تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دیزاینێکی نوێی گەڕانی وێنەی گووگڵ

dilangilli

Dilangilli

بڵاوکراوەتەوە

2013/01/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

کۆمپانیایی گووگڵی ئەمەریکی ڕووکارێکی نوێ یاخود بەرگێکی نوێی دیزاین کردووە بۆ بەشی گەڕانی وێنە بەشێوەیەک کە زۆر لە بەکارهێنەر ناکات بۆ بینینی وێنەیەکی گەورە یان کردنەوەى وێنەیەک لە بازدەرێکی نوێ.
کۆمپانیایی گووگڵ لە [url=http://googlewebmastercentral.blogspot.com/2013/01/faster-image-search.html]بڵاگی فەرمی خۆی[/url] ئەوەی خستەڕوو کە دیزاینە نوێکە ڕێگە خۆشکەرە بۆ گەڕانێکی خێرا و بێ سەرئێشە وە ئەنجامی گەڕانەکە لە هەمان پەڕە دەردەکەوێت ئامرازی نوێ و هەموو ئەو ئامرازانەی پەیوەستن بە کردنەوەى وێنەکە و پیشاندانی بەشێوەیەکی ئۆڕجیناڵ تێیدا دادەنرێت.

بڵاگی فەرمی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم دیزاینە نوێیە ڕێگەخۆشکەرە بۆ ئەوەى بە شێوەیەکی ئاسان بەستەر و زانیارێکانی تایبەت بە وێنەکە لە هەمان پەڕەدا ببینرێت لەهەمان کاتدا کارێکی باشە بۆ ئەوانە هێڵی ئینتەرنێتیان خاوە چونکە ماڵپەڕی خاوەن وێنە دەرناکەوێت ئەمیش ئەبێتە هۆی کەمی بەدەرکەوتنی زانیاری ماڵپەڕەکە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک [url=http://kurditgroup.org/u/dilangilli]Dilangilli[/url] بێگومان سوودی زۆری دەبێت بۆئەو‌کەسانەی هێڵەکەیان هێواش/خاوە، وەکوخۆم :(
بژیت.