووشەی تر بۆ نمونە: کەوتن-بەرکەوتن/دەست-بەردەست هتد... دەوام ( دوام/ دیمومة / استمراریة ) بەردەوام ( بشکل مستمر / استمرار ) .
لەگەڵ ڕیزم