تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کوردئایتیگرووپ ئەبێت بە ۱۲ ساڵ

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2013/01/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔20۔ )

 

داهاتوو؟
هەموو ئەندامانی گرووپ بە خۆبەخشانە کاردەکەن، واتا، لەگەڵ کاروباری کوردئایتیگرووپ، هەریەک لەوانەی هەفتەی زیاتر لە 40 کاتژمێر کاربکات. بۆیەش هەندێک لەو پڕۆژە گرنگانە دوادەخرێن یان گرنگییان پێنادرێت.
- ڕێککەوتن لەسەر پیتە کوردییەکان. ئایا کامییان ڕاستە ک یان ك. ئەگەر ئەمەیان بڕیاری لەسەرندرێت، لە داهاتوو سەرئێشەیەکی زۆر دووست دەکات.
- پڕکردنەوەی کەلێنی دروستبوو لە نێوان کوردانی باکوور و پارچەکانی تر. زۆربەی کوردی باکوور ناتوانێت سوود لە بڵاوکراوە کوردییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵات ببینن.
- زمانی کوردی پێویستی بە نوێکردنەوە و گونجاندن هەیە، تا پشتیوانی تەکنەلۆجیای نوێ بکات. دروستکردنی ڕێکخراوێکی سەرپەرشتیکار.
- بەردەوامبوون لەسەر گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیا و سیستمە جیاکان.
- زۆربەی ماڵپەڕە کوردییەکان لاوازن، بەتایبەتی ماڵپەڕە فەرمییەکان. بۆیە پێویستە ستاندارێک دابهێنرێت بۆ ماڵپەڕەکان و دابینکردنی خەڵات بۆ ماڵپەڕە کوردییەکان.
- خەڵاتی ساڵانە بۆ باشترین پڕۆژەی ئای.تی.
- ئامۆژگاریکردن بۆ بەکارهێنانی پرۆگرامی سەرچاوەکراوە.
- بەرەنگاریبوونەوەی کۆپیکردنی نایاسایی.
- داهێنانی شێوازی کڕین و فرۆشتن و کاروباری بانک لە ڕێگای ئنتەرنێتەوە.
- بڵاوکردنەوەی گۆڤاری مانگانەی کوردئایتیگرووپ.
- لێکۆڵینەوە و داهێنان (وەرگێڕی زمانی کوردی، ژێرنووسی ڤیدیۆ، هتد...)
ئایا ئەم خاڵانەی سەرەوە دەکرێت ببنە خەمی تەنها گرووپێکی خۆبەخشی سنووردراو لە کات و سەرچاوە، یان پێویستییان بە پشتیوانی حکومەتێک هەیە؟
[url=http://www.kurditgroup.org/about]بەشێکە لە دەربارە وەرگیراوە بەبێ دەستکاری[/url] بە کەمتر لە ۱۲ خولەک ئامادە کراوە.
پیرۆزە لێتان.

بۆچوونەکان

بەڕێز
بەڕای من بۆ ئەم کارە پێویست بە زایان و مامۆستایانی زمانی کوردی، مامۆستایانی کامپیوتێر و وتار نووسین لە لایەن زانستاگاکانەوە لە گشتی گرینگتر دەسەڵات.
ئێستا لە رۆژهەڵات بە تەختە کلیلێکی ترەیش کارم کردووە کە ئەویش بۆ خۆی جێگای پیتەکان و بزوێنەکانی جیاوازە. هەرچەن پێی تایپ کردن سادەترە و لە فارسی نزیک ترە بەڵام ئەم ئاڵۆزییە هەر هەیە.
جارێ ئێمە دەبێ ئەم کێشانە چارەسەر بکەین تا بتوانین وردە وردە بڕۆینە سەر
tts,ocr و ...
‌ئەم کارانەش بە بەشێک ناکرێ بەڵکوو دەبێ تەواوی کوردەواری یێیدا بەشدار بێت.
(ک،ك
)ی،ي

دەستخۆش کاک هیوا بۆ ئەم بابەتە، پیرۆز بایی لە هەموو ئەندامان دەکەم. کوردئایتی گروپ یەکەم سەکۆی پرسیار و وەڵامی لەبواری تەکنۆلۆجیادا پێکهێناوە، کە ئەوە بەتەنیا شکۆمەندییە بۆ هەموو ئەندامان و هاوزمانان.

دەست خۆش کاک هیوا زۆر سووپاس بۆ کورد ئایتی بۆ ئەو کارە جوانانەی کە کردوویەتی لە ساڵانی ڕابردوودا .
کاک هیوا من شتێکم بیست ئەڵێن لە هەولێر دەزگایەک کراوەتەوە بۆ زمانی کوردی کە وشەی تازەی کوردی دائەڕێژن وە کۆمەڵێک مامۆستای پسپۆڕ کارەکە جێبەجێ ئەکەن، جا هیوام وایە ئەم شوێنە کارێکی وەها بکەن جێگەیان دیار بێت.
ئەبێت ئێمە کار بکەین تا سەرئەکەوین نابێت کۆڵبدەین وە ئەشبێت بەردوام گەشبین بین تا سەر ئەکەوین

پیرۆزە ! 12 ساڵ خزمەتکردن
تەمەنێکە کار دەکات ئەگەر هیچیش نەبێت خزمەتەکەی لە حکومەتی هەرێم زۆرترە ...

دەستخۆش کاک هیواگیان!
وابزانم ٢٠ مانگ، رۆژی لەدایک بوونی کورئایتی گرووپە.
بەڕاستی کەمی کات و سەرقاڵی ئەندامان و زۆر بەداخەوە نەهاتنەوە پێشەوەی چینی گەنجان بۆ ئەم بوارە ، کاروباری گرووپەکە لەوە چالاکتر نابێت.
کەم گەنجمان هەیە، هەژماریکی لە فەیسبووک نەبێت، بەڵام بەداخەوە مەیل و ئارەزویان لە زانستی ئایتی نییە، ڕێژەکەی ١/١٠٠٠ کەمترە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئێمەش هەیە، ئەمە وەکو ئەوەیە ئیمە دەستمان داوەتە بەردێکی گەورە چەند تلێکمان پێداوە، بەڵام پێوستمان بەهاوکاری زیاترە و ئەو هاوکاریانەش وا ١٢ ساڵە وەکو پێوست نییە.

پیرزۆبێت......
بەڕاستی کورد ئایتی گروپ خزمەتێکی گەورەی بە کورد کردوە لە هەموو پڕۆژەکانیەوە. بە هەموڵی ئەندامانی دڵسۆزی.
و بەردەوام چاوەڕوانی کاری گەورەتریشتان لێ دەکەین
______________________________________
کاک زەندی ڕاستە بە ڕوکەش وا دیارە کە گەنجانی کورد کەم ئارەزویان لە بواری ئایتی هەیە بەڵام لە راستیدا وا نیە.
لە وڵاتی ئێمە شارەزی بوون و فیربون لە بواری ئایتی قورسە. تا ئەو کاتە کە خوێندکارین بە هیوای بە زانکۆین دواتریس لە زانکۆ بە ئارەزووی خۆمان وەرناگیرێین
بۆ نمونە: من لە قۆناغی دوانزەم زۆر ئارەزوم لە بواری ئایتی و پرۆگرامی کۆمپیوتەرە.زۆریش هەوڵی بۆ دەدەم کە بتوانم نمرەیەکی بەرز بێنم تا وەرم بگرێت.
بەڵام ئەگەر لە ماوەی ئەو ١٠ ڕۆژی تاقیکردنەوەکان باش نەبم ق نمرەیەکی بەرز نەهێنم رەنگە ئیتر ئەو ئاواتەم نەیەتی دی چونکە دوای زانکۆ شوینێکی وا نیە کە بتوانیت لە ڕییەوە بە ئاسانی فێر بیت.
واتە تا ئەخوینی ئومێدد بە خویندنە. ئەگەر سەرکەوتو نەبوی دواتر هەر بەشێک تەواو بکەیت دەبێ خەمی دامەزراندنت هەبت و دانامەزرییت. جا چی و چی..
ئیتر ئەو کێشانی ئارەزوەکەت ناهێڵێت.

من تەنها نمونەیەک بوم دڵنیام کەسانی تری وەک من زۆرن کە ئارەزویان لە ئایتی یان هەر بوارێکی ترە بەڵام لەبەر ئەو هۆکارانا ئارەزویان نامێنێت.

یاخودا هەر گەشاوەبێت کوردئایتیگروپ و سەرکەوتووبن هەموو لایەک
کاکە خەبات ج
هپوادارم نمرەى بەرز بهێنیت بۆ ئەو زانکۆیەى بەڕێزت لەلات گرنگە و دەتەوێت لەو زانکۆیە ببیتە کەسێکى شارەزا
بەڵام ئەوەش بزانە لەو زانکۆیە ئەوەندە فێرت ناکەن کە متمانەو بە خۆت بێت بڵێیت من ئەندازیارى کۆمپیوتەرم . کەسانى وا تەخەروجیان کردووە لە ئەندازیارى کۆمپیوتەر بەس تەنها ئۆتۆ کاد دەزانێت بەکار بهێنێت تەنانەت فۆرماتى کۆمپیوتەر لەسەر ئەو کتێبەى لە بەردەرکى سەرا دەیفرۆشن خۆى پێ فێر دەکات کە ناوى ( جیهانى کۆمپیوتەر) ە . ئەگەر بەڕێزت ئارەزووى زۆرى بوارى ئای تى دەکەیت خۆت دەتوانیت فێربکەیت بە هەوڵى زۆرى خۆت چاوەڕێ مەکە لە زانکۆ فێرت بکەن
خۆشەویستیم بۆ هەمووتان

زۆر سوپاس بەڕیز کوردم...
ڕاستە لە زانکۆ بە چاکی فێرت ناکەن بەڵام کاتێک لە بوارێک دەخوینی دەتوانی لەگەڵیدا خۆت هەوڵ بدەی. بەڵام هاتێک کە لە بوارێکی جیاواز دەخوێنی هیچیانت وەک پیویست پێ ناکرێت.([b]ئەمیشم چوو، ئەویشم چوو :)[/b] )
منیش لای خۆمەوە بە پێی توانا هەوڵم داوە کە فێربم و شارەزایی لە هەندێک شتی کەم پەیدا بکەم أنشاء ألله بەردەوامیش دەبم.

ئەمانە هەمووی هیوای جوانن، ئومێدمان بە هیوا و زۆرێکی تر هەیە کاتێ خۆم بێزارم لەم بارەیەوە.
دەستی گشت لایە خۆشبێ و هەر پیرۆز و پێشەنگبن، کاری باش دەکەن و باشمان کرد. بەڵام لە ساڵی داهاتووەوە باشترە بژمێرەکەم بەس بۆ هەواڵ پرسینی ئەو دۆستانەم بەکاربەرم کە لێمەوە دوورن و دەستم نایانگاتێ.

دەستخۆش،
نازانم بەڵای ك کێ هێنایە کوردیەوە؟ جا نۆرەی قاودانی ئەوە. با بگەڕێینەوە بۆ ئەلفوبێی کوردی (سۆرانی) چونکە پیتی ک نەک ك بۆیە لەسەریشی نەنووسین چیتر، تا خۆی سەری خۆی هەڵدەگرێت.
نەسرەوتن تا سەرکەوتن!

هاهاها وەڵا کاک سیا هێشتا گڕی لێئەبێتەوە!ئەو ك یە وا دایگیرساندوە. بەهەرحاڵ منیش لەگەڵ بۆچونەکەی تۆدام. دەستی کاک هیواش خۆش بێت بۆ ئەم وروژاندنە.
بۆ برادەرانی کۆمێنتیش من و کاک بەردەقانی بیرمان لە پرۆژەیەکی ئاوا کردەوە کە ئەگەر بکرێ لە کوردستان سەنتەرێکی ئەکادیمی ئایتی بکەینەوە، بەڵام کە بەچاوی خۆمان بینیمان لەسەر زۆربەی دارو دیواری شارەکان نوسراوە (سەنتەری فێربونی کۆمپیوتەر) ئیتر سارد بوینەوە. ئاخر خەڵکینە سەنتەری فێربونی کۆمپیوتەر مانای چیە؟ ئێمە نەمانزانی چۆن خەڵک فێری ئایتی ئەکەن، پرۆگرامین، دیزاین، وۆردمانیپلەیشن، داتابەیس، سیستم...هتد؟ بەڕاستی لەئەوە ترساین بواری فێربونی ئایتی لە کوردستان لەوە لەپێشتر بێت کە ئێمە بیرمان لێکردۆتەوە. لەبەر ئەوە نەمانوێرا خۆمانی لێبدەین!! خۆ ئەگەر وانیە ڕۆژێک لەڕۆژان زانکۆکان یا حکومەتی هەرێم ئاوڕێکی لە ئایتی گروپەکانی دەرەوە ئەدایەوە و هیچ نەبێ پرس و ڕایەکی پێ ئەکردین.
هەر بمێنن

دەست خۆشی بۆ هەموو ئەندامە ماندو نەناسەکان کە بەردەوام گەورەیی خۆیان لەوەدا ئەبینن کە خزمەتی ئەویتر بکەن، زۆر کەس و گروپ هەیە لەم کوردوستانە کە 20 ساڵی تر لە قیمەتی کارەکانیان خەبەرمان دەبێتەوە (زیندوی مردو خۆر)خۆمانین.

هیوای سەرکەوتن بۆ گشت ئەندامان ، وەك قسەی کاک @Zandy نوسیویەتی کە ئەمڕۆ رۆژی کوردئایتی گروپە .
بژین .

پیرۆزبێ ...... دەربارەى نەهاتنە پێشى گەنجان بۆ ئەم بوارە من بە ڕەئى خۆم تا پەیداکردنى نان لەم ووڵاتە گرانتر بێ ئەوا بوارى ئایتیش فێربوونى گرانتر دەبێ , ئەگەر لەم ووڵاتە پرۆفیسۆریش بیت تا پێڵاوى بنەماڵەى هەردوو کابرا ماچ نەکەى حسابى هیچت بۆ ناکرێ , من وەکو خۆم تەواوى هیواى ژیانم ئەوەبوو کە لەبەشى ئەندازیارى سۆفتوێر وەربگیرێم کەچى نەبوو و ناشبێ ئەو هەموو کۆشش و زانیاریەى لەم بوارە کۆم کردەوە بوو بایێکى فێنک و ڕۆیشت بۆ ئاسمانى خەم , نەشم توانى لە کۆلێژى اهلى بخوێنم لەبەر نەبوونى (......), بۆیە ئێستا لەبەیانیەوە ڕاکە ڕاکە بۆ شتێک کە نە ئارەزووت لێ یە نە ئارەزووشت لێ دەبێ... تکایە با کەس گلەى لەگەنجانمان نەکات بۆ نەهاتنە پێشەوەیان ئەو دۆخەى لێرە من و گەنجانى وەکو من تێیدان یاخوا کەس تێیدا نەبێ دیکتاتۆریەت خۆى دووبارە دەکاتەوە بە بەرگێکى ترى ڕەش تر .

هاوڕێیان@ ئەگەر کەسێک بیەوێت لەبواری زانستی ئایتیدا پێشبکەوێت، مەرج نییە تەنیا بەخوێندنی پەیمانگاو زانکۆ فێربیت، ئەمڕۆ ئەگەر زمانی ئیگلیزی یا یەکێک لەزمانەکانی تر بزانیت، ئەوا ئەتوانی لەهەربواریکدا بتەوێت و ئارەزوو بکەیت، زانیاری پەیدابکەیت، پەندێکی ئەمەریکی هەیە دەڵێت:
[b](زانیاری لەسەر شەقامەکان کەوتووە، ئەگەر کەسێک بیەوێت، ئەتوانێت کۆیانبکاتەوە).[/b]
جگە لەوەش نازانم بۆ زانکۆ ئەهلیەکان، بەڵام لە زانکۆکانی تری کوردستان، ئەوانەی بەشی کۆمپیوتەریشیان خوێندووە، هیچ وا فێرنەبوون.
سەرکەتوبن

پیرۆز بایی لە هەموو ئەندامان دەکەم بە هیواى بەردەوامی و کارى جوانتر هەر سەرکوتوبن

هاورێیەکم هەبوو باسى کارو پڕۆژەکانى کوردئایتیىگرووپم ئەکرد بۆی ئەیووت
لە سایەى ئەم دوو حیززززززززززززززززززە.... بە پەرۆکە بەخوا برام خەیالت خاوە.. هەى لە هینو مینى ئەو حوکمەتە بم ;)

هین و مین چییە کاک ئەحمەد ؟ :)

12 ساڵ لە هەموو لایەک پیرۆزبێت.
ئەوەی گرنگە بڵێم، یەک لەو کارانەی هەردەم ڕێنیشاندەری ئێمە بووە، ڕێنیشاندانە، هێلکەکەی کۆلۆمبوس باشترین نموونەیە.

١٢ساڵ تەمەنی پڕخزمەتی کوردئایتیگرووپ لەهەمووئایتیخوازێکی کورد پیرۆزبێت
،هیوای بەردەوامی وسەرکەوتن بۆکوردئایتیگرووپ .