باسـێـكی گـرنـگ لـەسـەر ( Botnet FAQ/Q&A )
[b]سڵاو [/b]
[b]بەڕێزان زۆر خۆم بەخۆشحاڵ ئەزانم كە لێرە بوومەتە ئەندام و لەگەڵ ئەم هەموو كەسە شارەزایە كارئەكەم خۆم چەندین جار سەردانی ئەم ماڵپەڕەم كردووە بەس نەبوومەتە ئەندام ئەمڕۆ بوومە ئەندام و منیش حەزم كرد خزمەتێكی بچووك بە كورد لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە جوانە بگەینم منیش بە هەمان شێوەی ئێوە لە بەشی ئایتی ئەخوێنم و درێژە بە خوێندنم ئەیەم بە هیوام پێكەوە كارێكی جوان بكەین ...........[/b]
[b]لە یەكەم بابەتم باس لە زانستی بووت نێت ئەكەم با بزانین چیە و بۆچی بەكاردێت ؟؟؟!!!![/b]
[b]ئێستا باسێكی گرنگ لەسەر لەو زانستە ئەكەم كە ڕۆژانە بە سەدان هەزار هاوڵاتی ئەخاتە گریان و تەنها یەك كەسیش دڵ خۆش ئەكات ئەویش ( زانستی بووت نێت ) .[/b]
[b]ئەزانین ڕۆژانە لەم لاو لەولا ئەیبیستین كە باس لە بووت ئەكرێت و وە هەندێك لە ئێمەی كورد لێی شارەزاین و زۆربەشمان لێی نازانین ئێستا من هەندێك باستان بۆ ئەكەم لەسەری بۆ ئەوەی كەمێك لێی شارەزاببن ، فەرموون .......[/b]
[b]پ : پرسیار [/b]
[b]و : وەڵام [/b]
[b]پ : بووت چیە ؟[/b]
[b]و : بووت پڕۆگرامێكی كیناویە كە چەندین ئیشی جۆراو جۆرت بۆ ئەنجام ئەدات ، كە هەر كاتێك تۆ ئیشێكت بووێت ئەوە بووت ئەبێتە ئەدمینی تۆ و هەر شتێكت بوێت دەستی بەسەردا ئەگرێت و بۆت ئەهێنێتە بەر دەستت .[/b]
[b]پ : بووت نێت چیە ؟[/b]
[b]و : botnet ئەتوانین بڵێین پەیوەندیەكە ( network ) لە نێوان چەندین كۆمپیوتەر كە هەر كاتێك تۆ توانیت دەست بەسەر كۆمپیوتەرێكدا بگریت ئەوە لە ڕیگەی ئەو كۆمپیوتەرەوە ئەتوانی دەست بەسەر كۆمپیوتەرەكانی تریش بگریت بۆیە ئەڵێین Network ە ، ئەویش بە هۆی كۆماند لە لایەن botnet admin . [/b]
[b]پ : ئەتوانم چی بكەم بە بووت ؟[/b]
[b]و : تۆ ئەتوانی بە بووت هەر یەكێك لەم كارانە بكەیت :[/b]
[b]* بڵاوكردنەوەی P2P وەك ( Limewire, uTorrent ..... هتد )[/b]
[b]* بڵاوكردنەوە لە ڕێگەی IM وەك ( پەیوەندی كردن لە ڕێگەی MSN, AIM ..... هتد )[/b]
[b]* ئەتوانی كرداری DDoS attacking ئەنجام بدەیت( وە " مانای DDoS attacking چیە " )[/b]
[b]* ئەتوانی كرداری سپامی ئیمێلەكان ئەنجام بدەیت [/b]
[b]* كۆكردنەوەی زانیاری تاكە كەسی وەك ( پاسۆرد ، زانیاری بانكی .... هتد )[/b]
[b]پ : چۆن ئەتوانم بە بووتەكان بلێم ئەو ئیشەم بۆ بكەن ؟[/b]
[b]و : هەمیشە بووتەكان بە كۆماند ئیش ئەكەن واتە بە فرمانی دەست ئەچیتە ژوورەوە بۆ IRC لە لایەن بەكارهێنەر ، هەتا خۆت كۆماند نەنووسیت و فرمانی نەدەیتێ ئەوە هیچت بۆ ناكات .[/b]
[b]پ : مەبەست چیە لە IRC ؟[/b]
[b]و : IRC كورتكراوەی وشەی جیهانی Internet Relay Chat ، كە ئەمەیان بۆ نموونە كۆمەڵێك نامە ئەنێریت و ئەتوانی قسە لەگەڵ ئەو كەسە بكەیت كە خۆت مەبەستە لە ڕێگەی نامەی تایبەتی ، بۆ ئەوەی IRC بەكاربهێنیت ئەوە پێویستت بە client ە وەك : ChatZilla, XChat یان mIRC ، پاشان ئەتوانی تۆ پەیوەندی بە هەر یەكێكیانەوە بكەیت و خۆت چەناڵەكە دیاری بكەیت كە مەبەستە .[/b]
[b]پ : چۆن بتوانم botnet بە دەست بهێنم ؟[/b]
[b]و : یەكەم تۆ پێویستت بە Source Code ی بەرنامەكان هەیە بۆ ئەوەی كارەكانت بە تەواوەتی جێبەجێ بكەیت ، زۆربەی بووتەكان بە هۆی ++C دروست ئەكرێن و تێكەڵ ئەكرێـن ، بەڵام تۆ پێویستت بە شارەزابوون لە پڕۆگرامینگدا نیە بۆ ئەو كارە ، هەمیشە لە یەك فایل ئیشەكە ئەكەین "Configs.h" یان هەر شتێكی تر كە تۆ بتوانی دەست كاری بكەیت ، بۆ ئەوەی ڕێگەی IRC بدۆزینەوە ئەوە پێویستمان بە هەندێك زانیاریە بۆ ئەو مەبەستە سەیری Source ی بووتەكە ئەكەین لە بەشی بووت نێت وەرە لەگەلم بۆ ئەوەی زیاتر بزانیت .[/b]
[b]پ : چ زمانێكی پڕۆگرامینگ بەكاریەت بۆ دروستكردنی Botnet ؟[/b]
[b]و : هەمیشە یەكێك لەم دووانە بەكاردێت Delphi یان VB .[/b]
[b]پ : ئایا Botnet حەرامە ؟[/b]
[b]و : لە ڕووی شەریعەتی ئیسلامیەوە بەڵی حەرامە چونكە تۆ هەر كاتك هەڵئەستیت بە بڵاوكردنەوەی بووت ئەوە تۆ هەڵئەستیت بە دزینی زانیاری خەڵكی و ئەمەش ئەبێتە هۆی كێشە و ڕەنگە بگیرێیت ، 99% بووتەكان هەڵئەستن بە كوژاندنەوەی سەروو 10,000 بووت هەرچەندە ئەمەش ئەبێتە هۆی دەولەمەندبوون بۆ ئەو مەبەستە ئەتوانین سێرڤەری IRC دروست بكەین و كە نەبێتە هۆی سڕینەوەی .[/b]
[b]پ : ئەوە شتێكی ڕاستە كە من ئەتوانم لە ڕێگەیەوە پارە بە دەست بهێنم ؟[/b]
[b]و : بەڵی ئەگەر هەوڵ و كۆشش بكەیت ، تۆ ئەتوانی بووتەكە دروست بكەیت و لە سایتێك بەرزی بكەیتەوە كە بەژداربووانی زۆر بێت بۆ داونلۆد كردن زۆرێك لە خەلكان هەن كە ئەكاونتیان هەیە پارەی تێدایە ئەیفرۆشن بۆ ئەوەی بووتی پێ بكرن بە نرخێكی هەرزان تۆ ناتوانی ئێستا ئەوە بكەیت هەتا ناوبانگت نەبێت و پاشان پێویستت بە پارەیەكی باش هەیە بۆ ئەوەی IRC یەكەت لەسەر هۆستێكی باش دابنێیت . [/b]
[b]پ : چۆن بتوانم بووتكەم بپارێزم/بیشارمەوە ؟[/b]
[b]و : پێویستت بە هۆستێكی بەهێزە تاك بێت لە ناو هۆستەكان ، بۆ نموونە لە وڵاتێكی وەك سووید باشترین هۆست پێشكەش ئەكات چونكە هۆست و سێرڤەرێكی زۆری لەسەرە و ئەتوانیت لە ڕێگەی ئەوەوە بووتەكەت بەژداری پێبكەیت و Network ێكی ئێجگار گەورە بە دەست بهێنیت ، وە هەروەها ئەتوانی پاسۆردی IRC channel ڕابسپێریت و بێگومان ئەمە بۆ ئەوەیە كە بووتەكەت بشاریتەوە ئینجا ئەو كاتە پێویست ئەكات تەشفیری بكەیت یان نا .[/b]
[b]پ : خەڵكان زیاتر بووت بۆچی بەكارئەهێنن ؟ [/b]
[b]و : بۆ زۆرێتی ئەوە خەڵكان زیاتر لە بواری DDoS attacks ی وێب سایتەكان بەكاری ئەهێنن ئەویش لە ڕیگەی ئەوەی كەوا بووتێكی باش دروست ئەكەن و پاشان ئەیفرۆشنەوە و چەند كەسێك پێكەوە ئەیكرن و پاشان كارەكانیانی پێ جێبەجێ ئەكەن [/b]
[b]پ : چۆن ئەتوانم بووتەكەم بڵاو بكەمەوە ؟ [/b]
[b]و : زۆر لە بووتەكان لە ڕێگەی سیاتە تۆڕینتەكانەوە یان سایتە بازرگانیەكانەوە بڵاو ئەكرێنەوە وە هەر یەك لە بووتەكان ئیشی جیاواز جێبەجێ ئەكەن و ڕەنگە تۆ لەو شوێنانە بڵاوی بكەیتەوە 150 ئەكاونتت دەست بكەوێت كە هەر یەكە و فرمانێكت داوەتێ بۆ نموونە كەسانێكی زۆر بووت دروست ئەكەن تەنها بۆ ئەوەی ببنە ئەدمینی شتە سەرەكیەكان وەك سێرڤەری سایتەكان یان هەر شتێكی تر كە كڕیاری بووت داوای بكات [/b]
[b]پ : كام جۆر لە بووتەكان باشترینە ؟[/b]
[b]و : لە ئێستادا باشترین بووت بریتیە لە جۆری بووتی جاڤا كە ئێستا لە ناو خەڵكدا بەربلاوە و ناوبانگی دەركردووە كە زۆر بە شێوەیەكی نهێنیانە دروست ئەكرێت ( professional ) كە تۆ ئەتوانی چاودێری كەسی بەرامبەر بكەیت و بە بەكارهێنانی جاڤا وە هەمان بووت بە VB.NET داڕێژراوە كە ئەوەیان پێویستت بە NET framework وە بووتی VB6 پێویستت بە فایلی .ocx بەس بە ڕای من باشترین بووت بریتیە لەو بووتەی كە بە ++C كۆد ئەكرێت وەك IMBot[/b]
[b]پ : چۆن بووتەكەم ببەستمەوە بە IRC server ؟[/b]
[b]و : زۆربەی بووتەكان كە دروست ئەكرێن ئەوە لەگەڵیا فایلێكی TXT هەیە تۆ ئەتوانی بگەڕێیت بە دوای جۆرە جیاوازەكان وەك HF تەنها بگەڕی بە دوای ناوی بووتەكە فایلەكەت بۆ ئەهێنێت وە ئەگەریش نەتوانی بیدۆزیتەوە ئەوە هەمیشە فایلێكی لەگەڵە بە ناوی "config.h" لە (++C) یان هەر زمانێكی تر بێت ئەوە فایلەكە بكەرەوە و پاشان بگەڕی بۆ ئەو ناوی بووتەكەت بۆ نموونە بەم شێوەیە [/b]
[b]//"server","pass",6667,"channel","channelpass","-ix";[/b]
[b]لەو كاتەیا تۆ پێویستت بە زانیاری بووتەكە ئەبێت .[/b]
[b]پ : بۆ نموونە RAT ئایا ئەتوانم كۆنتڕۆلی هۆستەكەم بكەم لە IRC channel ؟[/b]
[b]و : بۆ نموونە RAT تۆ ناتوانی كۆنترۆڵی ڕاتەكە بكەیت بەڵكو تۆ پێویستە بە هۆی كۆماندەوە كارەكان جێبەجێ بكەیت [/b]
[b]پ : DDoSeR یان هەر botnet ؟[/b]
[b]و : DDoser هیچ پەیوەندیەكی نیە بە بووتەوە واتە هیچ شتێكی نیە بۆ بووت .[/b]
[b]یەك پرسیاری خەتەر [/b]
[b]پ : چیت بەسەر دێت ئەگەر گرتیانی ؟[/b]
[b]و : لە ئەمریكادا یاسای تایبەتی بۆی هەیە ئەتوانی لە ڕیگەی ئەم لینكەوە بزانیت [/b]
[b]http://www.out-law.com/page-5508[/b]
[b]لە كۆتایشدا من هیچم نەماوە بیڵێم تەنها ویستم بەم زاسنتەتان ئاشنا بكەم چونكە بەڕاستی زانستێكی زۆر گرنگە من پێت ئەڵێم بیزانە بەس بەكاری مەهێنە چونكە بینیت لە ئەمریكا چ یاسایەكی هەیە بۆیە تكایە ئاگادار بە كاتێك بەكاری ئەھێنیت .[/b]
[b]
[/b]
[b]
[/b]
[b]
[/b]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون