وەرگێڕی گووگڵ
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 89.79 ک.ب. |
سڵاو برادەران دوای ئەوەی[url=http://kurditgroup.org/node/13972] ئەم بابەتەم[/url] خوێندەوە ......
وەک لەوێنەکەدا دیارە ئەتوانین فایلی (پۆ)و( سەبتایتڵ) و چەندین ی تری بۆ ئەپلۆد بکەین خۆی ڕاستەو خۆ بۆمان چاک ئەکات بۆ نموونە وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەمە بەشێکە لە وەرگێڕانەکەی ئوبنتو کە بە پەڕگەی پۆ ئەپلۆدم کرد ئەوا زۆر بەجوانی ڕێکی خست ئەگەر ئوبونتو کە تەواو بکەین ئەوا ئەبینە خاوەنی 224973!!دەق ی وەرگێڕدراو ,وە لەگەڵ وشەکانی دیکتیۆ ,
وە ئەتوانین سودی زۆر لە ژێرنوسەکان وەربگرین ئێستا نزیکی30 ژێرنوسم لەلایە ئیشەڵا هەمویان ئەپلۆد ئەکەم ......
ئەمە هەنگاوێکی باشە بۆ نزیک بونەوە لە دامەزراندنی وەرگێڕی دەق چەندین ساڵە چاوەڕێی ئەوەین (ئەگەر چاوەڕوان بین تا ئەوەنەی تریش نایبینین )
http://translate.google.com/toolkit/
[url=http://kurditgroup.org/t/%D9%BE%DA%95%DB%86%DA%98%DB%95%DB%8C-%DA%98%DB%8E%D8%B1%D9%86%D9%88%D9%88%D8%B3%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%DB%8C]ژێرنووسی کوردی[/url]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
دەست خۆش کاک دانیاڵ زۆر ڕاستە خۆزگە برادەرانی پرۆگرام نووس ئامرازێکیان دروست بکردایە یان قسەیەکیان تیا بکردایە لەم بارەیەوە کە بمانتوانیایە ئەو وەرگێڕانانەی کە پێشتر کراون تێهەڵکێش بکرانایە بەم مەکینەی وەرگێڕانەی گۆگڵەوە چونکە کاتێک بۆ نمونە کە وەرگێران ئەکەیت لە پرۆژەیەکی وەکو ئوبونتو هەست ئەکەیت کە چاندان وشەت پێشتر لە پرۆژەیەکی تر کردووە بە کوردی.
رێزم
دەست خۆش کاک دانیاڵ ، بەڵێ وایە هەر دەقێک لە هەر شوێنێکی دنیا هەبێ بە کوردی ئەتوانین سودی لێ وەربگرین ، بەس ئیتر ئەوەیە پرۆژەکانمان تەواو نابن.
بژین،
دەست خۆش کاک دانیاڵ
بەڵام وەکو کاک بەردەش ئاماژەى پێدا [url=http://kurditgroup.org/node/13972]لەم بابەتە[/url][color=#444444] کە [/color]دەبێت ژمارەیەکی زۆر لە دۆکومێنت لە ئینگلیزی یان زمانی تر کرابن بە کوردی
ئەمەش کات و خولقێکى ئێگجار زۆرى دەوێت جارێ بۆ ئەم بیرۆکەیەى بەرێزت باشترە کارەبکەین بۆ ئەوە پڕۆژەکانى وەک دیکتیۆ و ئوبونتو و تویتەر
تەواو بکەین ئەو کات کارى وەرگێڕی گووگڵ بۆ زمانی کوردیش ئاسانتر دەبێت
[color=#444444]لەگەل رێزم[/color]
پێویستیشمان بە چەند سەد گیگابایتێک دەقی کوردی دروست و پوختە هەیە، کە خاوێنکرابێتەوە لە تاگ.
بەڵام وەگێڕ لە ڕێگای ئامار تەنها ڕێگا نییە، ڕێگای تر زۆرن، دەکرێت ئەوانیش تاقی بکرێنەوە، بۆ نموونە Rule based کە پێویستی بەم هەموو دەقە نییە، تەنها وشەی وەرگێڕڕاو. کوا زانکۆی کۆیە چی کرد؟
کاک بەردەقانی ئەکرێت ئەو میکانیزم و شوێنەمان پێبڵێیت کە دەقە پوخت کراوەکانی تێئاخنین.
بۆ نمونە بەم شێوەیە بێتە خوارێ لە تێکست فایلێکا باشە؟؟
.When they stop talking to you، they start talking about you
کاتیک ئەوان قسە لە کەل تو ناکەن، ئەوان قسە دەربارەی تو ئەکەن.
کاک دیلان، سەیری مووخا بکە:
http://kurditgroup.org/comment/71513#comment-71513
لە پاشکۆی ئەم بۆچوونەدا دوو پەڕگەی تێدان.
کاک دانیال:
- مەرج نییە، گووگڵ لە خۆیەوە ئەم کارەبکات.
- سەبارە بە سەرکەوتووبوونی سیستمێکی ئاماری بۆ وەرگێڕان، بەڵێ دەبێت، خۆ کوردی لە ڕووی ڕێزمانەوە لە عەرەبی/ڕووسی سەختتر نییە.
- هەموو کەس دەتوانن یارمەتیمان بدەن. بەڵام من خۆم لەم کارە وەستاوم، ساڵێکە دەسکاریم نەکردووە.
خۆزگە کات بۆ کڕین دەبوو.
zor hewlmda ew rsteyey ke wystm bykem be kwrdy nykir bo che