تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەندرۆیدی رەزیانە

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2013/01/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔20۔ )

 

لە نوێترین وەشانی ئەندرۆیدی4.1 کە ناسراوە بە Jelly Bean و ماوەیەکی کورت لەمەوپێش سامسۆنگ نوێکارییەکانی بۆ ئامێرەکانی ڕەوانەکرد، دەرکەوت کە ئەم وەشانە زۆر باشترە لە ئایسکرێمەکە. دووبارە پشتیوانی هەموو پیتە کوردییەکان دەکات، تەنها دوو پیتی ێ، ڵ نەبێت کە لە حاڵەتی ناوەڕاستدا نالکێن، بەڵام بەمەشییان هەر زۆر شوکرین. بەم زووانە تەختەکلیلەکانمان نوێدەکەینەوە.

بۆچوونەکان

هەر باشە.

لەلای من ئەو وەشانە واتە 4.1.2 هیچ کێشەیەکی نییە بۆ پیشاندانی زمانی کوردی،
جۆری ئامێر Galaxy S مۆدێل GT I9000

زۆر باشە.
ئیشەڵا ئەوەش نامێنێت..

هیوادارم ڕێخستنی پیتەکان لەسەر تەختەکلەکە زۆر باستر بکرێن. چونکە ئێستا نەگونجاوە.
بە هیوای سەرکەوتن....

ئەمن بە ئامێرانە کارم نەکردووە بەڵام شتێک دەزانم دەبێ خۆمان بۆ گرفتی زمانی کوردی لە ئامێرەکاندا رێگەی بۆ بدۆزینەوە.
چەند ساڵ پێش لە ئێراندا بە هاوکاری یەکێ لە زانستگا گەورەکانی بەرنامەیێکی کورتە نامەیان نووسی کە دەیتوانی لەسەر هەموو چەشنە ئامێرێکی مۆبایلدا دامەزرێ و کورتە نامەکانیش zip بکات بەم جۆرە پارەی ناردنی کورتە نامەی فارسی کەمتری تێدەچوو. هەرچەند بەرنامەکە جێگیر نەبوو بەڵام خۆیان بۆ خۆیان کاردەکەن نەوەکوو چاوەڕێ بن ئەم کارەشیان هەر لە Dosەوە ئەنجام داوە.
بەڕای من ئەم ئەرکە بە ئەستۆی خۆمانە. ئێمە هیشتا شوێنی پیتەکانمان دیاری نەکردووە و.... دەبێ ئەوە لەبەرچاو بگرین کۆمپانیاکان بە ستانداردی داڕێژراوی ئێمە کار بکەن نەک ئێمە بە شوێنی ئەوان بکەین. ئەم کارەش دەبێ لە زانستگاڕا دەسپێکات و لەسەری وتار بنووسرێت. ئەرکێک کە نازانم لەوێدا کەس بە دوایدا دەچێ. ئەویش ئێستا کە دەرفەتی زۆرتر رەخساوە
ماڵی کوردئایتی گرووپیش ئاوەدان کە ئێستا دەتوانم بنووسم.

فێڵی ێڵ ڵێ گێڵێ یڵ ڵی
کاک سەفین من بە ئاندرۆید دەنووسم ئێستا ئەو کێشەی لکاندنە لای من نیەوەک نووسیومە لەسەرەرە و پێکەوەلکاون.

لای من لە 4.1 هێشتا کێشەی هەیە. کێشە لە نووسیندا نییە، تەنها لە پیشانداندا هەیە، دیارە لە 4.1.2 چارەکراوە

من بە ٤.١.٢ دەنوسم
لە نوسین و لە خوێندنەوەش بەیەکەوە نالکێن :)

پاشکۆقەبارە
Image icon Screenshot_2013-01-21-18-45-28.png103.22 ک.ب.

من ٤.١.١ لەسەر HTC ONE x هیچ کێشەی نیە .

بژین،

http://zkurd.org/jwtiyar/jb.png

دەست خۆش کاک سەفین .

کاک رێبین ئەو رومەی داتبەزاندووە لە کوێوە بۆ کوێ دەرکراوە ؟ لە هیچیانا نالکێت .
کاک جوتیار تایبەتمەندی رومێزەکەت بنووسیت خراپ نییە . . .

روومێز؟ ئەگەر رومەکەیەتی ئەوە هی من ناوی Android Revolution HD 18.1
http://goo.gl/sKnKg

بژین،

ئەوەی من روومی فەرمی سامسونگە بۆ Galaxy S3

ڕووم نییە بۆ ئێکسپریاکەی من خێرتان ئەگا بەبێ ڕووت و شکاندنی گەرەنتی؟
ههه

کاکە سیا، ئەم سۆنییە زۆر خاوە لە نوێکردنەوە.

کاک سیا خۆت رومێ دروست بکە و رووت و گەرانتی نەشکێنێ .
با بی بە داهێنەر و پارەی باشی تیایە لە کوردستان.

بژین،

کاکە بەردە، گەر پیتەکان وەکو دەفەرموون نالکێت ئەو چەند پیتە، ئەوە سۆنی لە وەشاندنی ئەندرۆیدی ٢.١ فۆنتێکی تایبەتی داناوە، تەنها کێشەی ئەوەیە ڵ و ێ نالکێنێت! دیارە سۆنی فۆنتی بنەڕەتی گووگڵ بەکارنابات وەکو درۆید نەخش!
بەڵێ درەنگ نوێکردنەوە دەکەن، بەڵام نازانم من زۆر خۆشحاڵم و ئەوە نوسیویانە کە بۆ مۆدێلەکەی من هاکا بەرزی دەکەنەوە بۆ ئەندرۆیدی ڕەزیانە!
@جوتیار، من "ئیعتزال" کردووە، زۆربەی کات گەر بوارێک هەبێت گوێ/تەماشا لە بەرنامەی دۆکۆمێنتی، زمان یان ڕۆمانی دەنگی دەگرم لەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایل. حەوسەڵەی کۆد و دانیشتن تا بەرەبەیان تاقیکردنەوە و سەد هەزار سەرچاوە ..هتد نەماوە. ئەوە بۆ وەچەی نوێ باشە و زۆر بلیمەتن. ژیان ڕاناوەستێ و هەموو شت کاتی خۆی.

بژین

دەستت خۆش [b]بەردەقانی[/b] بەڕێز. زۆرم ڕێز هەیه بۆ ماندوو بوون و شار‌ەزاییت. له ژێر سێبەری Shift + Hوه له ویندۆزدا ئیتر بۆ نوسینی زمانی فارسیش پێویست ناکا تەختەکلیلی جیا دابەزێنین، بەڵکو هەر ئەم تەخته کلیله کوردییه به تەواوی کار دەکا به تایبەت بۆ ئێمه که خوومان به تەختەکلیلی ئینگلیزی گرتووه، بەڵام..
Galaxy SIII, GT-19300, Android 4.1.2
کار ناکا. بەداخەوەوه هەر لەسەرەتاشەوه کاری نەکردووه. کێشەیەکی گەوره ئێستا ئەوەیه که بۆ نموونه "ێ" له ناوەڕاستدا نالکێنێ. وەک "کـێ‌و" که مەبەست "کێو"ه.

کاکە شاودێر، لای منیش کێشەی ێ و ڵ ماوە. دەزانم کێشەکەش لە کام شوێندایە، بەڵام دەستم پێی ناگات. ئەم دوو پیتە لە حاڵەتی ناوەڕاست (map ) نەکراون.

سڵاو , لای من لەنووسین و خوێندنەوەدا هیچ کێشەی نییە.
HTC Desire HD 4.1.2
[url=http://forum.xda-developers.com/showthread.php?t=1778202]Release 30[/url]

وەکو بەردە نوسی، شێوەپێدەرەکەی وا دەکات، لە بەرهەمەکانی سۆنی لە وەشاندنی ٢.١ ئەندرۆیدەوە هەمان ئەنجامی ٤.١ هەیە. بەهۆی ئەوەی شێوەپێدەرەکیان بە فۆنتێکی تایبەت بەستۆتەوە بۆ زمانەکانی ئاسیا.
دوێنێ تەماشای گالاکسی نێکسوس نوێم کرد بە ٤.١.٢ ــەوە هەمان شت پیتەکانی کێشەی ناوەڕاست و دەرکەوتنیان هەیە!
یەکێ لە خراپییەکانی سەرچاوە کراوەیی ئەندرۆید ئەوەیە، کۆمپانیاکان خۆیان زۆر جوومگەکان دیاری دەکەن، وە ئەگەر تەماشای مافەکانی لەبەر گرتنەوەی بکەیت، بۆ هەر بڕگەیەک کۆمپانیاکە جێپەنجەی خۆی هەیە. ئەمە یەکانگیری دروست ناکات. تا ئەو ڕۆژەی شێوپێدەرەکان لە گووگڵەوە بنەڕەت دەکرێن.