تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دامەزراندني سەندیکای کۆمپیوتەر زانانی کوردستان

kadir1971

Kadir1971

بڵاوکراوەتەوە

2013/01/20

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔27۔ )

 

دوای هەوڵ و ماندو بوونێکی زۆر توانیمان بە فەرمی سەندیکای کۆمپیوتەر زانانی کوردستان دابمەزرێنین کە کاردەکات بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی ناوی هەڵگرانی بروانامەی کۆمپیوتەر وەکو هەموو بوارەکانی تر دەستەبەر بکەین، بتوانین مافەکانی هەڵگری ئەم بڕوانامەیە دەستەبەر بکەین، لە هەموو ئاستەکاندا، بۆ ئەوەی سەنگیکی خۆی هەبێت لە کوردستان و بڕوانامەکەمان و ناومان بچوک نەکرێتەوە وەکو ئەوەی بە خولێک فێردەبیت زیاتر گرنگی پێ بدریت وەک کەسێکی خاوەن بڕوانامە لە کۆمپیوتەردا . وە چەندین کاری دیکە کە لەبەرنامەی سەندیکادایا بەدەستی بهێنین بۆ هەڵگرانی بروانامەی کۆمپیوتەر لە لایەنی دەرماڵە بۆ بروانامەکان و بروانامەکانمان بۆ کۆمبانیایەکان ئاشنا بکریت و خزمەت بە گشت فەرمانگەکانی حکومەت بکریت لە گشت بوارەکاندا وە هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەى ئاستی بروانامەی ئەندامان.....
سەندیکاکەمان کە ئیستاکە مۆلەتی پێدراوە بەرنامەی ئێمەیە بە فەرمی داکۆکی لە مافەکانتان بکەین واتە مافی ئەندامانی سەندیکا
بۆیە بەڕێزان ئەم بابەتە بۆ گشت هاوڕێیانتان بنێرن کە هەڵگری بڕوانامەی (دکتۆرا، ماستەر،بکالۆریۆس،دبلۆم) لە بواری کۆمبیوتەر کە ئاگادار بن ئیستا بە فەرمی سەندیکای بوارەکەی هەیە لە کوردستان لە پاریزگاکانی هەریمی کوردستان (هەولێر - سلێمانی - دهۆک - ئێدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین) [/b]
بە زووترین کات شوینی سەندیکاتان پێ ڕادەگەیەنین.
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان
دەستەی دامەزرێنەری سەندیکا

بۆچوونەکان

دەستانخۆش و سەرکەوتوبن.
کەواتە ئێوە تەنیا کار بۆ مافی ئەوانە دەکەن کە بەڵگەنامەی دکتۆرا و ماستەریان هەیە، ئیتر گرنگ نییە کابرا چی لەهەگبەکەیدایە، بەم زووانە دکتۆرایەک ئەکڕم، بە ٢٠٠٠ یۆرۆیە.

لە ئێستاوە ئەم سەندیکایە ئەگەر پشتیوانی کەسانێک نەکات کە خۆرسک لە بوارەکە کاردەکەن و شارەزان بەبێ هیچ بڕوانامەیەک، لە ئەنجامدا وەکو سەندیکاکانی تری لێیەت کە تەنیا کۆمەڵێکی بێ بەرهەمی لێ کۆ ئەبێتەوە.

دەستان خۆش بێت
ناوەکەیم بەدڵ نەبوو چوونە لەنێوی سەندیکا ناچێت واباشتر بوو لەجێگای سەندنیکا وەک ڕێکخراو چالاکی مەدەنی کارتان کردبا! ، دوایی لام سەیر بوو کە ئێوە مافی کۆمپیوتەرزانان دەپارێزن لەکاتێ لەپارلەمانی هەرێم نەیاسا هەیە لەسەر ئەمە ئایە ئێوە بەکام یاسا کاردەکەن کەلەبنەڕەتدا بوونی نیە!؟؟ دوایین پرسیار ئایا تاکوو ئێستا لەهەرێم کامپوێتەرزان مافخوراو و هتد... بووە تاکوو ئێوە بۆ وێنا لە ددادگا مافپارێزی بۆ کەن! دوایی ئێوە گەر لە سەربنەمای بڕواناممەی دۆکتۆرا و ماستەر هتد.. کار بکەن ئەو ٣ کەس ناببینەوە! ئەوەی لەهەرێم کامپوێتەر بەشێوەیەکی تاڕادەیەک زانستی بەکاردێنێت تەمەنی خوار ٣٠ ساڵە وواتا باوەڕ ناکەم ماستەرێک و دۆکتۆرا نامەیکی کە لە ویکیپیدیا و هتد... کۆپی پاست کراون خزمەتێک بکات بە چینی زانستخوازن و ئایتیدۆستان

دەست خۆشیتان لێ دەکەم بۆ کردنەوەى سەندیکایەکى وا بەڵام پاساى خۆى هەبێت و ڕەچاوى یاساى خۆى بێت نەک بە یەک چاو سەیرى کەسێکى شارەزا لە بوارى ئایى تى و کەسێکیش بە 25 هەزار کۆرسێکى کۆمپیوتەرى کردووە
لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەرایەتى تەکنەلۆجیاى زانیارى ئای تى هەیە بەقەدەر وەزارەتێک دەسەڵاتیان هەیە هیچ حسابێک بۆ ئەو کەسانە ناکەن کە جێ پەنجەیان دیارە لەو بوارە و هەوڵى بەرەو پێش چوونى ئەو بوارەن . بە داخەوە کە وایە ئیتر چۆن گەشبین بین بە سەندیکایەک کە تاکو ئێستا شوێنتان نیە

دوایی دەست خۆشی.

لام سەیرە بلاوکردنەوەی بابەتەکەتان تەنیا بۆ خاوەن بروانامەکان بێت ، باشە خۆ زانست تەنیا لایی خاوەن بروانامەکان لە زانستی کۆمپیوتەر و نازانم چی لایی ئەوان کەلەکە نەبووە ، ئەوەتە کاک زەند بۆمنیشی بێنە ، بەخوا ئەوە بووە کۆتا زانستی کۆمپیوتەر لە دەزگا خوێندییە کوردییەکان تەنیا زانست و سەرکەوتنی تێدا نییە .

دووبارە سوپاس ..

باشە یەك پرسیار بۆ خاوەن دكتۆرا و ماستەر و شەهادەكانی تر . كوا بەرهەمەكانتان ؟ سوودی چیتان بەو میللەتە گەیاندووە ؟ چیتان كردووە ؟ ئەسڵەن دەزانم ئەوە پڕۆژەی كێ‌ بوو وە كێ‌ دایناوە وە كێ‌ بە كارەكە هەستاوە ... كەسێكە بەس خۆم دەزانم چ دەكا و ئیشی چیە ... پێویست ناكا چی تر باس بكەم ... وەچی كورد گۆتەنی با هی بن بەڕ نەهێنمە سەر بەڕ ....

بۆئەوەی ئێوەش وەک زۆربەی ڕێکخراوە و دامەزراوەکانی کوردستان توشی هەڵە مێوییەکان نەبنەوە، بۆ ئەوەی سەندیکاکەتان سەندیکایەکی وێنەیی نەبێ، پێویستە میکانیزمێکی داڕێژراوتان لەبەرەدەستا بێت بۆ هەڵسەنگاندنی و وەرگرتنی ئەندامەکانتان، وە ئەبێ پێوەرتان هەبێ بۆ دیاریکردنی خەڵکانی ئایتی زان. وەک بەڕێزانی پێش منیش ئیشارەیان پێداوە تەنها بڕوانامە بەس نیە بۆ دیاری کردنی توانا و لێزانی تاکەکان لەم بوارە زانستیەدا. خەڵکانێک هەن هیچ بڕوانامەیەکیان نیە بەڵام خاوەنی توانایەکی گەورە و لێهاتویی باشن و چەندی کارو پرۆژەی گەورەیان ئەنجام داوە لەبواری ئایتیدا. ڕاستە بڕوانامە لە هەموو دنیادا مەرجی سەرەکیە بۆ دیاریکردنی خەڵی پسپۆڕ لەبوارێکدا بەڵام ئەوە لەکاتێکدایە کە گەندەڵی لە سیستێمی بەڕێوەبردنی ووڵاتدا بونی نەبێت.
لەگەڵ ڕێزم

سەیرە، من زۆر دڵنیام؛ کە ئەو سیتەمەی کاری لەسەر دەکەی ویندۆزە و کراککراوە. وە فۆتۆشۆپەکەشت کراککراوە. وە ئەو وێنەیە کاری کەسێکە ٤ ڕۆژە کۆمپیتەرێکی کەسی کڕیوە و کاری لەسەر دەکات.
خەریکی داڕشتنی مافی پاراستن و شتی وەک ئەم باسە بن باشترە جارێ یان کەمێک ئەخلاقی بەکاربردن زیاد بکەن و خەڵکەکە ڕێنموونی بکەن.
پێم خۆشە بەو شێوەیە نەبێ من وتم.

‏‏من ویستم لینکی فەیسبوکەکەتان کە بە لاتینی ناو تەکسی نوسراوە لە سەکۆ دانێم. دوایی وتم کوڕە دانیشە.
‏ئێ لە شەوو ڕۆژێکدا ٢٤۹ کەس "جۆین"ی گروپەکەی کردبێت من دەستم لێ شت.
سەندیکا؟
کۆمپیوتەر زان؟ بە بۆشایی یان بێ بۆشایی؟
ئایا ئێوە ئەزانن بەشی خۆیی دائیرەی ... کۆمپیوتەریان بۆچیە؟
یان ئێوەش بەتەمان مانگرن؟ مانگرتنی ڤێرچواڵ؟‏
پرسیارم لە کوردئایتیگرووپ، ھەرکەس ھات و وتی من ئاشقم بڕوا بکەین؟
پێشنیار:
لە بری سەرئێشەی سەندیکا وەرن با ڕاسپبێری پی ئای ببەینە مەکتەبی مەرزەبۆتۆی سەرەتایی لە ھەڵەبجە
ئێوە بەس مناڵ فێر لینوکس کۆماند بکەن و ھیچی تر
تا دوو شەم چاوەڕێتانم‏‏‏

‏‏‏‏
‏‏‏‏‏‏

بەرێزان ئەم سەندیکایە لە بەرواری 20/12/2012 دا دامەزراوە ئەگەر کاری یاسایی تەواو نەکریت هەموو لایەک دەزانن هیچ کەس ناتوانیت بجیتە ناو خانو یان شوقە .
وە بۆ ئەو بەریزانەی کە خیرا و یەکسەر گلەیی و گازندەیان کردو لەگەل حورمەتم بۆیان ئیمە تازە بسم الله مان کردوە با دەست پی بکەین ئەوجا با گلەیی بکریت.
ئەم سەندیکایە تەنها بۆ هەڵگرانی بروانامەی دکتورا و ماستر نییە بەڵکو ئەگەر بە تەواوی بتانخویندبایە نوسراوە ( دکتورا – ماستر – بکالوریوس – دبلوم) وە ئەو کەسانەی کە لە بواری کومپیوتەردا کار دەکەن وەک IT و بروگرامەر لە فەرمانگەو کۆمپانیادا بە پشتیگیری ئەو لایەی کە کاری تیدا دەکەن .
بەریزان ئیمە ئەم سەندیکایە بۆ خزمەتی ئیوەیە ئگەر بمانزانیایە بی سوودە بە بی هیچ بوودجەیەک بی دارایی نەماندەکرد کارەکە لە بەرواری دەست پی کردنی کارى دامەزراندنی ئەم سەندیکایە ئیمە وەک خۆبەخش کاردەکەین تەنانەت بودجەی خۆمان لە گیرفانی خۆمانە بۆ پارەو مەنێب نەکراوە تەنها بۆ بەدیهینانی ئاواتی زور کەس لە کوردستان و هەڵگرانی بروانامەی کۆمپیوتەر ئەویش وابزانم مافیکی خۆمانە و دواتر لەبری ئەو گلەیی و گازندانە تکاییە هاوکاریمان بکەن بۆ سەرکەوتنی ئەم سەندیکایە بۆی بەرەو پیش بروات لەگەڵ حورمەتم بۆ هەموو لایەک

سڵاو هاوڕێیان..
سەرەتا سوپاستەکەم ئوزتاز گیان بۆئەوەى کە قەناعەتانکرد واز لەو فۆنتە عەلی ە شیرینە بێنن وە بێنە گروپەکەوە بۆئەوەی لە نزیکەوە گوێ لەو کەسانە بگرن کە ماوەیەکی زۆرە لە مەجالی ئایتی لە کوردستان ماندوون وە کاردەکەن لانی کەم هەنگاوێ چوینە پێشەوە!! ئوزتاز گیان ئیشکالی منیش لە سەر ناوەکەیە بەپی ناوەکەبێت ئەم سەندیکایە هەموو کوردی تیایەی,ئایە ئێوە پێوەرتان چیە کە کەسێک ئەکسێپت بکرێت وەک میم بەر لە سەندیکاکەدا خۆناکرێت هەکەسێ دەورەیەکی ۆرد یەک مانگی بیبینێ پشتگیری بێنێ و دەستی بگری و هەڵیەیتە سەندیکاکەوە,باشە ئەونە دەمێکە خەریکن بۆ ئێمە ئێستا ئەیبیستین بۆ بۆچونی کەسانی شارەزا لەمەجالی ئاتی وەرناگرێت,هیوادارم ئەم سەندیکایە خزمەتێبێ بەو کەسانەى لەمەجاڵی ئایتی کاردەکەن وە ماندون نەک وەک هەموو شتەکانی تر بە بابێکی ترا ببرێت دووبارە دەستی ماندوبونتان ئەگوشم رێزم هەیە...

دوو شت ڕەچاوی کەن
١) ئەندامەکانی سەندیکا نوێنەری حیزبەکان نەبن وەک هەموو سەندیکاکانی هەرێم تیایدا نغرۆ بوون لەوێنەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان
٢)وەک ووتم زۆرینەی بڕوانامەکانی گشت بوارەکان لە ویکیپیدیا و بریتانیکا هتد... کۆپی پاست کراون بۆیە گەر ئێوە وەک ئەزوومووندار خۆتان ناساندووە پێویستە بۆهەر ئەندامێکتان بێ گزی و .... تاقیکرێنەوە ئینجا وەرگیرێن نەوەک بەنوێنەری حیزبەکان وواتا باشترە گەر سەندیکاش بن ئەوا وەک ڕێکخراو کاربکەن و مۆۆرکی حیزبایەتی لەخۆتان بکەنەوە گەر زانست دۆست بن!

با پیاو قسەیەکی حەقیش بکات. ئەم کوردئایتیگرووپە لە هەموو شتێک موعاریزە. هەرچەندە خۆم گومانم لە بڕوانامە هەیە، بەتایبەت ئەگەر لە کوردستان دەرچووبێت و بە گشتی لە بواری کۆمپیوتەر، بەڵام ئەوەی ڕوون نییە، ئامانجەکانی سەندیکا چین؟
گریمان من بووم بە ئەندام، چیم بۆ دەکەن؟
پارێزگارم بۆ دەگرن ئەگەر، هاردیسکێکم بە هەڵە فۆرماتکرد؟

ماف-دەستەبەرکردن مانای چییە؟
لە ئەوروپاش نەمبیستووە سەندیکای تایبەت بۆ کۆمپیوتەرزانان هەبێت. یانی کوردستان ئەوەندە پێشکەوتووە لەم بوارەدا کە پێویستمان بە ساندیکای تایبەت هەبێت؟ کێشەکانی کرێکارەکانی ئەم بوارە تا چ ڕادەیەک جیاوازن لە کرێکارەکانی بواری تر؟
بۆ دەنگی پەرلەمانتار دەڕوات تا دەنگی سەندیکا بڕوات؟
هەر هەنگاوێک گەلەکەمان بەرەوپێشەوە ببات، جێگای دەستخۆشییە.

كاكه ريبين ..... زور بةريزيت
ئةو هاورييانةي تر حورمةتم بويان
1- بويه تا ئيستا كةس نةيبيستووة جونكه ماوةي جةند ساليكة ئيمه خةريكين دواي ماندوبونيكي تةواو و بي ئةمةل رةزامةندي درا به كردنةوةي سةنديكا له بةرواري 20-12-2012 دا وا ئيستا بسم الله مان كردووه دةست به كار دةبين
2- مافةكان وةك دةزانن له كوردستان هيج بيوةريك نييه بو جةندين كةس كه هةلكري بروانامةي كومبيوتةرن كه بيانةويت بخوينن ئايا له دةرةوه يان لةناو هةريم دا تةنها واستةيةك و بةرداخيك ماستاو دةخوينيت وه ئةوةي زيرةك ةو ماندوو دةبيت بشت كوي دةخريت و هيج مافيكي نابيت به جةندين باساوةوة
3- دةبينن زور كةس هةن كه بروانامةي ماستر (حورمةتم بويان) دينن بكالوريوسيان بابةتيكي تره بو جون نازانام بو ئيوةي خوشةويست بةجي ديلم بو نمونه ( دةلين دةبيت كو نمرةي بكالوريوسي له 70 % كةمتر نةبيت بو بةرنامةي توانسازي كةجي 52 هةيةو ئيستا له لةندةن دةخوينيت ) عةوافي وة جةندين كةس هةيه من خوم دةيان ناسم عةرةبن له بةرنامةي توانساسازي دةخوينن
4- هةلكري بروانامةي كومبيوتةر له عيراق له 35% دةرمالةي مةترسي هةيه بو نمونه لاي ئيمه تةنها دةدريت بةو كةسانةي كة خوشيان نازنن جية مةسله
5- هةلكري بروانامةي ئةندازياري كومبيوتةر وةك ئةندازياري مةدةني درمالةي (تفرغ جامعي) له % 200 بو
وه جةندين بابةتي تر كه دةمانةويت سةنكيك بو ئةم كارانه دابنين وةهةندي مافي زور لةم كةسانه كه خوراوه وةك ئةوةي كة تةلةبةيكي خوم كه بروانامةي كومبيوتةري هةيه ئيستا بةقالي دةكات له بةردةم سوبةر ماركيتيك دا ئةوه جةرك برانه بو من كه روزانه دةيبينم بو؟ ئةوانه واي لي كردم كه بير بكةمةوه به كردنةوةي ئةم سةنديكايه
بو ئةو بةريزةي كه دةليت نةمبيستووه كه سةنديكاي كومبيوتةر هةبيت له هيج ولاتيك ( اختراعيك هةيه بي دةلين google) بكةري تيدا بزانه هيج ولاتيك هةيه سةنديكاي كومبيوتةري تيدا نةبيت صومال هةيةتي من خوم ئةندامم له سةنديكا كومبيوتةري عيراق و سةنديكا انترناسيونالي بةريتاني كومبيوتةر بو زانيني بةريزت لةكةل ريزم بو هةموو لايةك هيوادارم راو بوجونتان ليمان نةبريت جونكه ئيمه له خزمةتي هةموتانين ئيوه جي به باش بزانن بو خزمةتي كةلةمان ئيمه جيبةجي دةكةين وة دوا وتةم ئةوةيه كه حزبايةتي قةدةغةيه لاي ئيمه هةرج كةسيك له لامان سةر به هةرج حزبيك بيت سةر سةرو رةرجاو ئةكةر خزمةت به سةندايكا نةكةينيت جي نابيتةوه له لامان
حورمةتم بو هةموتان

ئەمەش وەرگێڕانەکەیەتی
کاکه ریبین ..... زور بەریزیت
ئەو هاورییانەی تر حورمەتم بویان
1- بویه تا ئیستا کەس نەیبیستووە جونکه ماوەی جەند سالیکە ئیمه خەریکین دوای ماندوبونیکی تەواو و بی ئەمەل رەزامەندی درا به کردنەوەی سەندیکا له بەرواری 20-12-2012 دا وا ئیستا بسم الله مان کردووه دەست به کار دەبین
2- مافەکان وەک دەزانن له کوردستان هیج بیوەریک نییه بو جەندین کەس که هەلکری بروانامەی کومبیوتەرن که بیانەویت بخوینن ئایا له دەرەوه یان لەناو هەریم دا تەنها واستەیەک و بەرداخیک ماستاو دەخوینیت وه ئەوەی زیرەک ەو ماندوو دەبیت بشت کوی دەخریت و هیج مافیکی نابیت به جەندین باساوەوە
3- دەبینن زور کەس هەن که بروانامەی ماستر (حورمەتم بویان) دینن بکالوریوسیان بابەتیکی تره بو جون نازانام بو ئیوەی خوشەویست بەجی دیلم بو نمونه ( دەلین دەبیت کو نمرەی بکالوریوسی له 70 % کەمتر نەبیت بو بەرنامەی توانسازی کەجی 52 هەیەو ئیستا له لەندەن دەخوینیت ) عەوافی وە جەندین کەس هەیه من خوم دەیان ناسم عەرەبن له بەرنامەی توانساسازی دەخوینن
4- هەلکری بروانامەی کومبیوتەر له عیراق له 35% دەرمالەی مەترسی هەیه بو نمونه لای ئیمه تەنها دەدریت بەو کەسانەی کە خوشیان نازنن جیە مەسله
5- هەلکری بروانامەی ئەندازیاری کومبیوتەر وەک ئەندازیاری مەدەنی درمالەی (تفرغ جامعی) له % 200 بو
وه جەندین بابەتی تر که دەمانەویت سەنکیک بو ئەم کارانه دابنین وەهەندی مافی زور لەم کەسانه که خوراوه وەک ئەوەی کە تەلەبەیکی خوم که بروانامەی کومبیوتەری هەیه ئیستا بەقالی دەکات له بەردەم سوبەر مارکیتیک دا ئەوه جەرک برانه بو من که روزانه دەیبینم بو؟ ئەوانه وای لی کردم که بیر بکەمەوه به کردنەوەی ئەم سەندیکایه
بو ئەو بەریزەی که دەلیت نەمبیستووه که سەندیکای کومبیوتەر هەبیت له هیج ولاتیک ( اختراعیک هەیه بی دەلین google) بکەری تیدا بزانه هیج ولاتیک هەیه سەندیکای کومبیوتەری تیدا نەبیت ێومال هەیەتی من خوم ئەندامم له سەندیکا کومبیوتەری عیراق و سەندیکا انترناسیونالی بەریتانی کومبیوتەر بو زانینی بەریزت لەکەل ریزم بو هەموو لایەک هیوادارم راو بوجونتان لیمان نەبریت جونکه ئیمه له خزمەتی هەموتانین ئیوه جی به باش بزانن بو خزمەتی کەلەمان ئیمه جیبەجی دەکەین وە دوا وتەم ئەوەیه که حزبایەتی قەدەغەیه لای ئیمه هەرج کەسیک له لامان سەر به هەرج حزبیک بیت سەر سەرو رەرجاو ئەکەر خزمەت به سەندایکا نەکەینیت جی نابیتەوه له لامان
حورمەتم بو هەموتان

سەندیکایەک بە فۆنتی عەرەبی بنوسێت دەبێت کۆمپیوتەرزانی یەکەی لە کوێ دا بێت. ئەمە حاڵمان بێت بە 3 ساڵی تریش ناگەینەوە بە یابان !!!!!!

1. تکایە، زمانی فەرمی کوردئایتیگرووپ کوردییە، دەکرێت بە ئینگلیزیش تیایدا بەشداری بکەیت.
2. ئەم 5 خاڵەی سەرەوە هیچییان کاری سەندیکا نین، هەموویان پەیوەندیدارن بە سیستم خوێندن.
3. ( اختراعيك هةيه بي دةلين google) ، نەمبیستووە تەنها گوێبیستی Altavista بووم.
4. ئەوە لێرە بە خۆڕایی ڕێگای ریکلامتان پێدرا، سەرکەوتووبن.

من بەس گۆڕینی فۆنتەکانم بۆ کرد لەگەڵ رێزم.

(کاکه ریبین ..... زور بەریزیت
ئەو هاورییانەی تر حورمەتم بویان
1- بویه تا ئیستا کەس نەیبیستووە جونکه ماوەی جەند سالیکە ئیمه خەریکین دوای ماندوبونیکی تەواو و بی ئەمەل رەزامەندی درا به کردنەوەی سەندیکا له بەرواری 20-12-2012 دا وا ئیستا بسم الله مان کردووه دەست به کار دەبین
2- مافەکان وەک دەزانن له کوردستان هیج بیوەریک نییه بو جەندین کەس که هەلکری بروانامەی کومبیوتەرن که بیانەویت بخوینن ئایا له دەرەوه یان لەناو هەریم دا تەنها واستەیەک و بەرداخیک ماستاو دەخوینیت وه ئەوەی زیرەک ەو ماندوو دەبیت بشت کوی دەخریت و هیج مافیکی نابیت به جەندین باساوەوە
3- دەبینن زور کەس هەن که بروانامەی ماستر (حورمەتم بویان) دینن بکالوریوسیان بابەتیکی تره بو جون نازانام بو ئیوەی خوشەویست بەجی دیلم بو نمونه ( دەلین دەبیت کو نمرەی بکالوریوسی له 70 % کەمتر نەبیت بو بەرنامەی توانسازی کەجی 52 هەیەو ئیستا له لەندەن دەخوینیت ) عەوافی وە جەندین کەس هەیه من خوم دەیان ناسم عەرەبن له بەرنامەی توانساسازی دەخوینن
4- هەلکری بروانامەی کومبیوتەر له عیراق له 35% دەرمالەی مەترسی هەیه بو نمونه لای ئیمه تەنها دەدریت بەو کەسانەی کە خوشیان نازنن جیە مەسله
5- هەلکری بروانامەی ئەندازیاری کومبیوتەر وەک ئەندازیاری مەدەنی درمالەی (تفرغ جامعی) له % 200 بو
وه جەندین بابەتی تر که دەمانەویت سەنکیک بو ئەم کارانه دابنین وەهەندی مافی زور لەم کەسانه که خوراوه وەک ئەوەی کە تەلەبەیکی خوم که بروانامەی کومبیوتەری هەیه ئیستا بەقالی دەکات له بەردەم سوبەر مارکیتیک دا ئەوه جەرک برانه بو من که روزانه دەیبینم بو؟ ئەوانه وای لی کردم که بیر بکەمەوه به کردنەوەی ئەم سەندیکایه
بو ئەو بەریزەی که دەلیت نەمبیستووه که سەندیکای کومبیوتەر هەبیت له هیج ولاتیک ( اختراعیک هەیه بی دەلین google) بکەری تیدا بزانه هیج ولاتیک هەیه سەندیکای کومبیوتەری تیدا نەبیت ێومال هەیەتی من خوم ئەندامم له سەندیکا کومبیوتەری عیراق و سەندیکا انترناسیونالی بەریتانی کومبیوتەر بو زانینی بەریزت لەکەل ریزم بو هەموو لایەک هیوادارم راو بوجونتان لیمان نەبریت جونکه ئیمه له خزمەتی هەموتانین ئیوه جی به باش بزانن بو خزمەتی کەلەمان ئیمه جیبەجی دەکەین وە دوا وتەم ئەوەیه که حزبایەتی قەدەغەیه لای ئیمه هەرج کەسیک له لامان سەر به هەرج حزبیک بیت سەر سەرو رەرجاو ئەکەر خزمەت به سەندایکا نەکەینیت جی نابیتەوه له لامان
حورمەتم بو هەموتان)

پێتان ناخۆش نەبێت تاقەتی باشتان هەیە لەسەر شتی وا بڕۆن...

سڵاو،
دەستان خۆش بێت، بۆنا با کۆمپیوتەرچیەکانی کوردستانیش کۆمەڵەیەکی هەبێت، خۆزگە پەیڕەوپرۆگرامەکەشت دادەنا.
ساڵی ١٩٩٤ هەوڵێکی لەوجۆرەمان دا و پەیڕەوپرۆگرامان نووسی و کۆبوونەوەشمان کرد، بەهۆی شەڕی ناوخۆوە سەرکەوتوو نەبوو. ئەگەرچی ئیستا لەگەڵ ئەوەدام کە لقی ICS - iraqi computer society بکرایەتەوە لە کوردستان باشتربوو.

بەرێزان ئەم کاتەتان باش
نازانم هەندی ئازیز کیشەى فونتایان هەیە ئایا هەڵگری بروانامەی کۆمپیوتەر ئیشی فونتە
ئەم سەندیکایە پیویستی بە هاوکاری هەمووتانە بۆ سەرخستنی نەک بۆ روخاندنی پیش دەستپیکردنی
هاورییان رخنەو رخەنە لە خۆگرتن هەیە بەڵام رەخنەی دروستکەر هەیە نەک روخینەر تکایە ئازیزان با سەرنج و بۆچونتان هەبیت بۆی سودی لی وەرگرین وە ئەو ئازیزەى کە دەڵیت پەیرەوەی لە لایە با بۆمانی بنیریت ممنون دەبین بۆی سودی لی ببینین وە انشاء الله کە هاتن بۆ لامان بۆ بە ئەندام بوون بۆتان هەیە بەیەروو پرۆگرامی ناوخۆیی سەندیکا وەرگرن و داواکارم لە گشت لایەکتان بۆچونی خۆتان بدەن بۆ سوود بێنین لی زور سوپاستان دەکەم هەندی شت هەیە من لەوانەیە لی بی ئاگا بین.
( وابزانم ئەمە فۆنتی علی سمیک نییە وانیە )
براتان

ماڵوێرانخۆم/ فۆنتی کاکە عەلی و سەندیکای ئایتیزانان!!! ئاخر وەڵا ڕەخنە لە شتێک ئەگیرێ کە کەموکوڕی تێدا بێت، بەس ئێوەی بەڕێز تا ئێستا یونیکۆد و فۆنتی عەلی لەیەک جیا نەکەنەوە یا تاکو ئێستابەفۆنی عەلی بنوسن ئییتر چۆن ئەکرێ و ئەبێ پێوەرت هەبێ کە من وەک ئەندام لای خۆتان ناونوس (قەید) بکەی؟ من ڕێزم هەیە بۆ ماندوبونەکەتان خۆ ئەکرێ بەڕێزتان خاوەن فکرەکە بن بەڵام با کەسانێک بەڕێوەبەری ئەو سەندیکایە بن کە بەڕاستی ئایتیزان بێت.
وەڵا ڕقم لێتان نیە بەس بەخوا هەرگیز نایەم بڵێم بمکەن بە ئەندام چونکە دڵنیام لێم ئەپرسن تۆ چی ئەزانی؟ کوا بڕوا نامەکەت؟ لە چ بوارێکدا شارەزای؟ کۆمەڵێک پرسیاری تریش لە کاتێکدا ئێوەی بەڕێز ئەبوایە لانی کەم چەند ئەدامێکی ئەم گروپەی ئێمەتان بناسیایە. ئەوا بۆ دوانزە ساڵە لێرە موشێن ئەکەین.
لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆتان

کاک هێمن گیان، یونیکۆد باوی نەماوە، ئێستا دووبارە عەلی فۆنتە.

دەست خۆش بۆ کارەکەتان بە هیوای سەرکەوتنتان،بەلام تا ئێستا کامە سەندیکا خزمەتی بە توێژەکەی خۆی کردووە تا ئێوە پێتان بکرێت دڵنیابن گەر ئێستاش نەبێت ماوەیەکی تر حیزبێک دەستی بە سەردا دەگرێت ،من کێشەیەکی وا نابینم هەبێت تا بۆ کۆمپیوتەر زان سەندیکا هەبێت ئەوەی بەرێزیشتان باسی دەکەن ناردنە دەرەوەی خەڵك بۆ دەرەوە بە واستە ئەمە کێشەی سیستەمە،ئینشالا هەڵەین ئێوە دەتوانن خزمەتێک بکەن بە زانستی کۆمپیوتەر لە کوردستان هەرنا رێچکە شکێنی ئەو رێبازە بن.
داواکاریەکیشم لە ئەندامانی کوردئایتی گروپ بەراستی ئەوەی من خوێندمەوە رەخنەکانتان زۆر توندن لە جیاتی رەخنەی روخێنەر رێگا چارە و چارەسەرکردن بخرێتە روو باشترە.

جێگەی دەست خۆشیە، منیش لەگەل کۆمەلێک هاوڕێ هاتین و خۆمان هێنا و برد چوینە هەولێر لەگەل پەرلەمان دانیشتین و چەند مامۆستا و کەسێکمان بینی لە بوارەکە، بەلام هێدی هێدی دوایاندەخستین، هەولێ ئێمەش بۆ دامەزراندنی سەندیکایەک بوو کەهەموو دەرچوان و شارەزایانی بواری تەکنەلۆجیای زانیاری بگرێتەوە، دۆکیومێنتمان لایە تەنها بۆ ئەرشیف!
جێگەی گرنگە ئێوە هەموو گروپ و کۆمەلەکان کۆبکەنەوە و قسەیان لەگەل بکەن، هەلبەتە ووتە باشەکانیان لیوەرگرن و دوای بکەون و دواتریش بیچەسپێنن، لە راستیدا نابێ ئەو سەندیکایە بۆ دەرمالە و ئەو جۆرە شتانە بێ دەبێ سەندیکا بەجۆرک هەلسوکەوت بکا کە بریار لەسەر هەندێک بابەتی گرنگ و هەستیار بدا کە لە کوردستاندا قۆرغ کراوە،
ڕێز.

هیچ هەماهەنگیتان هەیە لەگەڵ فەرمانگەی ئایتی هەرێم؟ ئەوکات دەتوانن پێکەوە کار بکەن بۆ بنبڕکردنی ئایتی.

کاک قادر، دەبێژیت (انشاء الله کە هاتن بۆ لامان بۆ بە ئەندام بوون بۆتان هەیە بەیەروو پرۆگرامی ناوخۆیی سەندیکا وەرگرن..)
خەڵک هەیە نەزانێت پەیڕەو و پرۆگرامتان چیە کوێرانە ببێتە ئەندام؟ تەنیا لەبەرئەوەی کە دەڵێیت خۆبەخشین و مافی ئەو چینە دەستەبەردەکەین..هتد ئیتر ناوتان لێناوە خزمەت و بەرگی کوردایەتی لەبەر دەکەن و خەڵکیش ببێتە ئەندام..
پەیڕەوی ناوخۆ و ئامانجەکانی کە مۆڵەتان لەسەری وەرگرتوە ئاشکرای بکەن.
سەرکەوتوو بن.

"خەڵک هەیە نەزانێت پەیڕەو و پرۆگرامتان چیە کوێرانە ببێتە ئەندام؟" ئەرەوەڵا زۆرو زەبەندەیە!