تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێشه له بابەت ئەلفبای کوردی

هێمن.بانه

هێمن.بانه

بڵاوکراوەتەوە

2013/01/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

سڵاو هاوڕێیان
چەند وەختێکه خەریکی دەرهێنان و کۆکردنەوەی ناوی کوردیم بۆ درووست کردنی کتێبێک به ناوی ناونامەی نیشتمان که بریتیه له 12000 ناوی کوردی.
ئێستاش تەنها کێشەیەک که هەیه ئەوەیه که ئەو ناوانه ئەبێ بە پێی ئەلفبای ڕينووسی کوردی دابندرێت بەڵام له ناو Word دا ئەو بابەته دابین نەکراوه که بتوانم پیتەکان دوابەدوای یەک به تەرتیب دابنێم (وەک نموونه پیته "ێ" ئەبێت بەدای "ی"دابێت یان "ۆ" ئەبێ بەدوای "و" دابێت یان "ڤ" ئەبێ بەدوای "ف" دابێت) بەڵام ئەم پیتانەی ێ - ڵ - ۆ - ڤ - ڕ بەدوای پیتەکانی خۆیان دا نایەن و دەکەونه دوا ئاخر پیتی ئەلفبا که "ی" یه.
تکایه ئەگەر شێوەیەک یان پڕۆگڕامێک هەیه که بتوانێت کوردی ساپۆرت بکات و ئەم کێشەیەم بۆ چارەسەر بکات ئەوا کتيبەکەم بەزوویی چاپ دەکرێک و مایەی دڵگەرمی و شانازیه.
زۆر سپاس

هاوڕێیان كەس نەبوو هاوكاریم بكات و زانیاری ببێت؟؟؟

کاک هێمن سڵاو من لەسەر MS Office 2007 تاقیمکردەوە هیچ کێشەی نەبوو AScending لە A یەوە بۆ Z
سەرەتا بە تێکەڵی دوایی بەم شێوەیەی لێکرد.
(
ا
ب
پ
ت
ج
ح
خ
د
ر
ڕ

ێ


ز
ژ
س
ش
ش
ە
ك
ڵ
ى
چ
ۆ

ف
ڤ
ق
ک
گ
ل
م
ن
ه
و
ی)

زۆر سپاس کاک دیلان
MS Office 2007 لەگەڵ کۆمەڵی Office دا دادەبەزێت؟
AScending یش هەر لەگەل ئەم کۆمەڵەیه؟
ئەگەر بەم شێوەیه بێت که بۆت نووسیوم نابێ پیتی "ێ" بەدوای پیتی "ڕ" دابێت هەروەها پیتی "ه" بۆچی بەدوای پیتی"ش" دا هاتووه؟
لەگەڵ ڕێزم بۆ وەڵامت کاک دیلان من ئەمهەوێت پیتەکان بەم شێوەیه دوا بە دوای یەکتر دا بێن (هەر وەکوو هەنبانه بۆرینەی مامۆستا هەژار) که پیتە قەڵەوەکان بەدوای پیته لاوازەکانی خۆیان دا دێن.
( ئـ . ب. پ. ت.ج . چ. ح. خ. د. ر. ڕ. ز. ژ. س. ش. ع. غ. ف. ڤ. ق. ک. گ. ل.ڵ. م. ن. و. ۆ. ه. ی. ێ )

کاک هێمن هیوادارم کاک (دیاکۆ) وەڵامت بداتەوە، ریزبەندی پیتە کوردیەکان هەر بەو شێوەیەیە، بەڵام لە (Open Office) تاقیم کردەوە کێشەی نەبوو جیاواز بوو لە ئۆفیسەکەی مایکرۆسۆفت وەک ئەوە بوو کە تۆ ئاماژەت پێکردووە ( ئـ . ب. پ. ت.ج . چ. ح. خ. د. ر. ڕ. ز. ژ. س. ش. ع. غ. ف. ڤ. ق. ک. گ. ل.ڵ. م. ن. و. ۆ. ه. ی. ێ ) هیوادارم بۆ ئۆفیسی مایکرۆسۆفتیش هاوڕێیان وەڵامێکیان هەبێت بۆت.
سوپاس

[b]کاک هێمن لە سەر Microsoft Office 2007 لە سەر windows 7 تاقیم کردۆتەوە و هیچ کێشەی نەبوو وەکوو ئەوەی کە تۆ دەتەوێ بەڵام کاتێک A-Z Sort لێ ئەدەی Options لێدە و پاشان Sorting Language بگۆڕە بە persian[/b]