تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

بۆ فۆتۆگرافان:کامیان هەڵبژێرم Canon -600D یان Canon 650D

لاوەند

لاوەند

بڵاوکراوەتەوە

2013/01/24

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

من دەمەوێ کامێرایەکی چاک هەڵبژێرم سەیری ئینتەرنێتم کرد دوانم بەدڵ بوو
١-CANON EOS 600D
٢-CANON EOS 650D

[url=http://www.ephotozine.com/article/canon-eos-600d-vs-650d-dslr-comparison-19379]تایبەتمەندیەکان[/url]

دەپرسم کامیان باشترە؟؟

بەو پێەی لە وێبەكان گەڕام و گەڕێنەری گووگڵیشم بەكارهێنا شتێكی لەم جۆرەم دەست كەوت

http://www.ephotozine.com/article/canon-eos-600d-vs-650d-dslr-comparison-19379

وە بە ڕای من 605D باشترە و هەندێك لە ماڵپەڕەكانیش سەرنجیان بەوە داوە خۆشت ئەتوانی لەو بەستەی بۆم زیاد كردووی زیاتر بخونێتەوە

وایە 650D تایبەتمەندی بەرزترە لە 600D

وە 650D شاشەکەی Touch بەڵام من لەڕووی ڕەزولوشنی Resolution و توانای HDR م مەبەستە کامیان چاکترە لەم ڕووەوە!؟؟

من خؤم 600D بەکار ئەهێنم هیچ کێشەی نییە و کامیرایەکی ڕێک و پێکە بۆ تاکەکەسی
بۆ ئەوەى بڵێی کامەیان باشتر هەردووکیان باشن
هەندێک گۆڕانکاری هەیە لە ڕوومەت و شاشە چەند ئامرازێک
بەگشتی گۆڕانکاری و جیاوازی نێوان هەردووکیان کەمە واتا جیاوازییەکی کەم هەیە لە نێوانیان

تەماشای خوارەوەى ئەم پەڕەیەبکە جیاوازێکانت بۆ دەردەکەوێت http://www.ephotozine.com/article/canon-eos-600d-vs-650d-dslr-comparison-19379
تەماشای ئەم بەستەرەش بکە بۆئەوەى ئەو وێنانە ببینی کە من بە 600D گرتوومە http://500px.com/dilan-kurdistani
لە کۆتاییش پێت دەڵێم ئەگەر لەڕووی مادییەوە هەتەئەوە Canon 5D Mark بکڕە ئەگەر نا ئەوە هەرکام لەوانە بکڕی پەشیمان نابیتەوەبەڵام 600D یان 650D کڕی یابانێکەی بکڕە هەرچەندە زۆر کەمە...

سپاس کاک دیلان ، من بەس بۆخۆمە
بەس پرسیارێک لەسەر نرخەکان ، تۆ 600D یت بەچەند کڕیوە
من نزیکی ٥٥٠ بۆ ٧٠٠ دۆلار دەدەم
ئەوڕۆ چوومە بازاڕ لە هەولێر 600D بە ٥٣٠ و ٦٠٠ و ٥٨٠ دۆلار هەبوو لە شوێنی تریش بە ٨٠٠ و ٦٨٠ دۆلار هەن
وە 650D بە ٧٠٠ دۆلار بوو

من لە هەولێر/ لای قەڵا کڕیم تایلەندی هەبوو و یابانیش هەبوو
دوکان و نرخێکی دانابوو 700$ و 730$ لەو نێوانەیە بەس یەک دوکان بە 690$ بوو کڕیم بێ میمۆری
لەم بەروارە 2/9/2012.

سپاس ، منیش بەرامبەر قەڵام ووت , لای باخی شار